تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان
سەرجەم فەرهەنگەکان
فەرهەنگەکانی کوردی - کوردی
برادۆست (ئینگلیزی-کوردی)
برادۆست (کوردی - ئینگلیزی)
برادۆست (کوردی - عەرەبی)
برادۆست (کوردی - کوردی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - ئینگلیزی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - عارەبی)
سەلاحەدین
فەرهەنگۆکی کتێبی ئابووری سامولسن و نوردهاوس
فەرهەنگی خاڵ
فەرهەنگی زانستی سیاسی (ئینگلیزی- کوردی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - ئینگلیزی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - فارسی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
فەرهەنگی کوردستان
قاموس کردي الحدیث
قامووسی زمانی كوردی - زەبیحی
مەردۆخ کوردی - عارەبی
مەردۆخ کوردی - فارسی
مەردۆخ کوردی - کوردی
نالی
هەنبانە بۆرینە (کوردی - فارسی)
هەنبانە بۆرینە (کوردی - کوردی)
گۆڤەند و زنار
X
وشە
پوخت
پێشگر
ناوگر
پاشگر
سەروا
دەرئەنجام: 2
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
دیسپۆتیزم+ لاساریگەریی
ئەم
وشە
لە
ڕیشەی یۆنانی despoties) )
بە
مانای
سوڵتان
و دەسەڵاتداری تاکڕەو وەرگیراوە.
مەبەست
لەم
زاراوە
، دەسەڵاتێکە
کە
هیچ
سنوورێکی ڕێژەیی و
یاسایی
نییە
و
بە
لاساری
و
بەربەرەڵا
بەکار
دەبرێت. پێشینەی
ئەم
وشە
لە
زاراوەی سیاسیدا دەگەڕێتەوە
بۆ
2
هەزار
ساڵ
لەمەوبەر
.
هەڵبەت
تا
چەند
سەدەیەک
بەر
لە
ئێستە
، دیسپۆتیزم
لەگەڵ
زاراوەی تیرانی (بروانە
زۆرداریی
)
بەبێ
ڕەچاوکردنی جیاوازییەکانیان،
لەبری
یەکتر
بەکار
دەبران.
بەڵام
ئەم
چەمکە
بە
مانا
نوێباوەکەی،
پەیوەستە
بە
ئەندێشەی بیرمەندانێکی
وەکوو
دۆتۆکویل، هێگڵ، مارکس و ویتفۆگێل.
هێگڵ و مارکس،
ئەم
زاراوەیان بەشێوەیەکی
هاوبەش
بۆ
پێناسەکردنی
ئەو
جۆرە کۆمەڵگەیانە
بەکار
هێناوە
کە
لە
ڕەوتی
مێژوویی
خۆیان
بەرەو
شارستانییەت،
تووشی
کپبوون
و
بێدەنگی
هاتوون
. هێگڵ، پێی
وایە
کە
مێژوو
لە
ڕۆژهەڵاتەوە
بەرەو
ڕۆژاوا
ڕۆشتووە و
لەم
ڕەوتە مێژووییەشدا دێسپۆتیزم،
یەکەمین
قۆناخی
ئەم
جووڵە
بووە
کە
ئامانجە سەرەکیەکەشی دامەزراندنی حکوومەتێکی
پادشایی
بووە
لە
ئەورووپادا.
بە
باوەڕی
ئەو
،
لە
کاتێکدا
کە
هەموو
خەڵکی
ڕۆژاوا
لە
ئازادی
حەساونەتەوە،
کەچی
لە
ڕۆژهەڵات
،
تەنها
یەک
کەس
(
پادشا
یا
دەسەڵاتدار
)
لە
ئازادی
بەهرەمەندە و
لەم
سۆنگەوە شارستانییەتی
ڕۆژهەڵات
لە
یەکەمین
قۆناخی
مێژوویی
خۆیدا ماوەتەوە.
کاڕۆڵ ویتفۆگێل کۆمەڵناسی
ئەڵمانی
،
بە
پێوانەی تیۆرییەکەی مارکس دەربارەی
شێوازی
بەرهەمهێنانی
ئاسیایی
، ڕامانەیەکی
نوێ
لەسەر
دێسپۆتیزم دەردەکات
کە
هەموو
شارستانییەتە خۆرهەڵاتیەکان (
چین
،
هێند
و
ئێران
) و
تەنانەت
شارستانییەتە سوورهوولەکانی
ئەمریکا
(ئینکا، مایا و ئازتەک) لەخۆ دەگرێ. بەڕای
ئەو
، تایبەتمەندییەکانی
ئەم
جۆرە کۆمەڵگەیانە بریتییە
لە
:
1) ڕژێمی
سیاسی
ئیستبدادی.
2)
نەبوونی
چینی
ئاریستۆکراتی بەردەوام (بڕوانە ئاریستۆکراسی) .
3) چەقبەستنی لەڕادەبەدەری سیستەمی
ئیداری
وەڵات
.
4) نزمبوونی پێگەی
کۆمەڵایەتی
بازرگانەکان
لە
کۆمەڵگەدا.
5) بەکارهێنانی ئاودێریی بەرهەڵدا
لە
کشتوکاڵدا.
