تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



شەش
[ژمارەی پاش پێنج]
شەش ئاگر
شەش لوول [جۆرە دامانچەیەکە]
شەش تەرەف
[هەر شەش لاکە]
شەش کلک
شەشە [مرۆڤی شەش پەنجە]
شەش گۆشە
شەش سووچ [شەش لا]
وێنه←شەش¬ئاگر
پشتەودوا. [پێچەوانه ڕۆیشتن]
چوار شەش
چوار له شەش
شەشپاڵوو
چوارپاڵوو [شەشڕوو، خشتەک]
شەشیەک
[یەک بەش لە شەش بەش]
شەشەڵان
[شەشەکان (شەش ڕۆژی سەرەتای مانگی شەوال)]
سێشەش
[بریتیە لە هەژدە ڕۆژی سەرەتای بەهار کە شەش ڕۆژی با و شەش ڕۆژی باران و شەش ڕۆژی هەتاوە یا بریتیە لە هەژدە ڕۆژی سەرەتای زستان هەر بەو ڕیزە بە هەژدە ڕۆژی بەهار دەڵێن (سێ شەشی بەهار) و بە هەژدە ڕۆژی زستان دەڵێن (سێشەشی زستان)]