تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



خوانەکا!
خوانەخواسه! [دووربێت!]
خواوەن
خاوەن، گەوره، خواوەنگار. [خودێ، خێو]
خواپەرس
خواجۆ. [بەندەی خوداپەرست]
خواگیر
خواگرتوو (بەر ڕق و کینەی خوا کەوتوو.)
خواڵا
هۆڵ (پەیڕەوی «خاڵی»، «خاڵی و خواڵا» واته: چۆڵ و هۆڵ».)
خوای تەوەرزه
خوای هەوری. [خوێی بلوورین]
خوایشت
ئەوجو، هانا، همێ، خوازه. [داخواز، هیوا]
خول خواردن
سووڕ خواردن، گێج خواردن، مامانه گێجێ. [بارەخولێ]
دەرمان خوارد
دەرمان خواردوو، ژەهر پێدراو.
شام خواردن
شێو کردن [خواردنی ژەمی شێوان]
شیرینی خواردن
شیرینی خۆران، دەس ماچ کردن [شەکراو خواردن بە بۆنەی سەرگرتنی خوازبێنییەوە]
فەیز خوایی
بەرات، بەش خوا [بەخشش لە لایەنی خوداوە]
قین خواردنەوە
پێچ¬خواردن
پەنگەو خواردن
مەنن کردن، ماش کردن. [پەنگ خواردنەوه (ڕاوەستانی ئاو یا ئاوپۆره.)]
چەرخ خواردن
چەرخیان، خول خواردن. [سووڕدانەوه]
کوڵ خواردن
جۆش خواردن، جۆشیان [هاتنە کوڵ (لە تووڕەییدا)]
گل خواردن
وێسان، مەنەر کردن، گلەوخواردن. [وەستان، مانەوە]
گوڵ خواردن
خڵەتیان، فریو خواردن. [خڵەتان، دەسبڕان]