تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کڵاوسەخری جن
[دەمامک]
کیسەبڕ
[گیرفان بڕ، پارەدز]
کیسەماس
[توورەکەی ماست]
کیسەوکەمەر
[جۆرە پشتێنێکی چەرمە]
کیسەکێش
[لفکەدەر، خەڵک شۆر (لە گەرماودا)]
کیسەڵ
کاسە پشت [کیسۆ :گیاندارێکی بەناو بانگە]
کیسەی حەمام
[لفکە]
کیسەی عەتاری
توورەکە، دەرماندان [جێگە دەرمان]
کیسەی قژ
[ (توورەکەیەک کە بەسەر قژی دا دەکێشن (]
کیسەی لیباس
[ (توورەکەیەک کە بەسەر جلوبەرگی دا دەکێشن هەتا تۆزی لی نەنیشێت)]
کیسەی چەرمین
[توورەکەی بچووکی لە چەرم دروست کراو]
کەرسەڕ
مەزڕیح، قۆرقۆڕە [ (مزراحی گەورەی ناوهەڵکۆڵراو)کە لەکاتی سووڕانەوەدا بۆڕەی دێت]
کەرسەڕ
[ (جۆرە مراویەکە وەک کەر دەسەڕێنێت)]
کەسەبە
کسمکارگەل، پێشەوەرگەل [پیشەوەران، کاسبکاران]
کەشتێڵەسەرە
[کەچکەقوڵە (بەچکە بۆقێ کە لە پێستی ساوایی دا سەر و لاشەی خڕە و کلکی باریک، پاشان پێستەکەی دەترەکێت و قرپۆکی لێ دێتە دەرەوە)]
کەلەکەی بەرسەک
[ئەو لەتە سواڵەتەیخواردنی تێدا دەدەن بە سەگ]
گاوەسەر
گاوسەر، تۆپز [ (گۆپاڵێک کە سەرەکەی لە سەری گا دەچێت)]
گاوەسەر
سەرکەنە [ (لە کونی دیوارەوە گا دەبەستن بە سەری تاوانبارەوە تا ملی هەڵکەنێت)]
گردیسەر
سەرگەڕانن، گەڕیان [بەدواداچوون، پشکنین]
گوڵ بەسەر
[گوڵسەر، گوڵقژ]