تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان
سەرجەم فەرهەنگەکان
فەرهەنگەکانی کوردی - کوردی
برادۆست (ئینگلیزی-کوردی)
برادۆست (کوردی - ئینگلیزی)
برادۆست (کوردی - عەرەبی)
برادۆست (کوردی - کوردی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - ئینگلیزی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - عارەبی)
سەلاحەدین
فەرهەنگۆکی کتێبی ئابووری سامولسن و نوردهاوس
فەرهەنگی خاڵ
فەرهەنگی زانستی سیاسی (ئینگلیزی- کوردی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - ئینگلیزی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - فارسی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
فەرهەنگی کوردستان
قاموس کردي الحدیث
قامووسی زمانی كوردی - زەبیحی
مەردۆخ کوردی - عارەبی
مەردۆخ کوردی - فارسی
مەردۆخ کوردی - کوردی
نالی
هەنبانە بۆرینە (کوردی - فارسی)
هەنبانە بۆرینە (کوردی - کوردی)
گۆڤەند و زنار
X
وشە
پوخت
پێشگر
ناوگر
پاشگر
سەروا
دەرئەنجام: 32
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
دیموکراسی پیشەسازانە
بەپێی
ئەم
بیرۆکە، ئەبێ کرێکاران
لە
بڕیارەکانی هاوپێوەند
لەگەڵ
کارخانە
پیشەسازییەکاندا
بەشدار
بن
.
لەم
بارەوە تیۆری
جۆراوجۆر
هاتۆتە ئاراوە
کە
سەرەنجامی
ئەم
تیۆرییانە خوازیاری ڕووخانی
سەرمایەداری
و چەسپاندنی دەسەڵاتی کرێکارانە. تیورییەکی
نوێ
لە
بارەی
دیموکراسی
پیشەسازانەوە
ئاڕاستە
کراوە
کە
پێی
وایە
ئەم
سیستەمە،
سەرمایەداری
و شانوشکۆی بەڕێوەبەرانی
قبووڵ
کردووە و
ئەم
ڕاستییەی درکاندووە
کە
کرێکاران ناتوانن
لە
بەڕێوەبردنی
کارخانە
پیشەسازییەکان
سەرکەوتوو
بن
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
سایبر دیموکراسی
ئەم
زاراوە
لەم
دواییانەدا
بۆ
ئاماژەکردن
بە
پیادەکردنی
دیموکراسی
ڕاستەوخۆ
لە
ڕێگەی تەکنولۆجیای نوێی کۆمپیوتەری و ئەنتەرنێت
بۆ
نموونە
بەشداری
کردن
لە
هەڵبژاردنەکان، کەمکردنەوەی
خەرجی
و بەرجی
هەڵبژاردن
، بڵاوکردنەوەی خێرای
زانیاری
سیاسی
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
سۆسیال دیموکراسی
لقێکی
سۆشیالیزم
و بزاوتی
کرێکاری
لە
ئەژمار
دێت
کە
جەخت
دەکات
لە
سەر
بنەمای
دیموکراسی
بۆ
گۆڕانکارییە کۆمەڵایەتییەکان و
بڕوای
بە
ڕیفۆرم (چاکسازی)
هەیە
نەک
شۆڕش
.
لە
باری
مێژووییەوە، سۆسیال
دیموکراسی
لە
پاش
ئینتەرناسیۆنالی
یەکەم
بەدیهات.
لەو
کاتەدا زۆربەی حیزبە سۆسیالیستەکان
کە
دواتر
لە
«
ئینتەرناسیۆنال
سۆسیالیست» کۆمەڵیان
بەست
، کەمتاکورتێک
لەگەڵ
ژیانی
سیاسی
وەڵاتانی
خۆیان
یەکپارچە
بوون
و یەکیان گرتەوە.
