تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان
سەرجەم فەرهەنگەکان
فەرهەنگەکانی کوردی - کوردی
برادۆست (ئینگلیزی-کوردی)
برادۆست (کوردی - ئینگلیزی)
برادۆست (کوردی - عەرەبی)
برادۆست (کوردی - کوردی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - ئینگلیزی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - عارەبی)
سەلاحەدین
فەرهەنگۆکی کتێبی ئابووری سامولسن و نوردهاوس
فەرهەنگی خاڵ
فەرهەنگی زانستی سیاسی (ئینگلیزی- کوردی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - ئینگلیزی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - فارسی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
فەرهەنگی کوردستان
قاموس کردي الحدیث
قامووسی زمانی كوردی - زەبیحی
مەردۆخ کوردی - عارەبی
مەردۆخ کوردی - فارسی
مەردۆخ کوردی - کوردی
نالی
هەنبانە بۆرینە (کوردی - فارسی)
هەنبانە بۆرینە (کوردی - کوردی)
گۆڤەند و زنار
X
وشە
پوخت
پێشگر
ناوگر
پاشگر
سەروا
دەرئەنجام: 4
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
چەپ و ڕاست
ئاخێزگەی زاراوەی
چەپ
و
ڕاست
، شۆڕشی فەڕەنسەیە
کە
لە
کۆمەڵی
نەتەوەیی نوێنەرانی
شۆڕشگێڕی
توندڕەو
لە
لای
چەپ
و نوێنەرانی کۆنەپارێزیش
لە
لای
ڕاستەوە دائەنیشتن.
لەو
سەردەمەدا
ئەم
دوو
زاراوە
مانایەکی
ئاشکرا
و جیاوازیان هەبوو:
چەپ
بە
مانای شۆڕشگێڕیی و
حەز
بە
گۆڕان
کردن
بووە
و ڕاستیش
بە
واتای نەیاریکردن
لەگەڵ
هەر
چەشنە گۆڕانێک
یان
گەڕانەوە
بۆ
ڕابردوو
.
بەڵام
لەوە
دوا
، واتای زاراوەکان
تووشی
هەوراز
و
نشێو
بوون
و
هاوکات
لەگەڵ
سەرهەڵدانی لاگیریی نوێی
سیاسی
، دیاریکردنی سنووڕێکی
بەرچاو
لە
بەینی
ئەم
دوو
چەمکەدا
ئەستەم
بووە
.
بەگشتی بزاڤی
چەپ
بریتییە
لە
هەموو
گرووپێکی ڕیفۆرمخواز* و
شۆڕشگێڕی
ئەم
سەردەمە
.
واتە
لیبراڵ و سۆسیالیست و ئانارشیست و کۆمۆنیستەکان
کە
لە
باری
ئایدیۆلۆجییەوە کەوتوونە
ژێر
ڕکێفەی ئەندێشەی نوێی
پاش
ڕێنێسانس. ئەندێشەگەڵێکی
وەک
: ڕاسیۆنالیزم (
بڕوا
بە
ئەقڵ
)
لە
بەرانبەر
بڕوای
ئایینی
،
پێشکەوتنخوازی
، یەکسانخوازی،
دیموکراسی
و
ئازادی
و مرۆڤدۆستی. تایبەتمەندییەکانی
چەپ
بریتییە
لە
:
1ــ
لایەنگری
لە
گۆڕانکاری
کۆمەڵایەتی
و
ئابووری
بەمەبەستی دابینکردنی
یەکسانی
و
لەناو
بردنی
جیاوازی
چینایەتی و کورتکردنەوەی
دەستی
دەوڵەت
لە
کاروباری
کۆمەڵایەتی
و
ئابووری
.
2ــ
لایەنگری
لە
ئیمانی سەرزەمینی،
واتە
بڕوا
هێنان
بە
پێشکەوتنی بێسنووری
زانست
و
مرۆڤ
و
مێژوو
لە
بەرانبەر
ئیمانی
ئایینی
و پەسڵانی، ڕووهێنانە
ئەقڵ
و بەڵگاندن و
بڕوای
فەلسەفی نائایینی و دژەئایینی.
3ــ
لایەنگری
لە
ئینتەرناسیۆنالیزم
لەبەری
نیشتمانپەروەری
و
ناسیۆنالیزم
*. بڕواهێنان
بە
هاوسانیی
مرۆڤ
و چارەنووسەکەی.
