تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



هەڵنۆشین
نۆشین، سەرەونیان . [بەسەرەوەنان، بەجارێک خواردنەوە]
هەڵنیشین
ڕاکردن، ڕوین . [غاردان، ڕۆشتن]
هەڵپاچین
لقوپۆ کردن، تاشین. [بڕین بە مقەست. هەروەها: لابردن بە تێخ. (وەک: هەڵپاچینی دەرخت یا تاشینی سەر)]
هەڵپەنەمین
داچڵەکیان، هەڵپەڕین، خەوەرەوبوون. [ڕاچڵەکین، داچڵەکین]
هەڵپەنەمین
ماسین، پەنەمین، هەڵاتن. [ئاوسان]
هەڵپەڕین
بەرەسەرپەڕین، پەڕین بە حەوادا.
هەڵچنین
چنین، هەڵبژنین، بژنین. [هەڵبژاردن]
هەڵچنین
چنینەوە. [هەڵگرتنەوە و کۆکردنەوە. (بۆ نموونە: چنینەوەی شتی ڕژاو)]
هەڵچنین
فێربوون. [ڕاهاتن، تالیم دین]
هەڵچنین
تەختە کردن، بەستن. [داخستن (وەک: داخستنی بازاڕ و دوکان)]
هەڵچنین
هەڵمژین، مژین. [ئاو کێشانە ناو خۆ. (وەک: هەڵمژینی ئاو لە لایەن زەویەوە)]
هەڵکڵاشین
؛ڵاشین، خۆرانن. [خوراندن]
هەڵکڵاشین
کڵاشیان، خۆریان. [خوران]
هەڵەودڕین
هەڵدڕینەوە، هەڵوەشانن، هەڵڕووشانن . [هەڵوەشاندنەوە، دڕینی جێ تەقەڵ]
هەین
لە بوونداین، ئامادەین، بەرانبەری نین.(کەسی یەکەمی کۆیە)
وازانین
ورازین
دوورانن. [دروون، دوورین (وشەیەکی گۆرانیە)]
وردەبین
وردبین، بیرتیژ، گێکۆڵەر.