لە
باری
تیۆرییەوە
لە
ئەورووپا بزاڤی سۆسیال
دیموکراسی
تا
ڕادەیەکی
زۆر
دەرەنجامی
پیاچوونەوە
بە
مارکسیزم
و
دەست
بەردان
لە
دۆگماتیزمی تیۆری
بوو
. دوابەدوای سەرکەوتنی
بولشویزم
لە
سۆڤیەت، ڕیفۆرمخوازە سۆسیال دیموکراتیەکان
بە
یەکجاری
لێک
جیابوونەوە
و
تەنانەت
بەدژی
یەکتر
ڕاوەستان
. دوای شەڕی جیهانی
دووهەم
، سۆسیال دیموکراتەکان هەیمەنەی
خۆیان
لە
ئەورووپای
ڕۆژاوا
بەدەستهێنایەوە
بەڵام
لە
ئەورووپای
ڕۆژهەڵات
سەرکوت
کران
. سیاسەتی حیزبە دەسەڵاتدارەکانی سۆسیال دیموکراتی ئەورووپای
ڕۆژاوا
لە
ڕوانگەی
هەندێ
لە
ئەندامانی
ئەم
حیزبانەوە سازشکارانە
بوو
،
بەم
بۆنەوە
لە
نێوان
باڵی
ڕاست
و
چەپی
ئەوان
،
کێشە
دروست
بوو
.
ئینتەر ناسیۆنال سۆسیالیست
لە
ساڵی 1951، گرنگترین ئامانجەکانی بزاوتی سۆسیال
دیموکراسی
بەم
جۆرە
پێناسە
دەکات:
سۆشیالیزم
، خوازیاری جێگیربوونی سیستەمێکە
لە
بری
سەرمایەداری
کە
تێیدا قازانجی
گشتی
بە
سەر
قازانج
و
بەرژەوەندی
تاکەکەسی
زاڵ
بێت.
بۆ
گەیشتن
بەم
ئامانجەش
دەبێ
بەرنامەیەکی
وا
بۆ
بەرهەمهێنان
دابڕێژرێت
کە
قازانجی
هەموان
لە
بەرچاو
بگرێت.
ئەم
بەرنامەش
بە
کۆجێکردنی دەسەڵاتی
ئابووری
لە
دەستی
کەمینەیەک سەرناگرێت
بەڵکوو
پێویستیەکەی چاودێرییەکی دیموکراتیانە و کاریگەرە
بە
سەر
ئابووردا.
کەواتە
سۆسیال
دیموکراسی
،
لەگەڵ
پلاندانانی
سەرمایەداری
و
هەر
چەشنە بەرنامەیەکی تۆتالیتەری
بە
توندی
دژایەتی
دەکات
چونکە
هەردوکیان
لە
بەردەم
چاودێریی
گشتی
بە
سەر
بەرهەمهێنان
و دابەشکردنی
یەکسانی
بەرهەمەکان
تەگەرە
سازدەکەن. جاڕنامەی
ئینتەرناسیۆنال
سۆسیالیست، بانگەشەی
ئەوە
دەکات
کە
سۆشیالیزم
بەدەر
لە
دیموکراسی
بەدی
نایە
و
بە
«سۆسیالیست» ناوبردە کردنی
هەندێ
لەو
وەڵاتانەی
کە
بە
سیستەمی تۆتالیتەری
ئیدارە
دەکرێن،
بە
هەڵە
دەزانێ. سۆسیالیستەکان
بۆ
پێشڤەبردنی دیموکراسیەت
لە
پیشەسازیی و
ئاستەنگ
کردنی بیرۆکراسی،
بەهێز
کردنی یەکیەتییە کرێکارییەکان و بەڕێوەبەرانی کارگەکان
بە
پێویست
دەزانن.
بە
درێژایی
سەدەی
بیستەم
، چ
لە
لایەن
بیردۆزان و چ جەماوەرەوە،
سۆشیالیزم
بە
واتای بەربڵاوی حکوومەتکردن بەسەرخۆدا هاوپێوەند
لەگەڵ
دیموکراسی
لە
قەڵەم
دراوە.
بەڵام
لە
میانەی
ئەم
سەدەوە
تا
هەڵوەشانەوەی سیستەمی کۆمۆنیستی
کە
لە
1989
دەستی
پێکرد،
سۆشیالیزم
و
دیموکراسی
بە
گشتی
وەک
هاودژی
یەکتر
ناوبردە کراون. هۆکاری
سەرەکی
ئەم
گۆڕانە فیکریەش دەگەڕێتەوە
بۆ
هەڵسوکەوتی دیکتاتۆریانەی دەوڵەتانی سۆشیالیستی و تێکەڵبوونی کۆنەپەرستانەی
دەزگە
سیاسیەکانی لیبراڵ ـــ
دیموکراسی
لەگەڵ
ئابووری
سەرمایەداری
لە
وەڵاتانی
سەرمایەدار
.
