تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان
سەرجەم فەرهەنگەکان
فەرهەنگەکانی کوردی - کوردی
برادۆست (ئینگلیزی-کوردی)
برادۆست (کوردی - ئینگلیزی)
برادۆست (کوردی - عەرەبی)
برادۆست (کوردی - کوردی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - ئینگلیزی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - عارەبی)
سەلاحەدین
فەرهەنگۆکی کتێبی ئابووری سامولسن و نوردهاوس
فەرهەنگی خاڵ
فەرهەنگی زانستی سیاسی (ئینگلیزی- کوردی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - ئینگلیزی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - فارسی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
فەرهەنگی کوردستان
قاموس کردي الحدیث
قامووسی زمانی كوردی - زەبیحی
مەردۆخ کوردی - عارەبی
مەردۆخ کوردی - فارسی
مەردۆخ کوردی - کوردی
نالی
هەنبانە بۆرینە (کوردی - فارسی)
هەنبانە بۆرینە (کوردی - کوردی)
گۆڤەند و زنار
X
وشە
پوخت
پێشگر
ناوگر
پاشگر
سەروا
دەرئەنجام: 1
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
فەتح
گەورەترین ڕێکخراوەی نەتەوەیی فەلەستینییە.
ئەم
وشە
کە
واتای
سەرکەوتن
دەبەخشێ،
لە
خوێندنەوەی پێچەوانەی پیتی یەکەمی دێڕی (حرکة التحریر الوطني الفلسطینی) پێکهاتووە. بیرۆکەی دروستبوونی
ئەم
ڕێکخراوە
پاش
هێرشی ئیسراییل
بۆ
سەر
غەززە
لە
17/2/1955
هاتە
ئاراوە.
فەتح
تا
سەرەتای ساڵی 1965
هەر
بە
نهێنی
مایەوە و
لەم
ساڵەدا باڵی چەکداریی
خۆی
بەناوی
(العاصفه)
بە
دەرکردنی بەیاننامەیەک ئاشکراکرد. هێزە چەکدارەکانی
فەتح
بەزۆری
لەو
فەلەستینیانەی وەڵاتە عەرەبەکان و ئاوارەکانی ئۆردووگای ئەردەن و
سووریا
پێکهاتبوون.
ئەم
ڕێکخراوە لەرێی کۆمیتەیەکی نەهێنییەوە خەریکی سیخوڕی و تیرۆر بەدژی ئیسراییل و تۆڵەستاندنەوە
لە
ڕەقیبە عەرەبەکانی
بوو
.
فەتح
پاش
جەنگی
الکرامە
لە
21/3/1968 متمانەی
خۆی
بە
یاسر
عەرەفات (
ابو
عمار
)
وەک
گوتەبێژی ڕێکخراو بەخشی و
بە
بەشداریکردنی
فەتح
لە
ئەنجومەنی فەلەستینی، عەرەفات
بوو
بە
سەرۆکی
دەستەی ڕاپەڕاندنی ڕێکخراوی ڕزگاریخوازی فەلەستین.
پاش
جەنگی
شەش
ڕۆژەی ساڵی 1967ی
عەرەب
ـــ ئیسراییل
کە
لە
ئەنجامدا عەرەبان
تێکشکان
و ئیسراییل لێواری ڕۆژاوای ڕووباری ئەردەنی
داگیر
کرد
،
فەتح
بۆ
ناو
سنوورەکانی ئەردەن پاشەکشەی
کرد
و
لە
ساڵی 1969 هێرشی
کردە
سەر
ئیسراییل.
فەتح
داوای دامەزراندنی
دەوڵەتی
دیموکراتی فەلەستینی دەکرد
بە
جۆرێک
پاش
لەناوبردنی ئیسراییل،
هەموو
هاووەڵاتیان
بێ
جیاوازی
ڕەنگ
و
ڕەگەز
و
ئایین
تێیدا
یەکسان
بژین
.
فەلەستینییەکان
لە
ساڵی 1970 هەوڵیان
دا
شاحسەین (شای ئوردون)
لەسەر
کار
لابەرن
بەڵام
ئوردون
لە
سێپتەمەری ئەوساڵەدا
کە
بە
سێپتەمەری
ڕەش
ناوی
دەرکرد،
هەستا
بە
سەرکوتکردن و دەرکردنی فەلەستینیەکان
لەو
وەڵاتە و بزووتنەوەی
فەتح
بەناچار پەنای بردە
بەر
لوبنان و
لەوێ
درێژەی
دا
بە
چالاکییەکانی
خۆی
.
لە
ساڵی 1972
فەتح
هەستا
بە
تیرۆرکردنی یاریزانەکانی تیپی ئۆڵەمپی ئیسراییل
لە
مونیخی ئەڵمانیا،
هەروا
چالاکییەکانی
خۆشی
دژ
بە
ئیسراییل بەردەوام
کرد
.
فەتح
پاش
ڕێککەوتنی
ئاشتی
ئۆسلۆ
لە
ساڵی 1993
لەگەڵ
ئیسراییل و زنجیرەیەک
هەوڵ
و کۆششی نێودەوڵەتی،
ئێستا
ڕازی
بووە
بە
دامەزراندنی
دەوڵەتی
فەلەستینی
لە
کەرتی غەززە و
کەناری
ڕۆژاوای ڕووباری ئوردون
لە
بەرانبەر
داننانی
بە
ئیسراییلدا.
بەڵام
کێشەکانی نێوانیان
هەر
بە
هەڵپەسێردراوی ماوەتەوە و
یەکلا
نەبۆتەوە.
پاش
کۆچی
دوایی
یاسر
عەرەفات
لە
11/11/2004،
لە
هەڵبژاردنی 9/1/2005 مەحمود عەبباس (ابومازن) کرایە
سەرۆکی
فەلەستین و
سەرۆکی
فەتح
.
بەڵام
بە
هۆی
ناکارا
بوونی
ئەم
حکوومەتە و نادیاربوونی مافەکان و چارەنووسی فەلەستینیەکان و پەککەوتنی
ئابووری
لە
ناوچەکانی
ژێر
دەسەڵاتی خۆیدا
لە
هەڵبژاردنە گشتییەکانی 15/1/ 2006 ڕێکخراوەی
حەماس
(بزاڤی
خۆڕاگری
ئیسلامی) توانی
لە
سەرجەم
132
کورسی
پەرلەمان
، 72
کورسی
بباتەوە و
بەم
جۆرە
دەوڵەتی
نوێی فەلەستینیەکان دابمەزرێنێ. دوابەدوای سەرکەوتنی
حەماس
، ئیسراییل و وەڵاتەیەکگرتووەکانی
ئەمریکا
ـــ
بە
هۆی
ماهییەتی تیرۆریستی
ئەم
ڕێکخراوە ـــ یارمەتییەکانی
خۆیان
بۆ
خەڵکی
فەلەستین ڕاگرت و ئیسراییل
بۆ
پێوەندی
گرتن
لەگەڵ
حکوومەتی نوێی فەلەستینی،
سێ
مەرجی
دیاری
کرد
کە
بریتی
بوو
ن
لە
:
ـــ
دەبێ
لقی چەکداری
حەماس
خۆی
لە
چەک
داماڵێ.
ـــ مادەی «لەناوبردنی ئیسراییل»
لە
پلاتفۆرمی حەماسدا نەمێنێ.
ـــ
هەموو
ڕێککەوتنەکانی
نێوان
حکوومەتی فەلەستینی و ئیسراییل بەهەند بگرێت.