تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بزمارە
بزماری دارین کە کون و کەلێنی دۆڵاشی پێ دەگرن
مێخەکە
بزمک
دەمبێنی بێچووی ئاژاڵ تا نەتوانێ شیر بمژێ، زاربێن، بزمۆک
بزمەتە
قرتماغەی برین
بزن
ئاژەڵی بە شاخ و ڕیشی دایکی گیسک و کار
بزن تڕێنە
گیایەکە لە کەوەر ئەکاو سەلکی هەیە
بزن لەر
باڵدارێکە بۆر بە قەد قازە و گۆشتی ئەخورێ
بزن مژ
جۆرە مارمێلکەیەکی درێژ و ستوورە، تیرتیرە، تێڕتێڕە
بزنانە
پیتاکی سەرانەی بزن بۆ میری
بزنێری
گیایەکە بۆ لەوڕ دەبێ
بزنەدۆخە
بزنێ کە دەدرێ بە ئاغا دۆی بخوا
بزنەوەس
مەشکەی بزن
بزنەڕیشە
گیایەکە لە شویت ئەکاو سەلکی هەیە
بزنەکێفی
بزنەکێوی، کۆوی
بزو
جۆرێ دار بی
سەرەتای کلکی یەکسم لە لای قونیەوە