تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان
سەرجەم فەرهەنگەکان
فەرهەنگەکانی کوردی - کوردی
برادۆست (ئینگلیزی-کوردی)
برادۆست (کوردی - ئینگلیزی)
برادۆست (کوردی - عەرەبی)
برادۆست (کوردی - کوردی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - ئینگلیزی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - عارەبی)
سەلاحەدین
فەرهەنگۆکی کتێبی ئابووری سامولسن و نوردهاوس
فەرهەنگی خاڵ
فەرهەنگی زانستی سیاسی (ئینگلیزی- کوردی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - ئینگلیزی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - فارسی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
فەرهەنگی کوردستان
قاموس کردي الحدیث
قامووسی زمانی كوردی - زەبیحی
مەردۆخ کوردی - عارەبی
مەردۆخ کوردی - فارسی
مەردۆخ کوردی - کوردی
نالی
هەنبانە بۆرینە (کوردی - فارسی)
هەنبانە بۆرینە (کوردی - کوردی)
گۆڤەند و زنار
X
وشە
پوخت
پێشگر
ناوگر
پاشگر
سەروا
دەرئەنجام: 5
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
فراماسۆنری/ماسۆنی
ئەم
زاراوە
لە
وشەی فرانماسۆن وەرگیراوە
کە
لە
زمانی فەرەنسیدا
بە
واتای
وەستای
خانوو
مانا
کراوەتەوە.
لە
سەدەکانی
ناوەڕاست
کە
لە
ئەورووپا بیناکردنی
کڵێسە
شتێکی
باو
بووە
،
وەستای
خانووەکان
لە
شارەوانی
و دەسەڵاتدارانی ئەوکات داوایان دەکرد زۆردارانی کۆمەڵگەی فیۆدالی
بێ
شەرت
و
بەرات
کاریان
پێ
نەکەن و
بۆ
ئەوەی
داواکارییەکەیان بچەسپێنن، ڕێکخراوەیەکیان
بە
ناوی
فراماسۆن (
وەستای
ئازاد
،
واتە
بەننایەک
کە
بێ
حەقدەست و
مووچە
کار
ناکات) پێکهێنا.
لەم
ڕێکخراوەدا
جگە
لە
ڕاهێنانی
وەستای
خانووەکان، هەوڵیان
دەدا
نهێنییە پیشەییەکانی
خۆیان
بشارنەوە و
کەس
تێیان نەگات.
پاش
سەرهەڵدانی ڕێنسانس دروستکردنی
کڵێسە
کۆتایی
پێ
هات
و فراماسۆنری
لەباو
کەوت
.
ئینجا
لە
سەدەی 18، کەسانێک
کە
هیچ
پێوەندییەکیان
بە
وەستای
خانوو
نەبوو
، دەزگەی فراماسۆنیان
سەرلەنوێ
زیندوو
کردەوە
کە
پێیان وابوو
ئەم
ڕێکخراوە
بۆ
پتەوکردنی
بنەما
ئەخلاقییەکان و
تەبایی
و
برایەتی
دامەزراوە.
یەکەم
ژووری فراماسۆنری
لە
ساڵی 1717
لە
بریتانیا
بە
مەبەستی گوێڕایەڵی موتڵەقی فەرمانڕەواکان و پاراستنی نهێنییەکان پێکهات.
ئینجا
داگیرکەرانی بەریتانی، ڕێکخراوەی فراماسۆنرییان هێنایە
خزمەت
سیاسەتی داگیرکارانە و پەرەپێدان
بە
قەڵەمڕەوی ئیمپراتۆریەتی
خۆیان
لە
خاکی
وەڵاتانی
ژێردەست
و
لە
هەرکام
لەم
وەڵاتانە لقێکی
ئەم
ڕێکخراوەیان دامەزراند. ڕێبازی
سەرەکی
فراماسۆنرەکان
لە
وەڵاتانی
ژێردەست
و
دواکەوتوو
بریتی
بوو
لە
دواخستنی گۆڕانکارییە کۆمەڵایەتییەکان و هێورکردنەوەی
ڕەوتی
فراژووتن و
بە
لاڕێ
بردن
و لەباربردنی بزاڤە
سیاسی
و کۆمەڵایەتییەکان
بۆ
دابینکردنی بەرژەوەندییەکانی
خۆیان
.
