تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



باربەند
گوریسی بار پێچان
تەویلەی سەر نەگیراوی هەڵبەستراو بۆ یەکسم، بەهار بەند
باربەندی
پێچانەوەی باروبنە
بارخانە
ئەو بارانەی کەل و پەلی بازرگانین: بار و بارخانەیەکی زۆر هات
باری لەسەریەک هەڵچناو: هەمووم لە عەنباردا لە بارخانە داوە
وەختی تووتن فرۆشتن: قەرزەکەت لە بارخانەی تووتن دەدەمەوە
بارخستن
ئیسراحەت کردنی کاروان: با لێرە باران بخەین
بێچوو لەبەر چوون: ئەم بزنە ئەمساڵ باری خست
باردابەستن
زۆر توند پێچانی بار
بارداگرتن
دەفر پڕ کردن بە نیازی بارکردن: باران داگرە تا بارکەین
هێنانەخواری بار
بارست
ئەستووری و بڵندی، حەجم: بارستی بەفر بستێک بوو، بارستی ئەستوورایی مارەکە قولێک دەبوو