تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



گژ
فش، بەم. (گژی کردگە.) [بەرزەوەبوو، فشەڵ]
گژ
گرژ، پەریشان. [ئالۆزاو، تێک ئاڵاو (بەرانبەری خاو، مەبەست قژی خاوە.)]
گژ
قەد. (چووبە گژ چنارا.) [قەدی دار: لە زەویەوە تا دەگاتە لقوپۆپەکانی.]
یاڵ گژ کردن
ڕاست کردنەوەی پەڕی گەردن
گژاچوون
بەقەداچووە.[پیاهەڵزنان (سەرکەوتن بە دارا.)]
گژاچوون
داوا کردن، مل یەک نیشتن. [ململانێ تێک ئاڵان، دەسەویەخەبوون.]
گژن
گرژن، گژنە. [خاوەنی قژی تێک ئاڵاو.]
گژنیژە
زارە. [(گەنمی کوتراو.)]
گژنیژە
بوڕێش، بڕوێش، کاڵەبڕێش، کاڵەبڕوێش. [(تەرزەی ورد.)]
گژنیژە
کاردەپەلە. [(زبربوونی پێست بە هۆی سەرماوە وەکو ئەوەی زیپەکەی دەرکردبێت، هەر ئەوەندەی مرۆڤ گەرمی دەبێتەوە خێرا دەنیشێتەوە.)]
گژنیژە
کشنیژە، تاوڵە. [گژنیژ: گیایەکە.]
گژنیژە
گژنیژەی تەڵا. [زێوەرێکی گرنیژئاسایە لە ئاڵتوون دروست دەکرێت.]
گژنەسەرە
چنگڵەسەرە. [قژنەسەرە، سەرقژن]
گژوگیا
بژاڵ، هەژگ و بژاڵ.[ سەوزاییەک کە لە زەوی دەڕەێت.]
گژکردن
بەیەکاچوون، مووڕاسەوبوون. [ڕاستبوونەوەی مووی لەش (وەک: ژیژک، سووچەڕ،پشیلە.)]
گژیان
گرژیان، ژۆلیان. [گرژبوون، ئاڵۆزان]
گژیان
ئەنام. (گشت گیان) [هەموو لەش.]
گژە
ئوستوخدووس. [گیایەکە.]
گژەبا
باگژە. [(بای نێوان شەماڵ و بای ڕۆژهەڵات.)]
بادگژه
باگژه
[(بایەکە دەکەوێتە نێوان شەماڵ و سەبا - بای ڕۆژهەڵات - وه.)]
بەگژاپەڕین
بەگژاوچوون. [ئاوقه بوون]
بەگژاچوون
به گژاپەڕین، بەرزەوبوون. [ناوقه بوون، هەڵگەڕان]