4ــ
لایەنگری
لە
شکاندنی ترادسیۆن و نەریتەکان و حەزکردن
بە
شۆڕش
لەبری
ڕیفۆرمخوازی و ئاڕاستەکردنی پلانی نوێی
کۆمەڵایەتی
بەپێی پێودانگی
ئایدیۆلۆجی
لەبری
کۆنەپارێزی و
کۆنەپەرستی
، بڕواهێنان
بە
جەماوەر
وەک
تاکە
سەرچاوەی
هەقیقەت
و دەسەڵاتی
سیاسی
.
زاراوەی
ڕاست
دەربارەی
زنجیرە
تیۆرییەکی
سیاسی
دەدوێ
کە
لە
بەرانبەر
چەپ
ڕادەوەستێ.
لە
ڕاستیدا باڵی
ڕاست
بۆ
ناوبردەکردنی
ئەو
کەسانە
بەکار
هات
کە
بەرگرییان ئەکرد
لە
دەستێوەردان
و ڕمبازێنی شۆڕشی فەرەنسە
بۆ
سەر
دەزگەکانی
پاشا
. بەدرێژایی سەدەی
نۆزدە
زاراوەی
ڕاست
بە
مانای قەبووڵی
دەسەڵات
و سەرچاوەبوونی دەزگەیەک
یان
کەسێک (
دەوڵەت
،
کڵێسە
،
ڕێبەر
)
پێناسە
کراوە
. بڕواهێنان
بە
حکوومەتێکی
زۆردار
، موڵکداریەتی،
کڵێسە
و بەهێزبوونی
سپا
. تایبەتمەندییەکانی باڵی
ڕاست
لە
سەدەی
نۆزدە
بریتین
لە
:
1ــ ڕەوابینینی نابەرانبەریی
کۆمەڵایەتی
و جیاوازیی چینایەتی
لە
کۆمەڵگەی
سەرمایەداری
لەبەرانبەر هێرشەکانی
سۆشیالیزم
.
2ــ
پشتیوانی
و داکۆکیکردن
لە
دەزگە
مێژینەکانی
کۆمەڵگە
وەک
خێزان
،
کڵێسە
و
پاشا
لە
بەرانبەر
هێرشی چەپەکان.
3ــ
لایەنگری
توند
لە
ناسیۆنالیزم
و بردنەسەرەوەی دەسەڵاتی نەتەوەیی و
ڕێزگرتن
لە
کەلتووری نەتەوەیی و
نەژادی
لە
بەرانبەر
لاگیریی ئینتەرناسیۆنالیستی.
4ــ داکۆکیکردن
لە
ئازادی
سیاسی
و
ئابووری
تاکەکەس
لە
بەرانبەر
هەر
گوشاڕێکی دەوڵەتدا.
ڕووداوەکانی دوای شەڕی جیهانی
دووهەم
بە
تایبەت
دزەکردنی
ئایدیۆلۆجی
نوێی
سیاسی
لە
ئەورووپاوە
بە
ئاسیا
و
ئەفریقا
،
دەسەڵات
و بزاڤگەلێکی
سیاسی
وای
هێناوەتە کایەوە
کە
جیاکردنەوەی ڕەگەزەکانی
ڕاست
و
چەپ
لە
یەکتر
دژوار
دەکات.
بۆ
وێنە
هەندێ
لەم
بزاڤ
و حکوومەتانە
لە
لایەکەوە، لایەنێکی ناسیۆنالیستی بەهێزیان
هەیە
و
لە
لایەکی تریشەوە، زۆربەی دروشمەکانی
چەپ
دەڵێنەوە و
خۆیان
وەک
شۆڕشگێڕێک
لە
قەڵەم
دەدەن و بانگەشەی
پێشکەوتن
و گەشەسەندن دەکەن.
لەم
ساڵانەی دواییدا زاراوەی
ڕاست
و
چەپ
بۆ
پۆلێنبەندی ناوخۆیی حیزبەکان
بەکار
براوە.
وەک
چۆن
لە
حیزبی کۆنەپارێزی بەریتانیا،
مەبەست
لە
باڵی
چەپ
ئەو
کۆنەپارێزێنەن
کە
هەندێ
چەمکی
چەپی
وەک
پلان
دانانی
ئابووری
و بەربڵاوکردنی خزمەتگوزاری
کۆمەڵایەتی
و
سەربەستی
داگیرکراوەکانە.
لە
حیزبی
کرێکاری
ئەم
وەڵاتەش،
مەبەست
لە
چەپ
گەیشتن
بە
سۆشیالیزمە و
لایەنگری
لە
ڕاست
،
بە
واتای لیبڕاڵەکانی
ئەو
حیزبەیە.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
ڕاست
زاراوەی
ڕاست
بریتییە
لە
کۆمەڵێ تیۆری
سیاسی
کە
لە
بەرانبەر
«
چەپ
»
دا
دێتە ئاراوە.