فراماسۆنری دەوڕێکی کاریگەری هەبووە
لە
هێنانە
سەرکاری
حکوومەتگەلی
دیکتاتۆری
لە
ژێر
لەفافەی
دیموکراسی
و سەقامگیری
ئابووری
لە
وەڵاتانی دواکەوتوودا. ڕێکخراوەی فراماسۆنری، نزیکەی 6 ملیۆن
کەس
ئەندامی
هەیە
کە
لەم
ڕادە
چوار
ملیۆن
کەس
لە
وەڵاتەیەکگرتووەکانی ئەمریکایە و
یەک
ملیۆن
لە
دوورگەکانی بریتانیا و پاشماوەکەشی
لە
وەڵاتانی دیکەی جیهاندا
بڵاو
بوونەتەوە.
فرانشیز/ مافی
دەنگدان
فرانشیز/حق رای&Franchise
فرانشیز
لە
وشەیfranc
بە
واتای
قسەلەڕوو
(
لەڕوو
دانەماو)، کەسێک
کە
بیروڕای
خۆی
نەشارێتەوە وەرگیراوە. زاراوەی فرانشیز
بە
واتای زێدەماف (امتیاز)، مافی
ئازادکردن
و مافی
دەنگدان
بە
تایبەت
بۆ
هەڵبژاردنی پەرلەمانی
بەکار
براوە. فرانشیز
لە
سەدەکانی ناوەڕاستدا
بەو
یاسایە دەگوترێ
کە
بەو
پێیە کۆیلەی
بەردەستی
میران
، دەیانتوانی
بە
ئازادی
و
بێ
هیچ
گرفتێک
لە
ژێر
ڕکیفیان دەربچن و
بۆ
هەر
جێگەیەک
کە
دەیانویست بڕۆن. نامەی فرانشیز،
لەمەڕ
ئازادی
کۆیلەکان
لە
سەدەی
یازدە
لە
ئیتالیای
باکوور
، ئەڵمانیا و
باکووری
فرەنسی نەریتێکی
باو
بووە
. دەرەنجامی
ئەم
ڕەوتە پێوەندییەکی ڕاستەوخۆی
هەبوو
لەگەڵ
پێشکەوتنی
ئابووری
شارەکان
لە
سەدەی 11و12 ی زایینی.
لە
سەدەکانی ناوەڕاستدا زاراوەی فرانشیز
لە
یاساکانی بریتانیا بەکاردەهات
کە
بریتی
بوو
لەو
زێدەمافە
کە
پادشا
بە
یەکێک
لە
هاووەڵاتیانی
خۆی
دەبەخشی.
ئەم
زاراوە
لە
یاسا
نێودەوڵەتییەکاندا
بە
واتای پارێزراویی بەکاردێت
بە
تایبەت
پاراستنی
دیپلۆمات
و نوێنەرانی
سیاسی
وەڵاتەکان و
باج
و گومرگ:
بۆ
نموونە
فرانشیزی
نیشتەجێ
بوون
(
واتە
پاراستنی شوێنی
ژیانی
دیپلۆمات
)
یا
فرانشیزی
باج
(
واتە
لێخۆشبوون
لە
باج
)
یا
فرانشیزی
دەنگدان
(
واتە
ئازادی
مافی
دەنگدان
).
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
پەیمانی ماستریخت
ئەم
پەیمانە
لە
لایەن
سەرۆکی
12
وەڵاتی
ئەندام
لە
کۆمەڵەی
ئابووری
ئەورووپا
کە
بریتی
بوون
لە
: ئەڵمانیا، ئیسپانیا، بریتانیا، ئیتالیا، ئیرلەندا، بەلجیکا، پورتوگال، دانیمارک، فرەنسا، لۆکزامبۆرگ، هۆڵەندا و یۆنان
لە
دیسەمبەری 1991
لە
شاری
ماستریختی هۆڵەندا
مۆر
کرا
.
