تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پێناساندن
پێ دانەناس کرن
پێچاندنەوە
لولدان، وەک لولدانی سفرە و کاغەز
پەستاندنەوە
پەستان، بۆ پەنیر ئاخنینەوەی دەڵێن
پەشۆکاندن
تێکەڵاوکردنی فکری کەسێک
پەشیلاندن
ڕووخاندن، هەرماندن، ڕماندن
پەلەخاندن
لەبەریەک بردن، دارزاندن
پەڕاندن
سوار کردنی نێر لە مێوینە
لەت لێ فرێدان: ئەم لکە بپەڕێنە
بە جێ هێشتن: لە خوێندنەوەدا خەتێکت پەراند
لە پێش لابردنی کۆسپ: لەمپەرم پەڕاند
بە دوای پێشگری «هەڵ»دا بە مانای ڕەقساندنە: هەڵپەڕاندن
بە دوای پێشگری «ڕا»دا بە مانای بێدار کردنەوەیە: راپەڕاندن
لە دوای پێشگری «دا» بە مانای ڕەتاندنە: دامپەڕاندە خوار
لە پاش «لێ» بە مانای نەهێشتن: خەو لێ پەڕاندن
پەڕاندنەوە
لە ئاو دەرباز کردن
برێتی لە لە بەڵا ڕزگار کردن: پەڕاندوتمەوە
پەڕتاندن
لەبەریەک هەڵپچڕاندن
چاندن
تۆ بەزەویەوە کردن
چەقاندنی شەتڵ و نەمام