بە
درێژایی
سەدەی
نۆزدە
،
ئەم
زاراوە
لەگەڵ
دەسەڵات
و
نیشتمانپەروەری
، نەریتی
کۆن
، حکوومەتی
بەهێز
، موڵکدارێتی، کلێسە و هێزی
سەربازی
هاوواتا
بووە
. دوای شەڕی جیهانی
یەکەم
ڕاستێکی بونیادگەرای
نوێ
سەری
هەڵدا
کە
لەگەڵ
ڕاستی
کۆنەپارێزی کۆنباو
جیاوازی
هەبوو
.
ئەم
جۆرە
ڕاستە
لەگەڵ
بەرژەوەندی
چینەکانی باڵای
کۆمەڵگە
دوژمنایەتی
کرد
.
نازیسم
لە
ئەڵمانیا توندڕەوترین
شێوازی
«
ڕاست
»
ڕەو
بوو
.
لە
دوای شەڕی جیهانی
دووهەم
،
هەر
دوو
زاراوەی
ڕاست
و
چەپ
بە
شێوازی
جوراوجۆر
بەکار
برا
. (بڕوانە
چەپ
و
ڕاست
) .
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
ڕاستی نوێ
دیاردەی
ڕاستی
نوێ
پێکهاتووە
لە
بنەڕەگ و ڕیشەکانی نیئۆلیبرالیزم و کۆنەپارێزیی
نوێ
.
لە
1980 بەملاوە زۆربەی دەوڵەتانی
ڕۆژاوایی
بۆ
هەڵوێست
نیشاندان
لە
بەرانبەر
قەیرانی
ئابووری
حەفتاکان،
بە
دەستکێشانەوە
لە
سیاسەتەکانی کێنزی،
بەرەو
بەرەی «
ڕاست
» هەنگاویان
نا
.
ڕاستی
نوێ
ڕادیکالیزمێکە
سەر
بە
باڵی لیبرالیزم و هێرشێکە
کە
هێزە بنچینەییەکانی
خۆی
لەم
دوو
ڕێبازە وەردەگرێ.
ئەم
زاراوە
بە
تایبەتی
دەربارەی سیاسەتەکانی حیزبی کۆنەپارێزی بەریتانیا لەسەردەمی تاچێر و حیزبی کۆماریخوازی
ئەمریکا
لەسەردەمی ڕیگان
دا
بەکار
براوە و بەگشتی
لە
بواری
ئابووری
و
سیاسی
، لیبراڵ
لە
ئەژمار
دێت
.
واتە
لەسەر
ئازادی
ئابووری
و کەمکردنەوەی
باج
و
بازاڕی
ئازاد
و
دەوڵەتی
سنووردار
جەخت
دەکات
بەڵام
لە
باری
ئەخلاقی و کەلتووری و کۆمەڵایەتییەوە کۆنەپارێزە.
ڕاستی
نوێ
، حکوومەت
لە
باری
ئابوورییەوە
لاواز
دەکات
بەڵام
لە
بواری
سیاسی
واتە
دابینکردنی
ئاسایش
،
بەهێز
دەبێت.
ڕامیاری: بڕوانە
سیاسەت
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
ڕاسپاردەی باڵای پەنابەرانی نەتەوەیەکگرتووەکان
ئەم
ڕاسپاردە
لە
ژانوییەی 1951
دوو
ئەرکی
سەرەکی
پێ
سپێردراوە:
یەکەم
، ئاسانکاری
بۆ
پشتیوانی
و پاراستنی نێونەتەوەیی پەنابەران.
دووهەم
، دابینکردنی
پێداویستی
و کەرەستەی
ئابووری
و
کۆمەڵایەتی
و قانوونی
بۆ
سەقامگیربوونی پەنابەران
لەو
وەڵاتانەی
کە
تێیدا دەژین و وەڵاتانی
نوێ
. بارەگای
ئەم
ڕاسپاردە
لە
شاری
جنێڤا
لە
سویسرایە و
هەموو
کاروباری پەنابەران،
بێجگە
لەو
ئاوارە
و پەنابەرانەی
کە
وەڵاتێکی
دیکە
بەرپرسیارییەتی
بەرعۆدە
گرتووە
بۆ
وێنە
ئاوارەکانی فەلەستینی
لە
ئەستۆ
دەگرێ. بوودجەی
ئەم
ڕێکخراوە
لە
لایەن
دەوڵەتانەوە
دابین
دەکرێت. ساڵی 1954
خەڵاتی
نۆبێلی
ئاشتی
بەم
ڕێکخراوە بەخشرا.