تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تەنەزوول
پەس نیشتن ،خوارەو هاتن. [دابەزین (وەک: دابەزین له کار و پیشه.) ]
تەنەکار
بوورەی کانی. [بووراکس]*
سجاف تەنگ
دەس تەنگ [دەست کورت، نەدار (ئیدیۆمە)]
ڕێگەی تەنگ
کووچە.[کۆڵان، ڕێی تەنگەبەر]
ئاشتەنورێ
[ئاشەبەتەندوورە: یارییەکی مداڵانە].
بەرچاوتەنگ
ڕژد، نه گریس. [به خێڵ ،چرووک]
بەستەنی
بەسڵەک. [ئایسکرێم: شیر و شەکری سەهۆڵکردوو. (بەناوبانگه.)]
تاقوتەنیا
تەنیا [تاک و بێ هاودەم].
تەنتەنه
تەمتەراق ،تەموفیز. [شانوشکۆ ،بیاو برۆ]
خەتەنه
خورۆسه بڕان، گون بڕین. [سوننەت کردن]
خەتەنه سوران
خرۆسه بڕان. [ئاهەنگی سوننەت کردنی منداڵ.]
خەتەنه نەکریاگ
خرۆسه نەبڕیاگ، گون نەبڕیاگ. [سوننەت نەکراو.]
دزیەتەنی
ئەوەی بۆ دزین دەشێت.
دڵتەنگ
تەمین، خەمین، گرژ، خەمبار، دڵ کافە، دڵپڕ، [پەرۆش، خەفەتبار]
دەرتەنوور
دەرەگۆژنەو.[سەرپۆشی تەنوور.]
دەستەنک
دەستەنگ، دەسخاڵی.[دەسکورت، نەدار]
دەستەنگی
دەستەنکی.[دەسکورتی، نەداری]
سەرتەنوور
کارخانە [جێگەی چێشت لێنان]
سەرتەنگ
[قایشێک کە بە سەر تەنگەی زین دا دێت (تەنگەی دووەمی ئەسپ یا گوێدرێژ)]
غەیرموتەناهی
فرۆتەنی
پاس نوێنی، شکسە نوێنی [بێ فێز بوون، خۆ بە کەم گرتن]
فەتەنی
[جۆرە فۆتەیەکی چاکی حەمامە]
لاتەنشت
تەنشت، لا، پاڵ. [کن، ڕەخ، کەنار]