مەبەست
لەم
پەیمانە
یەکگرتنی
سیاسی
و
ئابووری
ئەورووپا
بوو
.
هەروەها
پیادەکردنی سیستەمێکی دراڤی
یەکگرتوو
، بەڕەسمییەت ناسینی «شارۆمەندیی ئەورووپایی»،
هاوکاری
گەرمی
وەڵاتانی ئەوروپی
لە
بواری سیاسەتی
دەرەکی
،
ئاسایش
،
دادوەری
و
هەموو
کاروبارێکی ناوخۆیی
هاتە
ڕیزی داواکارییەکانی
ئەم
پەیمانەوە.
ساڵی 1993
خەڵکی
دانیمارک
ئەم
پەیمانەیان
پەسند
نەکرد.
پاش
ئەوەی
هەندێ
زێدەماف و بەڵێنیان
بەم
وەڵاتە بەخشی،
ئینجا
خەڵکی
ئەم
وەڵاتە دەنگی «
ئەرێ
»
یان
پێدا
. ساڵی 2001
هەر
هەمان
شت
لە
بارەی
خەڵکی
وەڵاتی
ئیرلەندای باشووری هاتەگۆڕێ. نەیاریی
خەڵکی
فەرەنسە و
پاشان
هۆڵەندا
لە
ساڵی 2005
لەگەڵ
ئەم
پەیمانە
کە
بە
دەستووری
بنچینەیی ئەورووپا ناوبراوە، نیگەرانییەکی گەورەی
لەمەڕ
چەسپاندنی
ئەم
دەستوورە هێناوەتە گۆڕێ و
یەکیەتی
ئەورووپا
تووشی
ئاریشە
دەکات.
پەسند
نەکردنی
دەستووری
یەکیەتی
ئەورووپا
لە
وەڵاتێکی
وەک
فرەنسێ
کە
ڕۆڵێکی
سەرەکی
هەیە
لەم
یەکیەتیەدا
بووە
هۆی
دواخستنی پڕۆسەی ڕاپرسی
ئەم
قانوونە. بەپێی بەرنامەی داڕێژراوی
یەکیەتی
ئەورووپا،
بڕیار
بوو
تا
مانگی
حەوتی 2006 دەستوورەکە
لە
هەر
25 ئەندامی
یەکیەتی
بکەوێتە
بەر
ڕاپرسییەوە و لەسەرەتای ساڵی 2007
لە
تەواوی
ئەورووپا
جێبەجێ
بکرێت
بەڵام
بەم
بۆنەوە دواکەوتووە.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
دیپلۆماسی
دیپلۆماسی
،
لە
وشەی «دیپلۆما»ی یۆنانی و لاتینی وەرگیراوە
کە
بە
مانای
بەڵگە
و بڕوانامەیە.
هەروەها
مانای
زمانشیرین
و زمانلووسیشی
لێ
بۆتەوە.
ئەم
وشە
لە
زاراوەی
گشتی
و
زانستی
سیاسەت
بە
سێ
مانای
سەرەکی
ڕاڤە
کراوە:
1ــ بەگشتی،
دیپلۆماسی
بریتییە
لە
پێوەندی
نێوان
دەوڵەتەکان.
هەندێ
لە
بیرمەندانی سیاسەتی نێونەتەوەیی،
دیپلۆماسی
بە
ڕەگەزێکی دەسەڵاتی نەتەوەیی
لە
قەڵەم
دەدەن و هەندێکی
تریش
تەنیا
وەکوو
ئامرازێک
بۆ
جێبەجێکردنی سیاسەتی نەتەوەیی ناوبردەی دەکەن.
