تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



لاوانە
زێوارەی گۆڕ. [قەراخی قەبر.]
لاولووسە
بەزەک، ئاڕایشت. [ڕازانەوە]
لاوە
لاو، دڵنەوایی. [دڵدانەوە]
لاوە!
هەڵگرە! . [لابە! (فەرمانە.)]
لاوەدان
[لادان (وەک: لادانی بسک.)]
لاوەدان
کەنن، دانەوە. [هەڵکەندن (دانەوەی زەوی یا خاک.)]
لاوەلا
لابەلا، قەدبڕ. [(ڕێگەیەک کە لە قەدپاڵی کێوەوە تێدەپەڕێت.)]
لاوەلا
لابەلا، کەچ، کەشوتووش. [خوار، لاولا، خواربڕاو]
لاوەکردن
بەو دواوە کردن. [ئاوڕدانەوە]
لاپا
لاپاڵ، لالێژ، لێژایی، لێژگە. [هەڵدێر، سەرەوخوارکە]
لاپاران
لەپاران. [(دارێکی خڕی وەک گۆ دەخەنە ناو گۆڕەپانەوە و بە لەپار لێی دەدەن هەتا بڕێک دوور دەکەوێتەوە، پاشان بە پێ دەیژمێرن و هەر کام لە دوو هاوگەمەکە زووتر ئەو ژمارەیە تەواو بکات کە پێشتر دیاریان کردووە یاریەکە دەباتەوە و تا ئەو جێگایەی کە ژمارەکەی دەگاتێ سواری کۆڵی هاوگەمەکەی دەبێت.)]
لاپاو
لەپار. [سواپ (بەردی تەخت کە منداڵان لاپاران ی پێدەکەن.)]
لاپاڵ
لاپا، لالێژ، لێژایی، کەمەر. [هەڵدێر، سەرەوخوارکە، گەوە]
لاپلار
توفەیلی، لاپواز. [مشەخۆر، لاورگە (کەسێک کە خۆی بە میوانەوە دەبەستێتەوە.)]
لاپواز
پواز. لاپلاو، توفەیلی. [سنگێکە بۆ قڵیشاندنی دار. هەروەها: لاورگە، مشەخۆر]
لاپولە
لاسەرە، [پڵپڵە (سکە و مووروو کە بە لای سەر یا لای دەموچاودا هەڵیدەواسن.)]
لاپەڕە
لاپەلە، لافەرد. [ڕووپەڕە]
لاچناکە
لاچەنە. [بەشی سەرووی شەویلە.]
لاچوون
ڕوین، نەمان. [دوورکەوتنەوە]
لاچۆ!
بڕۆ! ، لاچۆ! [ون بە!]