تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان
سەرجەم فەرهەنگەکان
فەرهەنگەکانی کوردی - کوردی
برادۆست (ئینگلیزی-کوردی)
برادۆست (کوردی - ئینگلیزی)
برادۆست (کوردی - عەرەبی)
برادۆست (کوردی - کوردی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - ئینگلیزی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - عارەبی)
سەلاحەدین
فەرهەنگۆکی کتێبی ئابووری سامولسن و نوردهاوس
فەرهەنگی خاڵ
فەرهەنگی زانستی سیاسی (ئینگلیزی- کوردی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - ئینگلیزی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - فارسی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
فەرهەنگی کوردستان
قاموس کردي الحدیث
قامووسی زمانی كوردی - زەبیحی
مەردۆخ کوردی - عارەبی
مەردۆخ کوردی - فارسی
مەردۆخ کوردی - کوردی
نالی
هەنبانە بۆرینە (کوردی - فارسی)
هەنبانە بۆرینە (کوردی - کوردی)
گۆڤەند و زنار
X
وشە
پوخت
پێشگر
ناوگر
پاشگر
سەروا
دەرئەنجام: 22
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
کۆمیسیۆنی نێودەوڵەتی لێ پرسینەوە
ئەم
کۆمیسیۆنە ڕێگەیەکی ئاشتیخوازانەیە
بۆ
چارەسەرکردنی ناکۆکییە نێودەوڵەتییەکان.
هەر
کاتێک
کێشە
یان
قەیرانێک
بێتە
ئاراوە،
چەند
کەسێک (
بە
ناوی
کۆمیسێر) ڕادەسپێرێت
لە
کێشەکە بکۆڵنەوە.
کاری
ئەم
ڕاسپاردانە «دەرخستنی
ماهییەت
و چۆنییەتی مەسەلەکەیە» و مافی
ئەوەیان
نییە
لەمەڕ
بەرپرساریەتی کەسەکان
هیچ
زانیارییەک
ئاشکرا
بکەن.
تەنیا
وەڵاتانی هاوپێوەند
لەگەڵ
کێشەکەدا بۆیان
هەیە
لە
ڕاپۆرتی کۆمیسیۆنەکە تێبگەن و مەسەلەکە
لە
نێوان
خۆیاندا
کۆتایی
پێ
بهێنن
یا
بیسپێرنە
بەردەم
دادوەرێک.
ئەم
شێوازی
چارەسەرییە، دەرەنجامی کۆنفرانسەکانی
ئاشتی
لاهای
بووە
کە
لە
بەندی
9
تا
36 ڕێککەوتننامەی
ژمارە
یەک
، ڕێکەوتی 18 ئۆکتۆبەری 1907
باسی
لێکراوە. بەپێی ڕێساکانی لاهای،
بۆ
وەگەڕخستنی کۆمیسیۆنی نێودەوڵەتی
لێپرسینەوە
،
دەبێ
ئەم
ڕێسایانەی
خوارەوە
لەبەر
چاو
بگیرێت:
1) بابەتی
کاری
ئەم
کۆمیسیۆنە ڕووخستنی چۆنییەتی کێشەکەیە.
2) بەکارهێنانی
ئەم
شێوازە
دڵخواز
و ئازادانەیە.
3)
ئەم
کۆمیسیۆنە بەپێی بەستنی ڕێککەوتننامەیەکی
تایبەت
دادەمەزرێت.
4) ڕاپۆرتی کۆمیسیۆنەکە
بە
سەر
وەڵاتانی پەیوەندیدار داناسەپێ و لایەنەکانی کێشەکە
لە
چۆنییەتی هەڵسوکەوت
لەگەڵ
مەسەلەکەدا سەرپشکن.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
کۆنفرانسی نێودەوڵەتی پیشە
ئەم
کۆنفرانسە
بە
دەستپێشخەری ڕێکخراوەی
نەتەوە
یەکگرتووەکان
لە
4
تا
17/6/1976
لە
جنێڤ
بەڕێوە
چوو
.
بەم
بۆنەوە 1300
کەسی
پسپۆڕ
بە
نوێنەرایەتی دەوڵەت و یەکێتییە
کرێکاری
و
خاوەن
کارەکانی 121
وەڵاتی
جیهان
،
لەسەر
بانگهێشتی ڕێکخراوەی نێودەوڵەتی
کار
،
بەشداری
کۆنفرانسەکە
بوون
. ئامانجی
سەرەکی
ئەم
کۆنفرانسە،
باس
و
لێکۆڵینەوە
و ڕێدەرکردن
بە
چۆنییەتی پەرەپێدان
بە
ڕێژەی
کاری
ڕاستەقینە
لە
شارەکان
بوو
بە
لەبەرچاوگرتنی
مەسەلە
جۆراوجۆرەکانی
شار
و
دێهات
.
ئەم
کۆنفرانسە
لە
ڕاستیدا
یەکەم
هەنگاوی جیددی نێودەوڵەتی
بوو
لەمەڕ
چۆنییەتی ڕوبەڕوبونەوە
لەگەڵ
زیادبوونی ڕێژەی
بێکاری
لە
جیهان
.
بە
باوەڕی
زۆربەی توێژەرانی نێودەوڵەتی،
ئەگەر
بێتوو
ئارێشەی
بێکاری
چارەسەر
نەکرێت، ڕۆژبەرۆژ مەترسیدارتر دەبێت.
کورت
واڵدهایم، سکرتێری
گشتی
ئەوکاتەی
نەتەوە
یەکگرتووەکان
لە
پەیامەکەی خۆیدا گوتبووی: «
ئەگەرچی
مەسەلەی
سەرەکی
ئێمە
پاراستنی
ئاشتی
جیهانییە
بەڵام
نکۆڵی لێناکرێت
کە
سەرکەوتن
بەسەر مەسەلەی بێکاریش هاوشانی
ئاشتی
لە
ئەژمار
دێت
. گۆڕانکاری بەسەر
پێوەندی
ئابووری
نێودەوڵەتی،
دەبێ
لە
ڕێگەی چاکسازی
کۆمەڵایەتی
و
ئابووری
وەڵاتانی ڕووەو
پەرەسەندن
و
شێوازی
نوێی ڕوبەرووبون
لەگەڵ
بێکاریدا بەهێزتر بکرێت».
کۆنفرانسی جیهانی
کار
،
لە
بڕیارەکانی خۆیدا
لەسەر
ئەم
شتە
جەخت
دەکات
کە
زیادکردنی
کار
و پیشەی وەبەرهێن، هۆکارێکی گرینگە
بۆ
دابینکردنی پیداویستیە سەرەکییەکانی
مرۆڤ
بۆ
وێنە
خانوو
،
خواردەمەنی
و خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتییەکان.
بەم
بۆنەوە
کۆنفرانس
، داوای
هاوکاری
نێودەوڵەتی دەکرد
بۆ
جێبەجێکردنی
ئەم
مەبەستە
و
پشتیوانی
خۆشی
لەمەڕ
چاکسازی سیستەمی
بازرگانی
و
ماڵی
جیهان
بە
قازانجی وەڵاتانی ڕووەو
پەرەسەندن
دەربڕی.
کۆنفرانس
،
هەروا
لەسەر
ڕاگواستنی تەکنۆلۆژی و مەسەلەی پەنابەران و هەلومەرجی نوێی
کار
، کۆڵینەوەی ئەنجامدا و بڕێک پاڕەشی
لە
سەندووقی پەرەسەندنی
کشتوکاڵ
بە
مەبەستی داهێنانی
ئیش
و
کار
لە
گوندەکان
تەرخان
کرد
.
1
2