دیموکراسی
کۆمەڵایەتی
یان
سۆسیال
دیموکراسی
لە
سەرەتای سەدەی
بیستەم
،
لە
لایەن
ئیدوارد برێنختاین، یەکێک
لە
مارکسیە ئەڵمانیەکان
هاتە
ئاراوە. برێنختاین، ڕایگەیاند
کە
پێشبینییەکانی مارکس دەربارەی مەرگی
سەرمایەداری
و دواتر
بەدەسەڵات
گەیشتنی
چینی
کرێکار
ـــ
کە
ئەودەم نوقڵانەیەکی
زانستی
لە
قەڵەم
درابوو ـــ
هەڵە
و نادروستن. دەرکەوتنی
ئەم
ناڕاستییە
بووە
هۆی
سەرهەڵدانی بزاوتێک
کە
بە
ناخی سۆشیالیزمدا بچێتەوە و
بە
کەڵک
وەرگرتن
لە
پەرلەمان
و
شێوازی
ڕیفۆرمخوازانە، وەرچەرخانێک
بە
ڕێبازەکە بێنێت
کە
لەم
ناوەدا
دیموکراسی
کۆمەڵایەتی
،
وەک
ئاستێکی
ناوەنجی
سۆشیالیزم
و لیبرالیزم
پەسند
بکات.
دیموکراسی
کۆمەڵایەتی
، سیاسەتێکی یەکسانخوازانەیە
کە
بڕوایەکی بەهێزی
بە
دەوڵەتی
خۆشگوزەرانی
نوێ
هەیە
و
بە
ئەرکی
سەرشانی
دەوڵەت
دەزانێ
کە
سەرلەنوێ
داراییەکان
دابەش
بکاتەوە. سۆسیال
دیموکراسی
،
بنەما
ئازادیخوازییەکان
لە
بابەت
دیموکراسی
نوێنەرایەتی و
ئابووری
تایبەتی
و
دەوڵەتی
پەسند
دەکات و
سەرنج
دەداتە ڕیفۆرمی
سیاسی
و وەفاداری
خۆیان
بە
ئارمانجی ئەخلاقی عەدالەتی
کۆمەڵایەتی
ڕادەگەیەنن.
بە
باوەڕی
مارکسییەکان،
دیموکراسی
ڕۆژاوا
دیموکراسی
بۆرژوازییە
کە
لە
خزمەت
چینی
سەرمایەداردایە.
ئەوان
پێیان
وایە
کە
باشترین
شێوازی
دیموکراسی
،
دیموکراسی
سۆشیالیستییە
چونکە
لە
خزمەت
زۆرینەی هەرەزۆری ڕەنجدەرانە و بەرژەوەندییەکانیان
بە
باشی
دەپارێزێ و ژێرخانە ئابوورییەکەشی، موڵکداریەتی گشتییە
لە
پێناو
کەرەستەی بەرهەمهێناندا.
بەپێی
ئەم
مەرامە،
لە
سیستەمی سۆشیالیستیدا، عەدالەتی ڕاستەقینەی تاکەکان
بێ
ڕەچاوکردنی
ڕەگەز
و
نەتەوە
و
ئایین
و
زایەند
لە
هەموو
بوارەکان
دابین
دەکرێت.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
سەنترالیزمی دیموکراتی
وشەکە
بە
مانای
ناوەندێتی
دیموکراسیە
بەڵام
لە
زاراوەی سیاسیدا یەکێکە
لە
ڕەگەزەکانی ڕێبازی لینینیزم و
وەک
بنەمایەک
بۆ
ڕێکخستن
لە
هەموو
حیزبە کۆمۆنیستەکاندا بەکاردێت.
لە
داکەوتدا بریتیە لەوەی
تەواوی
ئۆرگانە حیزبیەکان
لە
ڕێی هەڵبژاردنەوە
بێنە
مەیدانی
سیاسەت
. بەپێی
ئەم
بنەمایە
ئازادی
بیروڕا
لە
ناو
حیزب و هەڵبژاردنی ئازادانەی ڕێبەرانی حیزبی،
دەبێ
لەگەڵ
پێگەی حیزبی و ڕێوشوێنێکی گونجاو
بۆ
ئەو
بڕیارانەی
کە
بە
شێوازێکی
دیموکراسی
دەردەکرێن
ئاوێتە
بێت.
