تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەستنەوه
وەبەستن: قایم کردنی شتێک بەشتێکی دیکەوە¬وه. (بۆ نموونه: بەستنەوەی ئەسب.)
بەستنەوه
پێچانەوه، پێچاننەوه...[به دەوردا پێچان، دووباره پێچان. (بۆ نموونه: پێچانەوه ی مێزەر.)]
خستنەوه
زایین، دین. (چەن مناڵی خستگەسەو.) [زان، منداڵ هێنان]
خستنەوه
دوروس کردن، بەرپا کردن. [سازکردن (وەک: خانوو دروستکردن.)]
خۆهه ڵخستنەوه
هەڵپەڕوداپەڕ. [هەڵبەز و دابەز]
دڵ هاتنەیەکا
دڵ هەڵشێویان.[دڵ تێکچوون، هێڵنجدان]
فس نیشتنەوە
بادەرچوون [بە هیچ دەرچوون پاش خۆهەڵکێشان]
لووت هاتنەخوارەو
بادەرچوون. [فس نیشتنەوە]
لێستنەوە
لێستن، لێساننەوە، لێسینەوە. [لستنەوە]
نیشتنەوە
نەمان. [نزمبوونەوە (وەک: نیشتنەوەی ئاوەسان.)
نیشتنەوە
دادان. [لووبوونەوە، بە تەوژم بەرەوخوار هاتن (وەک: نیشتنەوەی باڵندە یا فرۆکە.)]
نیشتنەیەک
[چڕبوون (وەک: نیشتنەیەکی درەخت.)]
نیشتنەیەک
[کەوتنە سەر یەک، کەڵەکەبوون (وەک: نیشتنەیەکی چینی فەنەر.)]
هاتنەدیل
هاتنەدین. [هاتنەدی، بەڕاست گەڕان]
هاتنەلادا
لاربوون، خزیان، سۆڕیان، چلپان. [بەلاداهاتن، هەڵخگیسان]
هاتنەوە
گەڕیانەوە، هەر، ئەواگل [گەڕانەوە]
هاتنەوەحاڵ
حاڵ هاتن، خوشەوبوون، هاتنەوە سەرخۆ. [چاک بوونەوە]
هاتنەوەسۆ
تازە بوونەوە، هەڵگەڕیانەوە. [هاتنەوەژان (وەک: هاتنەوە سۆی برین یا نەخۆشین)]
هاتنەڕێگە
تووشیاربوون. [تووش بين، گیرۆدەبوون]
هەڵخستنەوە
هەڵخستن [(فیچقە کردنی ئاو لە فوارەوە یا جووتەوەشاندنی گوێدرێژ)]