تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دانە
دانک، دەنک، دەندک
هاوکاری ژمارە، عەدەد: یەک دانە، دوو دانە
ئاسنی لغاو کە دەچێتە ناو زاری یەکسمەوە
تەختەی لای ژوورووی مەرەزە
ددانە و گڕنی گڕنیایەتی مشار و هەڕە
شەی تەون
دەرمانی ڕەنگ بۆ ڕەنگ کردنی بەران
تانەی چاو
بەردێکی بەنرخە
دانەبا
بەربادانی خۆیانی خەرمان
دانەخۆرە
چەشە خواردوو، چەشە
دانەدەم
لەدوادان
دانەر
کەسێ شتێ ئەنێتە بان زەوی یا هەر شتێ
بناغە داڕێژ و دروستکەر
نووسەری کتێب و شێعر
دانەریز
دانەڕژانە ناو ئاردەوە لە ئاسیاو
دانەزانین
تێگەیاندنی خەڵک بۆ فەرمان و کارێ
دانەقەتێ
گیایەکە
دانەلغاو
ئەو ئاسنەی لغاو کە دەچێتە ناو دەمی یەکسم
دانەلۆق
شێوی سەوزیجات و گەنمە کوتاو