تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



چوونەیەک
کرژ بوون(ی داو، کیسه، لاستیک ...)
چووپ
دورۆ، چاپ. [درۆ]
یەک چوون
چوونە یەک. [هاتنەوە یەک (کرژبوون، کۆبوونەوە)]
ئاوڕووچوون
بەدناوبوون. [حەیاچوون]
ئاوڕووچووگ
بەدناو. [ئابڕووتکاو، ڕیسوا].
بادەرچوون
هەوا لێ دەرچوون، با دان (بۆ نمونه: خیگە کە با ئەدات.)]
بادەرچوون
لووت هاتنەخوارەو، فس نیشتنەوه. [با هیچ دەرچوونی پاش خۆ هەڵکێشان.]
بیرچوون
لەبیرەوچوون، فەرامۆشبوون، فەرامۆش کردن، لەیاد ڕوین. [له بیر نەمان، له یاد کردن]
بێچوون
تەک، تاک، بی¬چەشن، تاق. [بێ¬وێنه]
بەچووله
[ساوا (بچووککراوەی «بەچ».)]
بەگژاچوون
به گژاپەڕین، بەرزەوبوون. [ناوقه بوون، هەڵگەڕان]
بەیەکاچوون
تەنیان، چوون به یەکا. [له یەک ئاڵان، چڕ بوون (بەیەکاچوونی گیا، ئاڵف و ...)]
بەیەکاچوون
چوون به یەکا. [چوونه ناو یەک، لە یەک هەڵپێکران (وەک: به یەکا چوونی دیانەی چه ڕخ.)]
تێهەڵچوون
تووڕبوون، تێخوڕین. [ڕقهەستان، لێگوڕاندن]
تێکچوون
شێویان. [شپرزەبوون، بەیەکاهاتن (دڵ بەیەکاهاتن.)]
داچوون
بەرەوخوارهاتن(وەک: داچوونی هەویر.)}
داچوون
دابوون، خوارەوچوون.[قوپان، نەوی بوون (وەک: داچوونی زەوی.)]
دەرچوون
دەرپەڕین، ڕاکردن.[فرتە کردن، هەڵاتن]
دەرچوون
لە جێگە چوون.[ترازان (وەک: لە جێ چوونی ئێسقان.)]
دەرچوون
دەرهاتن.[چوونە دەرەوە (وەک: دەرچوونی گیان لە لەش.)]
دەریای بێچوون
زەریای بێ هاوتا. (مەبەست هەبووی هەربووی داگری بێکۆتاییە.)
دەمەوچوون
پیریەوچوون، سەروەختەوچوون.[بە پیریەوە چوون. سۆراخ گرتن، بە سەر کردنەوە]