تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



چاوەقووڵه
وەبا. [نەخۆشی ڕشانەوه.]
چتوور
چشتێر. [(بزنی دوو ساڵه که له «گیسک» گەورەتره.)]
چرامووشی
دەسەچرا. [چرا فتیله]
چرووک
چلووک، نەژد، کەنەفت. [چڵکن، پیس]
چرووکانن
ترووکانن. [(لێکدانی دەمه مقەست.)]
چرووکه
ترووکه. [دەنگی چرووکان (دەنگی لێکدانی دەمەمقەست.)]
چرچبوون
لۆچ بوون، ژاکیان. [بەسەر یەکدا هاتنی لۆ، ژاکان]
چلووک
چرووک، چڵکن، چەپەڵ، چەور. [پیس، ناپاک]
چلەبووچک
چلەی دوایین. [چله بچووک (له دەیەمی ڕێبەندانەوه تا یەکەمی ڕەشەمه.)]
چوارسووچ
... چوار گۆشه. [چوار کونج]
چونوور
چنوور (گیایەکی بەناوبانگه.)
چووره پونگه
پنگی نەپشکووتوو
چووز
چووزه، چەکەره. [چەقەره (پیاز، چیا یا پەڕی مریشک که تازه سەری هێنابێته دەر.)]
چووز
ویز (ئەو سێ بەردەی دەکەونه سەر یەک هێڵ. زاراوەیه که له یاری «ڕیزێن»دا.)
چووزان
ڕیزێن : یاریەکه.
چووزه
وەچ. [(هەر بەشێکی ڕووەک که پیر نەبووبێت.)]
چووزه خەیار
هاروێی ناسک.
چوون
ڕوین، شوون. [ڕۆشتن]
چوون
کەفەڕێژ. [سەرڕێژ کردن (وەک: کەفەڕێژ کردنی چێشت.)]
چوون
کردن. (لەوەنەچێ، لەوه نەکا.) [وێچوون، هاوشێوەیی]