تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دارکۆلک
کۆڵکەداری جلیت بازی
کۆڵەوەژی تەنوور
دەوەن و چڵوو
دارکیلە
دارووکەی لێک کردنی کیلەی پێوانە
دارکەپێچان
برێتی لە کز و کەنەفت، لەڕ و لاواز
دارگوز
دارێ کە بە تەڵەوە دەیبەستن تا نەچیر نەتوانێ بیبا
دارگوزدین
دارێ کە لە تۆپێندا لە تۆپی دەدەن
دارۆخان
گوندێکە لە کوردستان
داری
جۆرێک بەڕ، جۆرێ ڕایەخ
داری سەماوات
برێتی لە ناڕەحەت کردنی زۆر: بم بەیە داری سەماواتێ نیمە
داریلانک
گوڵێکی بۆن خۆشە
دارین
هەر شتێ لە دار کریابێ
دارە
خۆ بە پێوە ڕاگرتنی بە حەستەم و کەم: کابرا لە ڕۆیشتندا دارەی دێ
داس