دیفاکتۆ: بڕوانە ناسینەوەی دووفاکتۆ.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
گوتار/دیسکۆرس
پێشینەی
ئەم
زاراوە
دەگەڕێتەوە
بۆ
سەدەی 14 زایینی
کە
لە
ڕیشەی discurrere یۆنانی
بە
واتای
بزووتن
بە
دەوروبەردا وەرگیراوە. مانای
گشتی
گوتار بریتییە
لە
گفتوگۆ
و
ئاخاوتن
وەک
لقێکی
زانستی
.
بەڵام
لە
زاراوەدا بریتییە
لە
پێوەندی
نێوان
زمان
و واقیعە کۆمەڵایەتیەکان
یا
پێوەندی
پەیڤ
و کارلێکە فیکری و کۆمەڵایەتیەکان
کە
ئەویش کۆی چالاکییەکانی
مرۆڤ
لە
بواری
سیاسی
و
کۆمەڵایەتی
و
زانستی
و
هونەری
لەخۆ دەگرێت. گوتار،
دیاردە
یان
پرۆسەیەکی کۆمەڵایەتییە
کە
خاوەنی
بنیچە
و زەمینەیەکی کۆمەڵەکییە. دەربڕینی بیروبۆچوون و
پەیڤ
و
ڕستە
و
گوزارە
و ماناکانیان،
پێوەندی
بەوە
هەیە
کە
ئەم
دەربڕینە،
چۆن
و
لە
لایەن
چ کەسێک و
لە
چ ساتەوەختێکدا و بەدژ
یان
بە
قازانجی چ کەسێک دەبێت.
ئەم
زاراوە
لە
لایەن
ئانتۆنی گرامشی (1937ـــ 1891)،
بە
تەرزێکی
لاوەکی
و میشل فۆکۆ (1984-1926)،
بە
شێوازێکی
ئاشکرا
بەکار
براوە.
هەڵبەت
فۆکۆ
یەکەم
کەس
نییە
کە
بەستێنی گوتار
ڕاکێش
دەکاتە هەناوی کۆمەڵگەوە
بەڵکوو
ئەو
هەنگاو
دەنێتە جێپێی کەسانێکی
وەک
مارتین
هەیدگێر و ئیمیل بنونیست.
بە
بۆچوونی فۆکۆ، گوتار بریتییە
لە
جیاوازی
نێوان
ئەو
شتەی
کە
دەکرێ
لە
سەردەمێکی دیاریکراو (بەپێی
ڕێسا
و لۆژیک)
بە
هەقیقەت
بگوترێ و
ئەو
شتەی
کە
لە
واقیعدا دەگوترێ. فۆکۆ گوتارەکان بەپێی ڕێژەی پێوەندییان
بە
دەسەڵاتەوە
پێناسە
دەکات.
لەم
ڕوانگەوە گوتار، دەربڕینی ئایدیالیستی
وەهم
و گومانەکان
نییە
بەڵکوو
لە
بەستێنێکی ماتریالیستیدا بەشێک
لە
پێکهاتەی
دەسەڵات
لە
ئەژمار
دێت
. گرینگی گوتار
لە
دەرخستنی گەمەی دەسەڵاتدایە
لە
پێگە
دیاریکراوەکانیدا.
کەواتە
بۆ
دەرک
پێکردن
بە
مێژووی گوتارەکان
دەبێ
خودی
گوتارەکان
موتاڵا
بکرێت
تاکوو
بەم
بۆنەوە
پەردە
لەسەریان هەڵماڵدرێت. فۆکۆ پێیوایە
کە
گوتار پێکهاتێکە
لە
چەند
هێمایەک
بەڵام
کاریگەرییەکەی
لەم
هێمایانە زیاترە.
ئەم
تایبەتمەندییە ناهێڵێت گوتار دابەزێنێتە ئاستێکی ساکاری
زمان
و
پەیڤ
و
ئاخاوتن
. گوتار ڕۆشنکەرەوەی تایبەتمەندیی
مێژوویی
ئەو
شتانەیە
کە
گوتراوە و
ئەو
شتانەش
کە
هێشتا
نەگوتراوە. گوتار کۆمەڵێک گوزارەیە
کە
لە
قۆناغێکی
مێژوویی
تایبەتدا
بەرجەستە
دەبێت و
لە
سەر
زۆربەی بەستێنە
سیاسی
و
کۆمەڵایەتی
و
ئابووری
و فیکرییەکان
لەنگەر
دەگرێت.
بە
باوەڕی
فۆکۆ گوتار، کۆمەڵێک کردەوەیە
کە
بە
شێوەیەکی سیستماتیک بابەتگەلێک دەوروژێنێ
کە
خۆبەخۆ
باس
و لێوەکۆڵین
بەرهەم
دێنێت.
بە
تێپەڕبوونی
زەمەن
، گوتارەکانیش
تووشی
گۆڕان
دەبن.
وەک
چۆن
شێوازی
بیرکردنەوە
و
باسکردن
لە
بابەت
چەمک
گەلێکی
وەک
ئازادی
و
ئاسایش
و مۆدێرنیتە
تووشی
گۆڕان
هاتوون
.