تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



لەباتی
لەجیە، لەجیەی، لەجیای، لەجێگە، لەجێگەی. [لەبری، لەجێی، لەجیاتی]
لەبادە
جۆرە باڵاپۆشێکی درێژە.
لەباربوونەوە
زایین. [زان، بێچوو هێنان.]
لەبارچوونەوە
لەزک وێسانەوە، لەبەرچينەوە، لەمناڵەوچوون، لەمناڵ وێسانەوە، لەزک چوونەوە، قسرەوبوون [نەزۆک بوون دوای بێچووهێنان]
لەبخەن
لەبخەنە، زەردەخەنە، دزەخەنە، زەردە. [بزە (پێکەنین لە ژێر لێوەوە]
لەبزینە
لەوزینە. [جۆرە شیرینیەکە]
لەبزەڕینە
چێشتێکە بە بڕوێش و نیسک لێدەنرێت.
لەبڕێژ
کەفەڕێژ. [کەفڕێژ، لێوانڕێژ]
لەبۆن
بەبۆن، بەبۆنە، بەبیانک. [بەهۆی، بەبۆنەی، بەبیانووی]
لەبیر
لەیاد. [بەرانبەری فەرامۆش کراو]
لەبیربوون
لەیادبوون. [فەرامۆش نەبوون]
لەبیرچوون
لەیاد چوون، لەبیرەوچوون. [فەرامۆش کردن]
لەبەر
بۆ. [بەهۆی، بۆخاتری]
لەبەر
لەیاد. [خوێندنەوە بەبێ سەیر کردنی نووسراو]
لەبەر ئەمە
بۆ ئەمە. [بەم هۆیەوە، بەهۆی ئەمەوە، بۆیە]
لەبەر ئەوە
بۆ ئەوە. [بەو هۆیەدە، بەهۆی ئەوەوە]
لەبەرچاکەفتن
لەبەرچوون
تەواوبوون. [کۆتایی هاتن]
بەبلەبەبان
مناڵ، بەچکه. [ساوا (منداڵی شیرەخۆره.)]
بەلەباقه
نەخۆشینێکی بزنه که بەردەوام دەباڕێنێت.
تلەبوون
بەرەوبوون،گلەوبوون،خلەوبوون،خلێرەوبوون،تلێرەوبوون.[سەرەوخوار تلۆر بوونەوه.]
حیلەباز
کەڵەکباز، داوباز، فێڵباز، فەنباز، ڕەنگباز. [گزیکار]
حەسەنلەبه
کامکام. [(کەتیرەی درەختی سنەوبەره.)]
موتالەبە
داوا، داوخوازی. [داخوازی]
چلەبووچک
چلەی دوایین. [چله بچووک (له دەیەمی ڕێبەندانەوه تا یەکەمی ڕەشەمه.)]
کەللەبا
خۆسەر [لەخۆبایی]
کەللەبایی
خحسەری [لەخۆبایی بوون]
کەلەبێژنگ
[ (ئامرازێکی ئاگربازیە)]