تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئیفتادە
پیری لەکارکەوتە: ئەی تازەجوان پیر بی کە ئیفتادەو کەوتوم «نالی»
ئیفتار
بەربانگ، ڕۆژوکردنەوە
ئیفلیج
شەپڵە، شەپڵەلێدراو: «ئیفلیجی»:نەخۆشی شەپڵە
ئیقباڵ
ئێغباڵ، تاڵە، بەخت
ئیقل
هەر ئەوەندۆکە، هەر ئەو تۆزە
ئیقناع
هێنانەسەربار، ڕازی کردن، تاوکردن
ئیلاقە
پەیوەندی، ئاشنایی
گانی ناڕەوا: لەسەر فڵانەیان گرتوە، دەڵێن ئیلاقەی کردوە
ئیلان
هێلانە
پاشگری گچکەیی: بابیلان
ئیلتیفات
لاواندنەوە، ڕوخۆشی، ئاوڕ وێدانەوە: ئاغا دەگەڵما زۆر بەئیلتیفات بو
ئیللا
جگە، بل، غەیرەز
وشەی سووربوون و پێ داگرتن: بڵێن نەڵێن ئیللا هەر دەچم
لەسەر پشت کەوتنی میچ، چکەلەجۆرێ قاپێن دا دەڵێن
ئیللان و بیللان
پێداگری و سووربوون: لەماڵدا غەزریوە ئیللان و بیللان دەرناکەوێ
ئیللاو بیللا
ئیللان و بیللان
ئیلکە
پاشگری چووک شاندانە: ساویلکە، کانیلکە، گۆمیلکە، جامیلکە