تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



گشتاپۆ
ئەم زاراوە کورتکراوەی ئەم دێڕە ئەڵمانییەیە (Geheim Staats Polizie) کە واتای پۆلیسی نهێنی ڕژێمی نازی دەبەخشێ. ئەم دەزگە پۆلیسیە لە مانگی ئاڤریلی 1933 لە لایەن گۆرینگ دامەزرا و پاشان کەوتە ژێر دەستی هیملەر و ئینجا لەگەڵ S.S (یەکە سەربازییەکانی ئەڵمانیای نازی) تێکەڵ کرا. گشتاپۆ، لە بەرانبەر هیچ ئۆرگانێکی دادوەری و چاودێریدا خۆی بە بەرپرسیار نەدەزانی و بە شێوەیەکی خۆسەرانە ڕەفتاری دەکرد. هەر بۆیە دەسەڵاتێکی ڕەها و بێسنووری بەدەستهێنا و دەستیدایە تیرۆر و کوشتن و نەخشە و پلانی بەرهەڵستکارانی ئاشکرا دەکرد و سزای دەدان. پاش شکستی ئەڵمانیا لە جەنگی جیهانی دووهەم دادگەی نۆرنبێرگ، گشتاپۆی لەگوێن ڕێکخراوەیەکی تاوانکار و دژ بە بنەما مرۆییەکان لەقەڵەم دا و سزای بەسەریا سەپاند.