تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاست
زەحمەت، چەتوون
جێگا، شوێن: لەو ئاستە تووشی بووم
بەرانبەر، ڕووبەڕوو: لە ئاستت چاوم هەڵنایە
ئاستاش جیا
بەجێمی هێشت
ئاستش
هێشتی، ڕێگەیدا، تڵی
ئاستەبوو
بە جێ هێشتنی ئاسەوار
ئاستەم
کەمووکە، بەحاڵ، کەمترین ئەندازە: بە ئاستەم دەستم لێ دا هاواری کرد، دەستم بە ئاستەمێک ڕووشاوە
دژوار و هەڵمووت: تەرەغە کێوێکی ئاستەمە
ئاستەڕ
ئاسەڕ، بەر، بەرە کەوا، بەرە لێفە: کەوای قوتنی ئاستەڕی جاوە «مەسەڵ»