لە
ڕوانگەی مارکسیەکانەوە،
ناوەندێتی
و
دیموکراسی
دوو
ڕەهەندی
یەک
دیاردە
لە
ئەژمار
دێن
. دوابەدوای
جێگیر
بوونی
سۆشیالیزم
لە
هەندێ
لە
وەڵاتان، سەنترالیزمی دیموکراتیک
بووە
هۆی
فراژووتنی دەسەڵاتی
دەوڵەتی
نوێ
و لایەنگرانی مائۆ باوەڕیان
وایە
کە
دیکتاتۆری
پرۆلتاریا
بە
پیادەکردنی
ئەم
ڕێبازە
بە
هێزتر دەکات.
لە
ڕوانگەی سەنترالیزمی دیموکراتیەوە دەبێت
بیر
و
بڕوای
ڕاست
و
دروست
کۆ
بکرێتەوە و سیاسەتی کایەکردن یەکلایەن بکرێتەوە. زۆرینەی سەنترالیزمە دیموکراتیەکان،
بۆتە
هۆی
زاڵبوونی
یەک
یا
چەند
کەس
بە
سەر
حیزبەکەدا.
سەنترالیزم
لە
لایەن
حیزبە مارکسیەکان
بەم
جۆرە
پێناسە
دەکرێت:
1ــ حیزب خاوەنی بەرنامەیەکی ناوازەیە.
2ــ خاوەنی
یەک
ڕێبەرایەتییە.
3ــ
هەموو
بنکە
و ئۆرگانەکان
ملکەچی
ناوەندی
حیزبەکەن.
دیموکراسیش بریتیە
لە
:
1ــ
هەموو
ئۆرگانە حیزبیەکان
بە
هەڵبژاردن
دێنە
مەیدانەوە.
2ــ ئۆرگانەکان
ڕاپۆرت
دەنێرن
بۆ
مەقاماتی سەرتر
لە
خۆیان
.
3ــ
مەسەلە
گەورەکانی حیزب
لە
ناو
حیزبدا باسیان لێدەکرێت.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
فیزیۆکراسی
زاراوەکە
بە
واتای
لایەنگری
کردن
لە
دەسەڵاتی سروشتییە.
بەڵام
وەک
قوتابخانەیەک دەگەڕێتەوە
بۆ
سەدەی
هەژدە
کە
لە
لایەن
هەندێ
زانا
و نووسەری فەرەنسی
بنیاد
نراوە
. لایەنگرانی
ئەم
قوتابخانە
لەگەڵ
دەستێوەردانی حکوومەت
لە
کاروباری
ئابووری
و سروشتیدا
دژایەتی
دەکەن و
ئەم
کارە
بە
زیانبەخش دەزانن.
هەروا
لەو
باوەڕەدان
کە
هەندێ
ڕێسای
شایستە
لە
ناو
سروشتی
ئابووریدا
هەیە
کە
دەوڵەت
و دەسەڵاتی یاسادانان
نابێ
پێشێلی بکەن و
پێش
بە
پەرەسەندنی بگرن
چونکە
دەوڵەمەندی و
سامان
، زادەی
سروشت
و
بنەما
کشتوکاڵییەکانە و سەپاندنی
هەر
جۆرە یاسایەک
لەم
بارەوە
نابەجێ
و زیانبەخشە.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
قەیرانی دیموکراسی
هەندێ
زاراوە
کە
لە
گوتار (
discourse
) ی سیاسیدا
بەکار
دەبرێن، زۆرجار
بە
دوو
مانا
شرۆڤە کراون:
یەکەم
، واتای
فەرهەنگی
.
