تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان
سەرجەم فەرهەنگەکان
فەرهەنگەکانی کوردی - کوردی
برادۆست (ئینگلیزی-کوردی)
برادۆست (کوردی - ئینگلیزی)
برادۆست (کوردی - عەرەبی)
برادۆست (کوردی - کوردی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - ئینگلیزی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - عارەبی)
سەلاحەدین
فەرهەنگۆکی کتێبی ئابووری سامولسن و نوردهاوس
فەرهەنگی خاڵ
فەرهەنگی زانستی سیاسی (ئینگلیزی- کوردی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - ئینگلیزی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - فارسی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
فەرهەنگی کوردستان
قاموس کردي الحدیث
قامووسی زمانی كوردی - زەبیحی
مەردۆخ کوردی - عارەبی
مەردۆخ کوردی - فارسی
مەردۆخ کوردی - کوردی
نالی
هەنبانە بۆرینە (کوردی - فارسی)
هەنبانە بۆرینە (کوردی - کوردی)
گۆڤەند و زنار
X
وشە
پوخت
پێشگر
ناوگر
پاشگر
سەروا
دەرئەنجام: 3
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
ڕێکخراوەی یەکگرتنی ئەفریقا
ئەم
ڕێکخراوە
لە
25/5/ 1963
لە
ئەدیسئابابا پێتەختی ئیتیۆپیا دامەزرا
کە
ئامانجەکانیشی
بریتی
بوون
لە
: 1ــ
هەوڵدان
بۆ
یەکگرتوویی و
تەبایی
وەڵاتانی
ئەفریقایی
. 2ــ ڕیشەکێشکردنی
هەر
جۆرێکی
ئیستیعمار
و داگیرکاریی
لە
ئەفریقا
.
لەم
ڕێکخراوەدا 56
دەوڵەت
ئەندامن
کە
نۆزدە
دەوڵەتیان
بە
«هێزەکانی مۆنرۆیا» و 6
دەوڵەتی
دیکەش
بە
«هێزەکانی کازابلانکا» ناویان دەرکردووە. ئەفریقای باشووری
لە
ساڵی 1994
بوو
بە
ئەندامی ڕێکخراو.
بەهۆی
ناتەبایی
و کێشمەکێشی
نێوان
ئەندامان، زۆربەی
نەخشە
و بەرنامەکانی
ئەم
ڕێکخراوە بەرەورووی
شکست
دەبێتەوە.
سەرەنجام
لە
دوایین
دانیشتنی ڕێکخراو
لە
ئەفریقای باشووری
لە
ژووییەی 2002، «ڕێکخراوەی یەکگرتنی
ئەفریقا
» بەشێوەیەکی
ڕەسمی
هەڵوەشایەوە و
جێی
خۆی
دا
بە
«
یەکیەتی
ئەفریقا
» .
هۆی
ئەم
هەڵوەشانەوە
دەگەڕایەوە
بۆ
دامودەزگەی
پان
و
بەرین
و زۆربوونی ژمارەی کارمەندانی
کە
80% بوودجەی ڕێکخراوەکەی
بۆ
تەرخان
دەکرێ
و
تەنیا
20% بوودجەکەی
خەرجی
بەرنامە
ئابوورییەکان
دەکرا
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
کۆنفرانسی ئاسیا ـــ ئەفریقا
ئەم
کۆنفرانسە
لە
ئاڤریلی 1955
لە
باندۆنگی ئەندونیزیا پێکهات و
یەکەم
کۆنفرانسی
نێوان
ـــ دەوڵەتانی کیشوەری
ئاسیا
و
ئەفریقا
لە
ئەژمار
دێت
.
ئەگەرچی
ناکۆکییەکی
توند
لە
نێوان
وەڵاتانی
لایەنگری
ڕۆژاوا
و دەوڵەتانی
لایەنگری
کۆمۆنیستی و وەڵاتانی بێلایەن
لە
ئارادا
بوو
بەڵام
کۆنفرانسی باندۆنگ،
چەند
بڕیارێکی
لەمەڕ
هاریکاری
ئابووری
و کولتووری و خودموختاری و
دژایەتی
لەگەڵ
کۆڵۆنیالیزم دەرکرد.
ئەم
کۆنفرانسە، سەرەڕای
دژایەتی
چین
، پشتگیری
خۆی
لە
جاڕنامەی مافەکانی
مرۆڤ
ڕاگەیاند.
