تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاس
قاقوم: جانەوەرێکە تووک سپی لە تیرەی بانباک و سمۆرە، کە کەوڵی زۆر بەنرخە
پەڕێکە لە پەنجاو دوو پەڕی قومار
کەنەفت و ماندوو، بەم مانایە بە تەنیا ناگوترێ وە لەگەڵ پەڵاسدا دێ: بە سوێند دانەوە ئاس وپەڵاس دەبێتەوە
ڕووت و ڕەجاڵ: کابرا ئاس و بەڵاسە هیچ شک نابات
ئاسار
شوێنەواری، بنەڕەت
ئاسانە
سەردەرانە، ژێڕدەرانە
بریەتیە لە بەرماڵی گەورە ماڵان: من شەوێ ناڵەم جۆش ئاوەردەبۆ/سەگی ئاسانەت بیدار کەردەبۆ «مەولەوی»
ئاسایی
ئاسا: پیاوێ خۆت ئاسایی باش بوو
عادەتی، بەرانبەر بە یاسای کۆمەڵایەتی: شەڕ و شۆڕ باری ئاسایی تێکداوە
ئاست
زەحمەت، چەتوون
جێگا، شوێن: لەو ئاستە تووشی بووم
بەرانبەر، ڕووبەڕوو: لە ئاستت چاوم هەڵنایە
ئاستاش جیا
بەجێمی هێشت
ئاستش
هێشتی، ڕێگەیدا، تڵی
ئاستەبوو
بە جێ هێشتنی ئاسەوار
ئاستەم
کەمووکە، بەحاڵ، کەمترین ئەندازە: بە ئاستەم دەستم لێ دا هاواری کرد، دەستم بە ئاستەمێک ڕووشاوە
دژوار و هەڵمووت: تەرەغە کێوێکی ئاستەمە
ئاستەڕ
ئاسەڕ، بەر، بەرە کەوا، بەرە لێفە: کەوای قوتنی ئاستەڕی جاوە «مەسەڵ»
ئاسرمە
باریکە چەرمێکە لە کورتاندا کە دەکەوێتە سەر کلکی بارەبەر