2ــ واتایەکی دیکەی
ئەم
زاراوە
،
بە
گفتوگۆ
و دیالۆگ لێکدراوەتەوە
چونکە
مەبەست
لە
گفتوگۆ
سازشکردنە
کەواتە
لەم
ڕوانگەوە ئەکرێ
دیپلۆماسی
بەم
جۆرە
پێناسە
بکەین:
هونەری
مامەڵەکردن
لەگەڵ
سیاسەتی نێونەتەوەیی
کە
ڕێگە
لە
مەترسی
تیاچوونی
بەرژەوەندی
و ئاسایشی نەتەوەیی* دەگرێت.
3ــ
سەرەنجام
،
دیپلۆماسی
پێناسەیەکە
بۆ
شێواز
و مێتۆدی ئیشکردنی دەزگەی بەڕێوەبەری
پێوەندی
نێودەوڵەتی و چۆنییەتی هەڵسوکەوتی
ئەو
کەسانەی
کە
بەرپرسی
کردنەوەی
ئەم
جۆرە پێوەندییانەن.
یەکێک
لە
بابەتە گرنگەکانی
دیپلۆماسی
، چۆنییەتی گرێبەستی
جەنگ
و دیپلۆماسییەتە.
لەم
ڕووەوە
دیپلۆماسی
، ئامرازێکە
کە
بە
کەڵکوەرگرتن
لێی
، سیاسەتی
دەرەکی
لەبری
شەڕ
وپێکدادان
بە
ئامانجەکانی
خۆی
دەگات
بە
دیوەکەی دیکەشدا دەستپێکردنی
شەڕ
بە
مانای شکستهێنانی دیپلۆماسییەتە.
دیپلۆماسی
ئاو
: بڕوانە سیاسەتی
ئاو
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
فراماسۆنری/ماسۆنی
ئەم
زاراوە
لە
وشەی فرانماسۆن وەرگیراوە
کە
لە
زمانی فەرەنسیدا
بە
واتای
وەستای
خانوو
مانا
کراوەتەوە.
لە
سەدەکانی
ناوەڕاست
کە
لە
ئەورووپا بیناکردنی
کڵێسە
شتێکی
باو
بووە
،
وەستای
خانووەکان
لە
شارەوانی
و دەسەڵاتدارانی ئەوکات داوایان دەکرد زۆردارانی کۆمەڵگەی فیۆدالی
بێ
شەرت
و
بەرات
کاریان
پێ
نەکەن و
بۆ
ئەوەی
داواکارییەکەیان بچەسپێنن، ڕێکخراوەیەکیان
بە
ناوی
فراماسۆن (
وەستای
ئازاد
،
واتە
بەننایەک
کە
بێ
حەقدەست و
مووچە
کار
ناکات) پێکهێنا.
لەم
ڕێکخراوەدا
جگە
لە
ڕاهێنانی
وەستای
خانووەکان، هەوڵیان
دەدا
نهێنییە پیشەییەکانی
خۆیان
بشارنەوە و
کەس
تێیان نەگات.
پاش
سەرهەڵدانی ڕێنسانس دروستکردنی
کڵێسە
کۆتایی
پێ
هات
و فراماسۆنری
لەباو
کەوت
.
ئینجا
لە
سەدەی 18، کەسانێک
کە
هیچ
پێوەندییەکیان
بە
وەستای
خانوو
نەبوو
، دەزگەی فراماسۆنیان
سەرلەنوێ
زیندوو
کردەوە
کە
پێیان وابوو
ئەم
ڕێکخراوە
بۆ
پتەوکردنی
بنەما
ئەخلاقییەکان و
تەبایی
و
برایەتی
دامەزراوە.
یەکەم
ژووری فراماسۆنری
لە
ساڵی 1717
لە
بریتانیا
بە
مەبەستی گوێڕایەڵی موتڵەقی فەرمانڕەواکان و پاراستنی نهێنییەکان پێکهات.
