تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان
سەرجەم فەرهەنگەکان
فەرهەنگەکانی کوردی - کوردی
برادۆست (ئینگلیزی-کوردی)
برادۆست (کوردی - ئینگلیزی)
برادۆست (کوردی - عەرەبی)
برادۆست (کوردی - کوردی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - ئینگلیزی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - عارەبی)
سەلاحەدین
فەرهەنگۆکی کتێبی ئابووری سامولسن و نوردهاوس
فەرهەنگی خاڵ
فەرهەنگی زانستی سیاسی (ئینگلیزی- کوردی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - ئینگلیزی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - فارسی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
فەرهەنگی کوردستان
قاموس کردي الحدیث
قامووسی زمانی كوردی - زەبیحی
مەردۆخ کوردی - عارەبی
مەردۆخ کوردی - فارسی
مەردۆخ کوردی - کوردی
نالی
هەنبانە بۆرینە (کوردی - فارسی)
هەنبانە بۆرینە (کوردی - کوردی)
گۆڤەند و زنار
X
وشە
پوخت
پێشگر
ناوگر
پاشگر
سەروا
دەرئەنجام: 5
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
ئاسایشی کۆمەڵایەتی
کاتێک
کۆمەڵ
ئەرخەیان
بێت
لە
هەڕەشەیەک
کە
دەرەنجامی کردەوەیەکی نایاسایی
دەوڵەت
یان
دەزگە
یان
تاکێک
دەرحەق
بە
تەواوی
کۆمەڵگە
بێت.
لە
سیستەمی مافەکانی نوێدا،
پێویستە
کە
یاسا
،
بە
پەسندکردنی
قانوون
و
بە
ڕەسمییەت ناسینی مافەکانی
تاک
و سزادانی تاوانباران، ئاسایشی تاکەکەسی و
کۆمەڵایەتی
دەپارێزێ (بڕوانە ئازادییەمەدەنییەکان) .
دادگە
و پۆلیسیش بەڕێوەبەری یاسایە و
تاک
و
کۆمەڵگە
لە
بەرانبەر
شکستهێنان
بە
یاسا
و
بێ
قانوونی دەپارێزن.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
داروینیزمی کۆمەڵایەتی
تیۆرییەکی
کۆمەڵایەتی
و مێژوویییە
کە
لە
لایەن
چارلز داروین (1809ــ1882)
ئاڕاستە
کرا
و
باس
لە
پڕۆسەی گەشەسەندنی سروشتی«جۆرەکان» دەکات.
ناوبراو
لە
کتێبە بەناوبانگەکەی
بە
ناوی
سەرچاوەی
ڕەگەزەکان
،
بۆ
سەلماندنی بونیادی گەشەی بوونەوەرە زیندووەکان، بەپێی
هەندێ
بەڵگە
پێی وابوو
کە
بوونەوەرەکان لەژێر کاریگەریی هەلوومەرجێکی دیاریکراودا گۆڕانیان بەسەرا
دێت
.
بۆ
نموونە
مرۆڤی
بە
بەرهەمی فراژووتن و گەشەکردنی ڕەگەزێکی
مەیموون
دادەنا.
بنیاتی
ئەم
تیۆرییە
لە
باری
مێژوویییەوە،
پابەندی
بنەمای «
خەبات
لە
پێناو
ژیان
»
دایە
.
ئەم
ڕەوتە
لە
سروشتەوە گوازراوەتەوە
بۆ
ناو
ڕەگەز
و نەتەوەکان.
لەم
جەنگەدا «شیاوترینەکان»،
واتە
«بەهێزەکان» دەمێننەوە.
ئەم
تیۆرییە
لە
کۆتایی
سەدەی
نۆزدە
و
بەرایی
سەدەی
بیست
،
بووە
بنەمایەکی ئایدیۆلۆجیکی
بۆ
ململانێی زلهێزەکان و دەسپێکێک
بۆ
شەڕی دەسەڵاتداریەتی ئیمپریالیزم.
ئەم
تیۆرییە
لەگەڵ
ڕەگەزپەرستی*
ئاوێتە
بووە
بۆ
نموونە
لەسەر
کەسایەتی
هیتلەر،
پێش
ساڵی 1914 کاریگەریی
دانا
و دواتر بەشێک
لە
فەلسەفەی نازیسمی
پێک
هێنا
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
سەرمایەی کۆمەڵایەتی
ئەم
زاراوە
بە
واتای
نوێ
، پێکهاتەی کەلتووری کۆمەڵگەی مودێرنەیە
کە
لە
چاخی ڕۆشنگەرییەوە
لە
سەر
بنەمای عەقڵانییەت و حکوومەتی
قانوون
دامەزراوە.
لەم
ساڵانەدا چەمکی سەرمایەی
کۆمەڵایەتی
لە
لایەن
بیرمەندانێکی
وەک
بۆدریۆ (1979)، کالمەن (1988) و پۆنتام (1993) شرۆڤە
کراوە
. فۆکۆیاما، سەرمایەی
کۆمەڵایەتی
بە
ڕێبازێکی ناڕەسمی دەزانێ
کە
هاریکاری
نێوان
دوو
یا
چەند
کەس
مسۆگەر دەکات.
ئەو
ڕێبازەی
کە
سەرمایەی
کۆمەڵایەتی
پێکدێنێت،
لە
هاریکاری
دوو
قۆڵییەوە
بگرە
تا
ئایین
و ئاهەنگی
ڕێکوپێک
و
ئاڵۆز
(
وەک
مەسیحییەت و
ئیسلام
) هەمەچەشن و جۆربەجۆرن.
