تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



باریک رێسی
برێتی لە دانەواندن و قسەی لووس کردن
باریک و بنێسی
لەڕی و کزی زۆر لە نەخۆشییەوە: خەسووم داویەتە باریک و بنێسی لەوانەیە نەژی
باریکەڕێ
ڕچە، کوێرە ڕێ، ڕێگەی تەسک
بارێ
نەیسە، هەرچۆنی بێت، باڵێ
بارێن
ئەوی دەبارێنێ: هەورێکی بارێنە
بارە
بهێنە، وەرێنە
بەهرە و داهات: بارەی موڵکەکەت چەند بوو؟
لەمەڕ، لەبابەت: دەربارەی تۆ بوو، دەربارەی منەوە دەدوان
جار، کەڕەت، هەل، چەل: دووبارە هاتەوە
بەش، پێش، پار: لەو بەش بەشێنە بارەی من چەندە؟
قەرەبوو، تۆڵ: بارەکە لای خۆم دەستێنمەوە
هێز، توانایی: ئەم کارە گرانە لە بارەی منا نییە
بارەبەر
هەرچی باری بکەن باری پێ بگوێزنەوە: هێندە ڕووتە، بارەبەری سەگە