ئینجا
داگیرکەرانی بەریتانی، ڕێکخراوەی فراماسۆنرییان هێنایە
خزمەت
سیاسەتی داگیرکارانە و پەرەپێدان
بە
قەڵەمڕەوی ئیمپراتۆریەتی
خۆیان
لە
خاکی
وەڵاتانی
ژێردەست
و
لە
هەرکام
لەم
وەڵاتانە لقێکی
ئەم
ڕێکخراوەیان دامەزراند. ڕێبازی
سەرەکی
فراماسۆنرەکان
لە
وەڵاتانی
ژێردەست
و
دواکەوتوو
بریتی
بوو
لە
دواخستنی گۆڕانکارییە کۆمەڵایەتییەکان و هێورکردنەوەی
ڕەوتی
فراژووتن و
بە
لاڕێ
بردن
و لەباربردنی بزاڤە
سیاسی
و کۆمەڵایەتییەکان
بۆ
دابینکردنی بەرژەوەندییەکانی
خۆیان
.
فراماسۆنری دەوڕێکی کاریگەری هەبووە
لە
هێنانە
سەرکاری
حکوومەتگەلی
دیکتاتۆری
لە
ژێر
لەفافەی
دیموکراسی
و سەقامگیری
ئابووری
لە
وەڵاتانی دواکەوتوودا. ڕێکخراوەی فراماسۆنری، نزیکەی 6 ملیۆن
کەس
ئەندامی
هەیە
کە
لەم
ڕادە
چوار
ملیۆن
کەس
لە
وەڵاتەیەکگرتووەکانی ئەمریکایە و
یەک
ملیۆن
لە
دوورگەکانی بریتانیا و پاشماوەکەشی
لە
وەڵاتانی دیکەی جیهاندا
بڵاو
بوونەتەوە.
فرانشیز/ مافی
دەنگدان
فرانشیز/حق رای&Franchise
فرانشیز
لە
وشەیfranc
بە
واتای
قسەلەڕوو
(
لەڕوو
دانەماو)، کەسێک
کە
بیروڕای
خۆی
نەشارێتەوە وەرگیراوە. زاراوەی فرانشیز
بە
واتای زێدەماف (امتیاز)، مافی
ئازادکردن
و مافی
دەنگدان
بە
تایبەت
بۆ
هەڵبژاردنی پەرلەمانی
بەکار
براوە. فرانشیز
لە
سەدەکانی ناوەڕاستدا
بەو
یاسایە دەگوترێ
کە
بەو
پێیە کۆیلەی
بەردەستی
میران
، دەیانتوانی
بە
ئازادی
و
بێ
هیچ
گرفتێک
لە
ژێر
ڕکیفیان دەربچن و
بۆ
هەر
جێگەیەک
کە
دەیانویست بڕۆن. نامەی فرانشیز،
لەمەڕ
ئازادی
کۆیلەکان
لە
سەدەی
یازدە
لە
ئیتالیای
باکوور
، ئەڵمانیا و
باکووری
فرەنسی نەریتێکی
باو
بووە
. دەرەنجامی
ئەم
ڕەوتە پێوەندییەکی ڕاستەوخۆی
هەبوو
لەگەڵ
پێشکەوتنی
ئابووری
شارەکان
لە
سەدەی 11و12 ی زایینی.
لە
سەدەکانی ناوەڕاستدا زاراوەی فرانشیز
لە
یاساکانی بریتانیا بەکاردەهات
کە
بریتی
بوو
لەو
زێدەمافە
کە
پادشا
بە
یەکێک
لە
هاووەڵاتیانی
خۆی
دەبەخشی.
ئەم
زاراوە
لە
یاسا
نێودەوڵەتییەکاندا
بە
واتای پارێزراویی بەکاردێت
بە
تایبەت
پاراستنی
دیپلۆمات
و نوێنەرانی
سیاسی
وەڵاتەکان و
باج
و گومرگ:
بۆ
نموونە
فرانشیزی
نیشتەجێ
بوون
(
واتە
پاراستنی شوێنی
ژیانی
دیپلۆمات
)
یا
فرانشیزی
باج
(
واتە
لێخۆشبوون
لە
باج
)
یا
فرانشیزی
دەنگدان
(
واتە
ئازادی
مافی
دەنگدان
).
