تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئادارۆک
گوڵێکە لە سەر بەهاردا دەپشکوێ
ئاودادان
ئاو قووت دانی زەوی
نەخۆشیەکە لاقی یەکسم و بەرزە وڵاخی پێ دەماسێ
ئاگادار
های لێ، خەبەردار
پارێزگار: ئاگادارت خودا بێ
بادار
خۆراکێ کە پیاو بای پێ دەکا وەک پیواز
نەخۆشی باداری، ڕۆماتیزم
بریەتیە لە پیاوی لووتبەزر و بەفیز
بادامی
بە شکڵی بادام، زۆرتر بۆ پەسنی چاوی جوان دەگوترێ: چاوی بادامی لە ژێر بادامان «هەژار»
بادامەتاڵە
بادامی تاڵ کە دەنکەکەی خۆش دەکەن و پێی دەڵێن: چوالە بادام، دانگۆ
بادان
پێچ دان، لێک هاڵاندن
با لێ دەرچوون: هەنبانەکە با ئەدا
خەرمان هەڵاویشتن
باداک
جۆرە گیایەکی باریک کە لە دار دەهاڵێ، گیایێ کە لە قەد دار پێچ دەخوا
بەسەرادان
لە نخافڵ بوونە مێوانی کەسێک