تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان
سەرجەم فەرهەنگەکان
فەرهەنگەکانی کوردی - کوردی
برادۆست (ئینگلیزی-کوردی)
برادۆست (کوردی - ئینگلیزی)
برادۆست (کوردی - عەرەبی)
برادۆست (کوردی - کوردی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - ئینگلیزی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - عارەبی)
سەلاحەدین
فەرهەنگۆکی کتێبی ئابووری سامولسن و نوردهاوس
فەرهەنگی خاڵ
فەرهەنگی زانستی سیاسی (ئینگلیزی- کوردی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - ئینگلیزی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - فارسی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
فەرهەنگی کوردستان
قاموس کردي الحدیث
قامووسی زمانی كوردی - زەبیحی
مەردۆخ کوردی - عارەبی
مەردۆخ کوردی - فارسی
مەردۆخ کوردی - کوردی
نالی
هەنبانە بۆرینە (کوردی - فارسی)
هەنبانە بۆرینە (کوردی - کوردی)
گۆڤەند و زنار
X
وشە
پوخت
پێشگر
ناوگر
پاشگر
سەروا
دەرئەنجام: 5
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
کۆنفرانسی یاڵتا
ئەم
کۆنفرانسە
لە
ڕێکەوتی 4
تا
11/2/1945
بە
بەشداربوونی
سەرۆکی
وەڵاتانی
ئەمریکا
، سۆڤیەت و بریتانیا
لە
شاری
یاڵتا (باشووری
نیمچە
دوورگەی کریما) گرێدرا و
ئەم
بڕیارانەی خوارەوەی دەرکرد:
1ــ
پاش
خۆبەدەستەوەدانی ئەڵمانیا،
ئەو
وەڵاتە بکەوێتە
ژێر
دەسەڵاتی فرەنسی و وەڵاتانی
بەشدار
لە
کۆنفرانسەکەدا.
2ــ کۆنفرانسی
سان
فرانسیسکۆ
بە
مەبەستی بڕیاردان
لەمەڕ
دامەزرانی ڕێکخراوەی
نەتەوە
یەکگرتووەکان و
لە
بابەت
شێوازی
ڤیتۆ
کردنی
بڕیارەکان
لێکۆڵینەوە
بکات.
3ــ
یەکیەتی
سۆڤیەت
ڕازی
بوو
کە
لە
ماوەی 3 مانگدا
لەگەڵ
ژاپۆن بکەوێتە شەڕەوە.
4ــ گەڕاندنەوەی دوورگەکانی «ساخالین» و «کوریل»
بە
سۆڤیەت و
گەڕانەوە
بۆ
دۆخی ساڵی 1904
لە
«
پورت
ئارتۆ» و «دارن».
زاراوەی یاڵتا
لە
نەریتی سیاسیدا مانای دابەشکردنی
جیهان
لە
پشتی
درەرگە داخراوەکان دەدات.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
ئیمپریاڵیزم
بەگشتی واتایەکە
بۆ
دەوڵەتێک
کە
لە
دەرەوەی بەستێنی حکوومەتەکەی
خۆی
،
دەست
درێژ
ئەکا
بۆ
وەڵاتانی
دیکە
و
خەڵکی
ئەم
وەڵاتانە ئەکێشێتە
ژێر
ڕکێفی خۆیەوە و
سەرچاوە
ئابووری
و ئینسانییەکانیشی ئەڕووتێنێتەوە.
ئیمپریاڵیزم
بە
مانای
ئیمپراتۆری
*
هەر
لەسەرەتای مێژووەوە
بووە
.
لە
زاراوەدا،
ئەم
وشە
ئەگەڕێتەوە
بۆ
ئیمپراتۆری
کە
لە
1890 بەملاوە
لە
لایەن
لایەنگرانی «ژوزێف چیمبەرلێن»، سیاسەتمەداری ئیستعمارخوازی بەریتانیا،
هاتە
ئاراوە.
ئەم
کابرایە، دەیەویست
پەرە
بدا
بە
ئیمپراتۆریەتی بەریتانیا.
زاراوەی
ئیمپریاڵیزم
،
خێرا
چووە
ناو
زمانەکانی دیکەشەوە.
ئەم
وشە
بوو
بە
بیانوویەک
بۆ
خاڵیکردنەوەی
ڕق
و کێشمەکێشی
نێوان
دەوڵەتە ئەورووپییەکانی
ئەو
سەردەمە
.
ئەم
کێشمەکێشانە
لە
1880
تا
1914،
وەها
بە
سەر
سیاسەتی نێونەتەوەییدا باڵی کێشا،
کە
ئەم
قۆناخە
بە
«چاخی ئیمپریالیزم» ناوبردە
کرا
.
