تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



چاوترسێن
پەند وەرگرتوو، تەنبێبوو
چاوتروکاندن
لێکدانی پیلو
چاوتروکانێک
ماوەیەکی یەکجار کەم: بە چاو تروکانێک دەتگەمێ
چاوتیژ
چاوڕوون
چاوتەنگ
ڕژد، چکوس، دەس قوچاو، بەئێرەیی، چاونەزێر
ڕائەنگاوتن
ڕاستەوڕاست درێژ کردنی شتێ بەسەر بۆشاییدا: تەناف ڕائەنگێوە، دارمان بەسەر خانوو ڕائەنگاوت
تاوت
داربەستی مردوان، تابوت
ماوت
پارچەیەکی کوڵکنە دەکرێتە کەوا و پاتۆڵ