دووهەم
، مانایەک
کە
لە
جەنگێکی ئایدیۆلۆژیکی
بەکار
دەبرێت. زاراوەی
دیموکراسی
یەکێک
لەو
چەمکانەیە
کە
لە
فەرهەنگی
زاراوەدا
بە
مانای کۆمەڵگەیەکی خەڵکییە
کە
ئەندامانی دەتوانن
لە
کاروباری
کۆمەڵگە
هاوبەش
بن
و
لە
دانانی بڕیارەکاندا دەوریان هەبێت. مانایەکی دیکەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک، ناوەرۆکێکی ئایدیۆلۆژیکی
هەیە
،
واتە
کۆمەڵگەیەک
کە
لە
ژێر
دەسەڵاتی توێژێکی نوخبە و
بازرگان
و کاسبکاردایە و
کۆمەڵی
خەڵک
تەنیا
دەوری
بینەر
ببینن. هەربۆیە
بە
باوەڕی
هەندێ
لە
بیرمەندانی
سیاسی
ڕۆژاوا
ئەگەر
جەماوەری
خەڵک
،
بەڕاستی
بخوازن
لە
کاروباری کۆمەڵگەدا
بەشداری
بکەن، کەشێکی
وا
دێتە کایەوە
کە
بە
قەیرانی
دیموکراسی
ناوبردە
کراوە
. قەیرانی
دیموکراسی
کاتێک کۆنترۆڵ دەکرێت
کە
جەماوەر
لەمەڕ
بەشداری
و
هاوبەشی
لە
کاروباری
کۆمەڵگە
بێمەیل بکرێت و
هان
بدرێت
کە
بگەڕێتەوە
بۆ
پێگە
و شوێنی
خۆی
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
لێبوردن/چاوپۆشی/هەڵکردن
ڕەوادیتنی
بیر
و بۆچوونی
جیاوازی
ئایینی
،
سیاسی
،
کۆمەڵایەتی
، فەلسەفی و
هونەری
لە
سیستەمێکی
سیاسی
و کۆمەڵایەتیدا.
لێبوردن
یەکێک
لە
بەنرخترین بەهاکانی لیبرالیزم و
دیموکراسی
نوێیە. بەپێی
ئەم
بنەمایە، ئازادیەکانی تاکەکەس،
تەنیا
کاتێک دەپارێزرێن
کە
کۆمەڵگە
لە
بەرانبەر
بیر
و بۆچوونی
جیاواز
و بڵاوکردنەوەیاندا
لە
خۆ
ببوورێ و سەرکوتیان نەکات.
هەروەها
گەشەسەندنی
کۆمەڵگە
و
گەیشتن
بە
عەقڵێکی
سیاسی
و
کۆمەڵایەتی
ڕێکوپێک
، کاتێک
مەیسەر
دەبێت
کە
کۆمەڵگە
و دەسەڵاتی
حاکم
، بنەمای
لێبوردن
و
چاوپۆشی
پەسند
کردبێت.
لێبوردن
یەکێک
لە
کەرەستەکانی خەباتی لیبرالیزم
بووە
بەدژی
زۆرداری
کڵێسە
لە
ئەورووپا.
واتایەکی دیکەی
لێبوردن
مانای
فەرامۆشی
و لەبیربردنەوە دەبەخشێ
کە
لێرەدا
مەبەست
لە
بڕیارێکی تایبەتە
کە
دەوڵەت
لە
هەندێ
هەلومەرجی تایبەتدا دەریدەکات و
لە
تاوانبارانی
سیاسی
و …
خۆش
دەبێت.
لە
کاتی
گۆڕین
یا
ڕووخانی
ڕژێم
بە
هۆی
شۆڕش
یا
گۆڕانکاری
لە
سیاسەتی دەوڵەتدا
لێبوردن
گرنگییەکی
تایبەتی
دەبێت و زەمینە
بۆ
ئازادکردنی
هەموو
زیندانی
و تاوانباران
خۆش
دەکات.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
نیمچەدیموکراسی
ئەم
زاراوە
بۆ
پێناسە
کردنی
ئەو
وەڵاتانە
بەکار
براوە
کە
ڕووەو گەشەسەندنن.
لە
نیمچە
دیموکراسیدا
ژیانی
سیاسی
،
نە
بە
تەواوی
دیموکراتیە
نە
تۆتالیتەری.
ئەم
وەڵاتانە
هێشتا
هەر
لە
گێژاوی پرۆسەی مۆدێرنە و
هەنگاونان
لە
سوننەتەوە
بۆ
مۆدێرنیتەدا
مۆنج
دەخۆن و کێشمەکێشی
ئەم
هەلومەرجە،
لە
جێگیربوونی
هەردوو
سیستەمەی
دیموکراسی
و تۆتالیتاریزم
بەرگری
دەکات.
هەروەها
پێکهاتەی
کۆمەڵایەتی
کۆنباو و کەلتووری سوننەتی
لێک
ترازاو
بواری دامەزرانی سیستەمی
سیاسی
مۆدێرن ناڕەخسێنێت. سەرمەشقی
ڕێکخستن
لەم
وەڵاتانەدا بریتییە
لە
سێ
شۆڕشی
مێژوویی
فرەنسی و شۆڕشی پیشەسازیی و شۆڕشی سۆڤیەت. هەرکامێک
لەم
شۆڕشانە
بە
جۆرێک بوونەتە
سەرمەشق
بۆ
پێکهاتەی
سیاسی
ئەم
وەڵاتانە.