لەم
ناوەدا بەریتانیا و ئیمپریالیستە ئەوروپییەکانیش،
بە
ناوی
پەرەسەندنی شارستانیەت و بەشکردنی دەسکەوتەکانیان
بە
سەر
خەڵکانی
ڕەگەز
-
ناپاک
، درێژەیان
بەم
ئاکارە
دا
. دوای شەڕی جیهانی
یەکەم
، ئایدیۆلۆجیای
ئیمپریاڵیزم
لە
قەبارەی
فاشیزم
و
نازیسم
دا
گەیشتە لووتکەی
خۆی
.
یەکەمین
ڕەخنەی تیۆریک
لە
ئیمپریاڵیزمی
نوێ
،
لە
لایەن
«ج.ا.هابسۆن»، ئابووریناسی بەریتانی،
لە
کتێبێک
بە
ناوی
ئیمپریاڵیزم
(1902)
بڵاو
کرایەوە.
لەم
کتێبەدا
بۆ
یەکەم
جار
،
بە
ڕوانگەیەکی ئابوورییەوە سەیری
ئەم
دیاردە
کرا
. «لینین»،
لەم
ڕوانگەوە کتێبی
ئیمپریاڵیزم
، دواقۆناخی
سەرمایەداری
(1915)
بڵاو
کردەوە
. دواتر
ئەم
ڕێبازە
بە
ناوی
تیۆری
ئابووری
دەربارەی
ئیمپریاڵیزم
، ناوبانگی دەرکرد. تیۆری «لینین»
جگە
لەوەیکە ماهییەتی
ئیمپریاڵیزم
شی
دەکاتەوە، تیۆرییەکە
لە
بارەی
سەرچاوەی
شەڕ
ــ شەڕی ئیمپریاڵیستی ـــ
کە
بەرهەمی سیستەمی سەرمایەدارییە. (بڕوانە
لێنینیزم
)
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
ئیمپریاڵیزمی کەلتووری
بەکار
هێنانی دەسەڵاتی
سیاسی
و
ئابووری
بۆ
بڵاوکردنەوەی
نەریت
و بەهاکانی
ئەو
دەسەڵاتە لەنێوان خەڵکانێکی
دیکە
کە
بە
زیانیان بێت. ئیمپریاڵیزمی کەلتووری دەتوانێ یاریدەری ئیمپریاڵیزمی
سیاسی
و
ئابووری
بێت.
بۆ
وێنە
فیلمی
ئەمریکایی
دەتوانێ
بێتە
خزمەت
بەرهەمەکانی
ئەو
وەڵاتە و
بازاڕی
فرۆشی
بۆ
زیاد
بکات.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
سۆشیالیزمی خەیاڵی
ئەم
زاراوە
کە
لە
ڕوانگەی مارکسیەکانەوە بەرتەکێک
بوو
لە
بەرانبەر
سیابەختی و بێعەدالەتیەکانی
کۆتایی
سەدەی
هەژدە
و سەرەتای سەدەی
نۆزدە
، هەڵگری بیرۆکە و تیۆریگەلێکن
کە
لە
لایەن
ناودارانێکی
وەک
سەن سیمۆن، فۆریە، بوشە،
کابە
و لۆیی بلان
ئاڕاستە
کرابوون. سۆشیالیزمی
خەیاڵی
، ناوێک
بوو
کە
کارۆڵ مارکس،
بۆ
پێناسەکردنی
هەموو
ئەو
بزاوت و ڕێبازە مژاوییانەی
کە
پێشتر
لە
ئارادا
بوون
بەکاری
هێنابوو.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
یوتۆپیا/شاری خەیاڵ
ئەم
زاراوە
ناوی
کتێبێکی سێرتۆماس
موور
(1516)، سیاسەتڤان و
ئەدیب
و قەشەی ئینگلیزییە
کە
تێیدا
باسی
شارێکی
خەیاڵی
دەکات
کە
سیستەمی
ژیانی
کۆمەڵایەتی
یەکپا
عەقڵانی بێت لەهەمبەر
ژیانی
ئەو
سەردەمەی ئەورووپا
کە
یەکسەرە
تەماح
و
سوودپەرستی
و
چاوچنۆکی
بووە
.
لەوە
دوا
لە
ئەندێشەی
سیاسی
و کۆمەڵایەتیدا
هەر
چەشنە ڕەوشتێکی
جوان
و ڕێکوپێکی
لەم
جۆرەیان،
بە
یوتۆپیا
لە
قەڵەم
ئەدا
. مانای وشەکە
بە
یۆنانی «
هیچ
شوێنێک» دەگەیەنێت
بەڵام
بە
بەهەشتی
سەرزەمین
لیک
دراوەتەوە
کە
ژیانی
کۆمەڵایەتی
و
ڕامیاری
و
هەموو
شتێکی
وەک
بەهەشت
وایە
.