تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئەنگوس تووتەڵە
تووتە، تووتەڵە. [قامکەچکۆلە]
ئەنگووس براتووتە
براتووتە، برا تووتەڵە. [قامکی پاڵ تووتە].
بادڕەنگبوویە- بادڕەنگ
[(بەفارسی کراوی (بادڕەنگ )]
بادەرچوون
هەوا لێ دەرچوون، با دان (بۆ نمونه: خیگە کە با ئەدات.)]
بادەرچوون
لووت هاتنەخوارەو، فس نیشتنەوه. [با هیچ دەرچوونی پاش خۆ هەڵکێشان.]
باروونه
بادرەنگ. [باڵنگو (سەوزەیەکی بەناوبانگه.)]
بازووبەن
قۆڵبەن، قۆڵەوانه، بازیوەن. [خشڵ یا دۆعایەک کە دەیبەستن بەقۆڵەوه.]
بازووی درگا
بازوو، باهوو، لاشیپان. [دوو دارە درێژەکەی چوارچێوەی دەرگە.]
باشوبووش
خوەشگوزەرانی. [ڕابواردن]
باشڵووخ
بارانی، کڵاوبۆرگه. [سەرکڵاوی باران دانەدەر.(وشەکە لە بنەڕەتدا تورکیه.)]
بافوور
وافوور. [ئامرازی تلیاککێشان.]
بالووک
گەنمه. [بایله، بالۆکە]
بالووک ڕەش
نشانه، تووته. [خاڵ. هەروەها: زیادەگۆشتی سەر پێڵووی چاو.]
بامبوول
حوقه، کەڵەک. [فێڵ]
باپووشووکه
پووش، [پەلاش، وشکەگیا]
باڕووت
دەرمان. [باڕوود]
باڕێسەی دووخ
[چەرم یا دارێکی بازنەییە لە خڕەکدا کە بەنی بەسەردا دەپێچرێت.]
باڵوون
[بالوون]
بای دەبوور
بای خوەرنشین. [(بای ڕۆژئاوا، یا بای باشووری ڕۆژئاوا کە لە کۆتایی ڕۆژدا هەڵدەکات، بەپێچەوانەی بای سەبا وه.)]
بخوور
قانگ، دووکەڵ. [(هەر شتێک کە سووتاندنی بۆنی خۆشی لێ بکەوێتەوه.)]