تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



نان چلە
[(خواردنێک کە چل ڕۆژ پاش مەرگی مردوو بە خەلکی دەدرێت.)]
چلەبووچک
چلەی دوایین. [چله بچووک (له دەیەمی ڕێبەندانەوه تا یەکەمی ڕەشەمه.)]
چلەخانه
جێگەی چلەکێشان.
چلەدار
مناڵێک که چڵ ڕۆژ له تەمە¬نی تێپەڕیوه.
چلەی کەوان
ژێی کەمان
چلەی گەوره
چلەی بەرین، چلەی بەرگین. [(چل ڕۆژەی سەرەتای زستان، له یەکەمی بەفرانبارەوه تا دەیەمی ڕێبه-ندان.)]
چیچلەمەجان
یارییەکه که منداڵان و کچان به چیچکانەوه هەڵدەپەڕن و چەپڵه لێدەدەن و هەندێ شت دەڵێن.)