بە
باوەڕی
فۆکۆیاما، دەوڵەتەکان دەتوانن
هەم
ڕێژەی سەرمایەی
کۆمەڵایەتی
ببەنە
سەرەوە
هەم
نەهێڵن
کورت
و
کوێر
ببێتەوە.
هەڵبەت
دەوڵەتەکان ئامرازی بەدیهێنانی شێوازە جۆراوجۆرەکانی سەرمایەی کۆمەڵایەتییان
بەدەستەوە
نییە
.
چونکە
سەرمایەی
کۆمەڵایەتی
بەرهەمی
ئایین
، نەریتی
کۆن
، ئەزموونی
هاوبەشی
مێژوویی
و کۆمەڵێ هۆکاری
بەدەر
لە
کۆنترۆڵی دەوڵەتە.
لە
لایەکی دیکەوە
تەنیا
شوێنێک
کە
دەوڵەتەکان دەتوانن
بە
شێوەیەکی
ڕاستەوخۆ
لەسەر
سەرمایەی
کۆمەڵایەتی
کاریگەریی دابنێت، پەروەردەیە.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
پێکهاتەی کۆمەڵایەتی
پێکهاتەی
کۆمەڵایەتی
ــ
ئابووری
بریتییە
لە
سیستەمی
ئابووری
دیاریکراوی
مێژوویی
و سەرخان*ی
تایبەت
بەو
پێکهاتە.
لە
زاراوەی مارکسییەکاندا
لە
مێژووی
مرۆڤ
پێنج
پێکهاتەی
کۆمەڵایەتی
ــ
ئابووری
بەرچاو
دەکەوێ
کە
بریتین
لە
: کۆمۆنی
سەرەتایی
،
کۆیلەداری
، فیۆدالیزم،
سەرمایەداری
و
کۆمۆنیزم
.
هەرکام
لەم
پێکهاتانە،
لە
بواری چۆنییەتی
سەرهەڵدان
و فراژووتنیان خاوەنی یاسای
تایبەت
بە
خۆیانن.
لە
هەمان
کاتدا یاسایەکی گشتیش
لە
ئارادایە
کە
لە
هەموو
پێکهاتە
کۆمەڵایەتی
ـــ ئابوورییەکاندا
دەور
دەبینێت.
هەریەک
لەم
قۆناخانە پێکهاتەیەکی
ئابووری
و
کۆمەڵایەتی
تایبەت
بە
خویان
هەبووە.
لە
ڕاستیدا گۆڕینی پێکهاتەیەک
بۆ
پێکهاتەیەکی
دیکە
بەهۆی
ئەو
ناکۆکییانەوە
بوو
کە
لە
کۆمەڵگەی پێشوودا سەریانهەڵداوە و بوونەتە
هۆی
ئامادەبوونی پێکهاتەیەکی
دیکە
.
بۆ
نموونە
سەردەمی
کۆیلەداری
بەهۆی
ئەو
ململانێ
و ناکۆکییانەوە
بوو
کە
لەناو
ئەو
پێکهاتەدا
هەبوون
. ئەمەش
بووە
هۆی
لێکهەڵوەشانەوەی
ئەو
پێکهاتە و فیۆدالیزم،
وەک
پێکهاتەیەکی
نوێ
جێی
گرتەوە.
بەم
پێیە
لە
هەر
سەردەمێکدا
پێوەندی
نوێی
بەرهەمهێنان
و شێوازێکی نوێی
ئابووری
و
کۆمەڵایەتی
سەقامگیر
دەبێ
و فۆڕمێکی
تازە
لە
کۆمەڵگەدا
دروست
دەبێ
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
پەیمانی نێودەوڵەتی مافە ئابووری و کۆمەڵایەتی و کولتوورییەکان (1966)
یەکێکە
لەو
دوو
پەیماننامە
گرنگە
نێودەوڵەتییە
کە
ئەو
مافانەی
لە
جاڕنامەی گەردوونی مافەکانی مرۆڤدا
باسی
لێکراوە،
لە
باری
یاساییەوە زەمانەتیان دەکات
تاکوو
جێبەجێ
بکرێن.
ئەم
پەیماننامە
داخوازییەکانی
هەموو
مرۆڤێکی
لەمەڕ
مافە
ئابووری
و
کۆمەڵایەتی
و کولتوورییەکان
لەبەرچاو
گرتووە و دەوڵەتەکانی
بە
مسۆگەرکردنی
ئەم
مافانە ڕاسپاردووە.
ئەم
پەیمانە
31
مادە
لەخۆ دەگرێ
کە
بۆ
نموونە
دەکرێ
ئاماژە
بدەین
بە
مافی خودموختاری،
کار
و
پشوودان
، مافی
مانگرتن
و دامەزراندنی ڕێکخراوە، ڕزگاربوون
لە
هەژاری
و برسییەتی و
نەخۆشی
،
پەروەردە
و باشترکردنی
باری
ژیان
و
گوزەران
.
هەنگاوە سەرەتاییەکان
بۆ
داڕشتنی
ئەم
پەیمانە
لە
لایەن
کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤی ڕێکخراوەی
نەتەوە
یەکگرتووەکان
بە
ئەنجام
گەیشت و
لە
ساڵی 1954
بە
کۆمەڵی
گشتی
ئەم
ڕێکخراوە ڕاگەیاندرا.
بەڵام
تاساڵی 1966
لە
لایەن
کۆمەڵی
گشتییەوە
پەسند
نەکرا و
لە
ساڵی 1976
پاش
پەسند
کردنی 35
وەڵات
یەکلاکرایەوە.