بۆ
وێنە
لە
شۆڕشی فرەنسا، بیرۆکەی
یاسا
و حاکمییەتی نەتەوەیی و
دیموکراسی
وەرگیراوە،
لە
شۆڕشی پیشەسازیی بیرۆکەی گەشەسەندنی
ئابووری
و مۆدێرنە و
لە
شۆڕشی سۆڤیەتیش، دەوڵەتێکی بەزەبر و
زاکوون
و
دەسەڵاتدار
بۆتە
سەرمەشق
و ئایدیالی حکوومەت.
هەموو
ئەم
بیرۆکە و
سەرمەشقانە
ئاوێتە
بووە
لەگەڵ
پێکهاتەیەکی
خۆماڵی
بە
قەبارەیەکی ئیستبدادی و یەزدانگەرا و باوکسالارەوە.
بە
گشتی
بۆ
پیادەکردنی
دیموکراسی
لە
وەڵاتانی ڕووەوگەشەسەندن،
چەندین
کۆسپ
و
تەگەرە
لە
بەردەمدایە
کە
بریتین
لە
:
- دەسەڵات و
شەوتی
پیاوماقووڵان و گەورەپیاوان
کە
دیموکراسی
بەدژی بەرژەوەندییەکانی
خۆیان
دەزانن.
-
هەژمۆنی
بەها
و بایەخە موتڵەقەکان و بەهێزبوونی نەریتەکان.
- مانەوەی هێزە دەسەڵاتدارە کۆنەکان،
بۆ
وێنە
دەرباری
شا
و
سوڵتان
.
-
دەزگە
بەهێزە ئایینیەکان و هێزی
سەربازی
.
-
نەبوونی
چینی
مامناوەندی
بازرگان
و
پیشەسازی
.
- قووڵبوونی
ئاریشە
و
لەمپەرە
ئەتنیکی و
ئایینی
و کەلتوورییەکان.
سەرەنجامی کۆبوونەوەی
ئەم
هۆکارە گرنگانە
لە
وەڵاتانی ڕووەو گەشەسەندن،
بۆتە
هۆی
سەرهەڵدانی
نیمچە
دیموکراسییەکی
سەقام
نەگرتوو
کە
هەمیشە
دەوڵەتەکانیان
لە
بەینی
ئۆتۆکراسی
و ئۆلیگارشی و پۆپۆلیزم و تۆتالیتاریزم و دیموکراسیدا
لە
هەلاجان
دەهێڵێتەوە.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
نێتۆکراسی
ئەم
دۆخە
پێناسەی سەردەمێکی
تازە
و کەشێکی نوێباوە
لە
مێژووی مرۆڤدا
کە
لەسەر
بنەمای
تۆڕی
ئەنتەرنێت و بەرنامەی کۆمپیتەری و تەکنۆلۆژی
زانیاری
دامەزراوە.
لەم
قۆناغەدا
لە
سەرووی قوچەکی دەسەڵاتی کۆمەڵگەدا کەسانێک دادەنیشن
کە
بەسەر
ئەم
تۆڕە کۆمپیتەریانەدا
زاڵ
بن
و زانیاریی، ڕەگەزی
سەرەکی
دەسەڵات
و جووڵەی
کۆمەڵایەتی
لە
ئەژمار
دێت
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
پاڕادایم - سەرمەشقی فیکری
زاراوەی پارادایم
یا
سەرمەشقی فیکری
لە
لایەن
«تۆماس کۆڤەن» (1962)
بۆ
فەلسەفەی
زانست
ئاڕاستە
کراوە
مەبەست
لەم
زاراوە
پێمل
بوونی
گشتیی ستافێکی زانستییە
بە
ڕێبازێکی
تایبەتی
زانستەوە. کۆڤەن،
بە
نووسینی کتێبی پێکهاتەی شۆڕشە زانستییەکان (1970) دەورێکی باڵای
لە
پەرەسەندنی
زانست
بە
خۆوە
بینی
. بەڕای کۆڤەن،
بۆ
ئەوەی
بزانین چ شتێک زانستییە،
دوو
نەریتی فیکری
لە
ئارادایە:
یەکەم
، نەریتی ئەرەستۆیی
بە
ڕێبازی ئایینزانی و
دووهەم
، نەریتی گالیلۆیی
بە
ڕێبازی میکانیکی.
