تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئەنگوا
پێکرا، لێدرا، هەنگاوترا، پێکیا
ئەنگوان
پێکران، پێکیان، هەنگیۆران
ئەنگوتک
گوتک، گونتک، گونک، تۆپەڵەهەویری خڕ هەڵدراو بەشی نانێک، ئەنگوتک بژێر: خەسیس و ڕژد، ئەنگوتک گرتن: خڕ هەڵدانی هەویر بۆ نان
ئەنگوستیلە
ئەنگوستەویلە: ئەنگوستیلەی درومانان
ئەنگوستانە
ئەنگوستەویلە
کلکەوانە، هەنگولیسک، ئەنگوشتەر
ئەنگووتن
هەڵاتنی تاک ئەستێرە: گەلاوێژ ئەنگوت
هەڵکردنی بای هێدی: هەناسەم ززولفەکەی لاداو مەیلێکی کەکرد چاوی/نەسیم ئەنگوت و شەو ڕابردو نەرگس هەر لەخەودایە، «نالی»
پاش وشەی «هەڵ» نێت بە مانا تووش بوون، کەوتن
ئەنگووست
ئەنگوس، ئەنگوستەچاو: زۆر تاریک
ئەنگوچکەسۆرانی
ئەنگڕان
لەئەندازەدەرچوون، لەڕادەبەدەر: هێند ئەنگڕاوە، هەنگڕان
ئەنگڵ
دەسکەدەفری بەئاڵقە، قۆڵف، هەنگڵ
قۆڵ لەلای شان: بنەنگڵ
ئەنگۆرە
دەمی ئێوارە
سەرەتای هەڕەت: لە ئێستاڕا ئەنگۆرەی میوەدە
ئەو کاتە، ئەوسا، ئەو دەم: مەسڵەحەت ناکرێ بەزۆرە با ئێوارەدابێ، ئەنگۆرە، تێی دەبینین مەسڵەحەتێ ... «فۆلکلۆر»
ئەنگیر
ئەنگور، هەنگور
ئەنگیز
هەڵایسێن، هاندەر، دنەدەر
ئەنگێز
ئەنگێز: ژرەعنا نێر گزێن تەی مەست و خونریز / زەمان بو عەهدی جەنگ ئەنگیزی چەنگیز «جەزیری»
ئەنگێزە
هۆ، مایەی سەرەکی