تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاسانە
سەردەرانە، ژێڕدەرانە
بریەتیە لە بەرماڵی گەورە ماڵان: من شەوێ ناڵەم جۆش ئاوەردەبۆ/سەگی ئاسانەت بیدار کەردەبۆ «مەولەوی»
ئاسایی
ئاسا: پیاوێ خۆت ئاسایی باش بوو
عادەتی، بەرانبەر بە یاسای کۆمەڵایەتی: شەڕ و شۆڕ باری ئاسایی تێکداوە
ئاست
زەحمەت، چەتوون
جێگا، شوێن: لەو ئاستە تووشی بووم
بەرانبەر، ڕووبەڕوو: لە ئاستت چاوم هەڵنایە
ئاستاش جیا
بەجێمی هێشت
ئاستش
هێشتی، ڕێگەیدا، تڵی
ئاستەبوو
بە جێ هێشتنی ئاسەوار
ئاستەم
کەمووکە، بەحاڵ، کەمترین ئەندازە: بە ئاستەم دەستم لێ دا هاواری کرد، دەستم بە ئاستەمێک ڕووشاوە
دژوار و هەڵمووت: تەرەغە کێوێکی ئاستەمە
ئاستەڕ
ئاسەڕ، بەر، بەرە کەوا، بەرە لێفە: کەوای قوتنی ئاستەڕی جاوە «مەسەڵ»
ئاسرمە
باریکە چەرمێکە لە کورتاندا کە دەکەوێتە سەر کلکی بارەبەر
ئاسمان
حەوا، عاسمان، بەرزاییێ کە ئەستێرە و مانگ و ڕۆژی لێوە دەبینرێن، ئەزمان، ئەزمین
ئاسمانە
میچی بەرز
مەڵاشووی زار، ئاسمانەی دەم