وەڵاتانی
بەشدار
بریتی
بوون
لە
:
ئەفغانستان
، کامبۆج، سەیلان، ئەردەن، لائۆس، لوبنان، لیبریا، لیبی، نیپاڵ، پاکستان،
ئێران
، فیلیپین، عەرەبستان، سوودان،
سووریا
، تایلەند، تورکیا، ڤیتنامی
باکووری
و باشووری و یەمەن. توێژەرانی
سیاسی
نوێنەرانی قوبرس،
ئەمریکا
و کۆنگرەی نەتەوەیی ئەفریقاش
بەم
کۆنفرانسەوە دەلکێنن.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
کۆنگرەی نەتەوەیی ئەفریقا
ئەم
زاراوە
بە
بزاوتێکی
سیاسی
ئەفریقای باشووری دەگوترێت
کە
بۆ
بردنەسەرەوەی ئاستی
ژیانی
ڕەشپێستەکان
لە
ساڵی 1912
بنیاد
نراوە
.
ئەم
ڕێکخراوە
لە
ساڵی 1926
لەگەڵ
کۆمەڵەی هێندییەکان یەکییان
گرت
تاکوو
ببنە نەتەوەیەکی
یەکگرتوو
. کۆنگرەکە
بە
ڕێبەرایەتی
سەرۆک
لیتۆلی (67ـــ 1952) و
بە
سوود
وەرگرتن
لە
شێوازی
نەرم
و
بەدەر
لە
شەڕەنگێزی، خەباتی
خۆیان
بە
دژی
ڕەگەزپەرستی
شێلگیرانەتر
کرد
بەڵام
لە
لایەن
دەسەڵاتەوە بەرەوڕووی توندوتیژی
بوون
و سەرکوت
کران
و
لە
ساڵی 1961 هەڵوەشێندرا. باڵی چەکداریی
کۆنگرە
ناسراو
بە
«شمشێری
گەل
»
لە
لایەن
نیلسۆن ماندیلا (1918ـــ ) دامەزرا
بۆ
ئەوەی
بەرپەرچی شەڕەنگێزییەکانی حکوومەت بداتەوە.
ئەم
بزاوتە
لە
وەڵاتانی دیکەی
جیهان
، نوێنەرایەتی سازکردبوو
تاکوو
ئەم
وەڵاتانە
بۆ
کۆتایی
هێنان
بە
ڕژێمی
ڕەگەزپەرستی
لەگەڵ
خۆیدا
هاودەنگ
بکات و بتوانێ
دەسەڵات
بگەڕێنێتەوە
بۆ
ڕەشپێستەکان.
لە
ساڵی 1990، دوابەدوای
ئەو
گۆڕانکاریانەی
کە
لە
زۆربەی ناوچەکانی
جیهان
ڕوویاندا
دەوڵەتی
ئەفریقای باشووری،
چەند
هەنگاوێکی
بۆ
لابردنی یاساکانی
ڕەگەزپەرستی
هەڵێنا. گرنگترینی
ئەم
هەنگاوانە
کە
لە
لایەن
دۆ
کلۆرک، سەرکۆماری
ئەم
وەڵاتە (1990) ڕاگەیاندرا
بریتی
بوون
لە
:
ـــ کۆنگرەی نەتەوەیی
ئەفریقا
،
بە
شتێکی قانوونی ڕاگەیاندرا.
ـــ
ڕزگار
کردنی خێرای نێلسۆن ماندیلا ڕێبەری
کۆنگرە
لە
بەندیخانە
. (ماندیلا،
لە
ساڵی 1962
پاش
گەڕانەوەی
لە
کۆنفرانسی«بزاڤی
ڕزگاری
و
یەکیەتی
ئەفریقا
»
کە
لە
ئادیسابابا
بەڕێوە
چوو
،
بە
تاوانی بەزاندنی
سنوور
، دەکەوێتە
بەندیخانە
و ماوەی 28
ساڵ
لە
زیندان
دەبێت).
لە
ساڵی 1994،
یەکەمین
هەڵبژاردنی دیموکراتیک
لە
ئەفریقای باشووری
بەڕێوە
چوو
. کۆنگرەی نەتەوەیی ئەفریقای باشووری زۆرینەی کورسییەکانی
پەرلەمان
دەبێتەوە و نێلسۆن ماندێلا
وەک
سەرکۆمار
دیاری
دەکات.
بەڵام
پاش
ماوەیەک، ماندێلا
کورسی
دەسەڵات
بۆ
کەسانی
دیکە
جێدەهێڵێت و
لە
سیاسەت
دوور
دەکەوێتەوە،
هەر
بۆیە
وەک
کەسایەتییەکی ناوداری
ئەفریقا
و
جیهان
دەمێنێتەوە.