چەمکی پارادایم، بەرهەمهێنی
ئەو
پێودانگانەیە
کە
مرۆڤ
بەپێی
ئەوان
ئاریشە
و
گرفتە
فکرییەکانی
خۆی
هەڵدەبژێرێ و دواتر پێناسەیان دەکات.
کەواتە
پارادایم،
میتۆد
و
شێوازی
پرۆژەی
زانستی
دیاری
دەکات.
لە
پارادایمی زانستیدا کاتێک
شۆڕش
بەرپا
ئەبێت
کە
چەن
زانا
و توێژەری
زانستی
لە
بڕگەیەکی زەمەنی تایبەتدا
تووشی
چەن
بابەتێکی
نائاسایی
و
ناوازە
دەبنەوە و تێدەگەن
کە
ئەم
بابەتانە
بە
پێوانەی پاردایمی
پێشوو
ناخوێندرێنەوە.
بە
کورتی
، پارادایم
بە
واتای کۆمەڵێ گریمانەیە
کە
لە
بوارێکی
تایبەت
دەبێتە
هۆی
دروست
بوونی
تیۆرییەک.
بە
واتایەکی
دیکە
، تیۆرییەکی گشتییە
کە
ئینسان
لە
بابەت
بەستێنێکی
گەردوون
ئاڕاستەی
دەکا
و بەپێی
ئەو
تیۆرییە
دەست
دەکا
بە
مووقەڵاشتن و
وردەکاری
و توێژینەوە
لەو
بەستێنەدا.
لە
سیاسەتدا
مرۆڤ
بەپێی جیهانبینی*یان سەرمەشقی فیکری و پارادایمی
زاڵ
بەسەر ئەندێشەیدا
ئەو
بابەتەی
کە
دەیخوازێت، هەڵیدەبژێرێ و ئەیخاتە مەیدانی ئەزموونەوە.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
پەیمانی بەربەستکردنی چەکی ئەتۆمی
ئەم
پەیماننامە
لە
یەکەمی ژووئییەی 1968
بۆ
بەرگریکردن
لە
پەرەسەندنی چەکی
ناوەکی
لە
لایەن
وەڵاتانی بەریتانیا و
ئەمریکا
و سۆڤیەت
مۆر
کرا
و
لە
ساڵی 1970 بەملاوە
پیادە
کرا
. وەڵاتانی دیکەی
جیهان
دوا
بە
دوای
یەکتر
بوونە ئەندامی
ئەم
پەیماننامە
.
ئەندامانی
ئەم
ڕێکەوتننامە،
بە
دوو
گرووپ
دابەش
دەکرێن:
1ــ وەڵاتانی
خاوەن
چەکی
ناوەکی
کە
بەڵێن
دەدەن
ئەم
جۆرە چەکانە
بە
ناو
وەڵاتەکانی دیکەدا
بڵاو
نەبێتەوە و
پەرە
نەستێنێ.
2ــ وەڵاتانی نائەتۆمی
کە
بەڵێنیان داوە، نەبنە خاوەنی
ئەم
جۆرە چەکانە.
ئەم
پەیمانە
لە
ڕاستیدا ڕێبازێکی لۆژیکییە
بۆ
بەدیهێنانی ناوچەگەلی پاککراو
لە
چەکی
ناوەکی
(Nuclear Weapons Free Zone) .
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
ڕادەستکردنی تاوانباران
بە
واتای
دووبارە
دانەوەی
تاوانبار
یان
گومانلێکراو
لە
دەوڵەتێکەوە
بۆ
دەوڵەتێکی دیکەوە.
لەم
بارەوە
هیچ
یاسایەکی نێودەوڵەتی
لە
ئارادا
نییە
بەڵام
دەوڵەتەکان
لەناو
خۆیاندا
قەرار
و
بەڵێن
دەدەن
کە
تاوانباران
یان
گومانلێکراوان (
جگە
لە
تاوانباری
سیاسی
) ڕادەستی
یەکتر
بکەنەوە. تاوانباری
سیاسی
(بڕوانە تاوانی
سیاسی
)، بەپێی
یاسا
نێونەتەوەییەکان
بە
«
پەنابەر
»
ناونووس
دەکرێ
و
دەبێ
لە
مافی پەنابەران
بەشدار
و
بەهرەوەر
بێت.
1
2