تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



هوکارە
خووپێوەگرتوو، ئالوودە
هوکارە کردن
فێری عادەتێ کردن
هیچکارە
هیچکار
دەست نەڕۆشتوو: قوێخاکەمان ئێستا هێچکارەیە
هەزارە
هەزارویەک لایی کەروێشک
بەردی قیتی لێواری حەوز
لێواری تاقەی ناو دیوار
خەوزڕان و خەیاڵات کردنی ناو جێگە
بیروەوەری هەزار ساڵەی لە دایک بوون یان مردنی پیاوی گەورە
ناوە بۆ ژنان
هەزارە کردن
خەیاڵات کردنی خەو زڕاو
شوێنە ونکە کردنی کەروێشک لەسەر بەفر
هەسارە
حەوشەمەڕ، پەچە
ئەستێرە، ستارە، ستێری عاسمان
هەمەکارە
کەسێ کە دەسەڵاتی زۆرە
کەسێ کە زۆر کاران دەزانێ
هەوارە
هاوار، وتەیەکە بۆ پەنا بردن بە خەڵک لە لێ قەوماندا
قامێکە، هەوایەکە
هەوێدارە
گیایەکی زۆر گەڵا پانە
وارە
بارە، دربارە
باری بچۆک: دەستەوارە، مانای باری دو دەست، دەستەوارەیک نانی هێنا
خوشک
جار، چەل
قەرز بە قەرز، دەستەواو
پاژ، بەشێ لە چەند بەش: لە قەرزەکەم دو وارەم لا ماوە
بەهرەی زەمین
وەژارە
پەژارە، خەم، کوڵ
خەیاڵات، بیر و هزرکردنەوە
پارە
پووڵ، دراوو، پەرە
پاژ، پارچە، لەت
شڕ و دڕاوو
ئەوێ، بەرانبەری ئێرە
کەمترین دراوی تورکان قیمەتی ماچی دووسەدکیسەیی ساغە و نیمە / غەیری یەک کیسەیی سەد پارە لە گیرفانم دا، «نالی»
پاشبارە
دەستەندو، جێ دەسگرەی جوتێر لە ئامور
پاشمارە
پاشماڵە، ماڵێ کە خزمەتی ماڵە گەورە دەکاو لەوێش ماڵی پێ دراوە