تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کراس فانۆس
بەرگ فانۆس، بەرگە چرا [پارچەیەکی مۆم تێساوراوە کە بە دەوری فانۆسدا دەکێشرا هاتا با نەیکوژێنێتەوە]
کلاس
پۆل، پلە، پایە [ئاست، ڕیز، پلەی زانست]
کیسەماس
[توورەکەی ماست]
کیسەی لیباس
[ (توورەکەیەک کە بەسەر جلوبەرگی دا دەکێشن هەتا تۆزی لی نەنیشێت)]
کەرەلیاس
هەڵاڵەچی، هەڵاڵە کەر، جاڕچی [ڕاگەیەنەر بە دەنگی بەرز، قاوکەر]
کەناس
کووتکێش، گووپاکەوەکەر، گووبەر، سەنێرکێش، [گەسک دەری زبڵ و خەوشوخاڵ]
گێڵاس
[میوەی گێلاس.]
گێڵاس
پیاڵە. [گێلاسی بادە خواردنەوە.]
یاس
تاشە کوچک. [تاشەبەرد]
یاس
گوڵێکی بۆنخۆشی بەناوبانگە
یەکڕاس
یەکسەر، یەکشەق. [ڕاست بێ ئاوڕدانەوە]