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
حەماس
ئەم
زاراوە
کورتکراوەی «حرکە المقاومە الاسلامی»
یە
کە
بە
بزاوتی
خۆڕاگری
ئیسلامی
خەڵکی
فەلەستین
ناوی
دەرکردووە و
بۆ
ئازادکردنی
هەموو
خاکە
داگیرکراوەکانی فەلەستین
لە
دەستی
ڕژێمی ئیسراییل
خەبات
دەکات.
حەماس
لە
ڕێکەوتی 15 ی دێسەمبەری 1987
بە
ڕێبەرایەتی
شێخ
ئەحمەد
یاسین
، بەشێوەیەکی
ڕەسمی
بوونی
خۆی
لە
بەیاننامەیەکدا ڕاگەیاند.
حەماس
دوابەدوای زیندانیکرانی زۆربەی ئەندامانی
چالاکی
خۆی
لە
لایەن
ئیسڕاییلەوە،
لە
کۆتاییەکانی ساڵی 1990 لقی چەکداریی
خۆی
بە
ناوی
هێزی
شێخ
عێزەدین قەسسام ڕاگەیاند.
ئەم
ڕێکخراوە پێی
وایە
کە
مەترسیدارترین پلانی
ئاشتی
کە
تا
ئێستە
هاتۆتە ئاراوە، ڕێککەوتننامەی «غەززە ـــ ئەریحا»
یە
کە
لە
ڕێکەوتی 13ی سێپتەمبەری 1993 لەنێوان ڕژێمی ئیسراییل و ڕێبەرایەتی ڕێکخراوەی ڕزگاریخوازی فەلەستین
لە
واشنتۆن واژۆ
کرا
.
چونکە
لەم
ڕێککەوتنەدا ئیسراییل
لە
خاکە
داگیرکراوەکان
بە
ڕەسمییەت دەناسرێ و
پێوەندی
وەڵاتانی
عەرەب
لەگەڵ
ئیسڕاییل
هێور
دەکرێتەوە.
لە
هەڵبژاردنە گشتییەکانی پازدەی ژانوییەی 2006
حەماس
، توانی لەسەرجەم 132
کورسی
، 72
کورسی
بباتەوە و
بەم
جۆرە
دەوڵەتی
نوێی فەلەستینیەکان دابمەزرێنێ.
لەم
ساڵانەی دواییدا
ناکۆکی
نێوان
حەماس
و ڕێکخراوی فەتح*ڕووی
لە
زیادبوون
بووە
و
جاری
واش
هەبووە کێشەکانیان ئاکامی چەکداری و شەڕی
لێ
کەوتۆتەوە ئەمەش
هەر
دێتوو پرۆسەی
ئاشتی
نێوان
ئیسراییل و عەرەبان ئاڵۆزتر و
درێژخایەن
تر
دەکاتەوە.
دوابەدوای سەرکەوتنی
حەماس
ئیسراییل و وەڵاتە یەکگرتووەکانی
ئەمریکا
، یارمەتییەکانی
خۆیان
بۆ
خەڵکی
فەلەستین ڕاوەستاند و ئیسراییل
بۆ
پێوەندی
گرتن
لەگەڵ
حکوومەتی فەلەستینی،
سێ
مەرجی
دیاری
کرد
کە
بریتی
بوون
لە
:
ـــ
دەبێ
لقی چەکداریی
حەماس
چەک
بکرێت
واتە
خۆی
لە
چەک
داماڵێ.
ـــ مادەی «لەناوبردنی ئیسراییل»
لە
پلاتفۆرمی حەماسدا نەمێنێ.
ـــ
هەموو
ڕێککەوتنەکانی
نێوان
حکوومەتی فەلەستینی و ئیسراییل بەهەند بگرێت.