تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان
سەرجەم فەرهەنگەکان
فەرهەنگەکانی کوردی - کوردی
برادۆست (ئینگلیزی-کوردی)
برادۆست (کوردی - ئینگلیزی)
برادۆست (کوردی - عەرەبی)
برادۆست (کوردی - کوردی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - ئینگلیزی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - عارەبی)
سەلاحەدین
فەرهەنگۆکی کتێبی ئابووری سامولسن و نوردهاوس
فەرهەنگی خاڵ
فەرهەنگی زانستی سیاسی (ئینگلیزی- کوردی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - ئینگلیزی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - فارسی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
فەرهەنگی کوردستان
قاموس کردي الحدیث
قامووسی زمانی كوردی - زەبیحی
مەردۆخ کوردی - عارەبی
مەردۆخ کوردی - فارسی
مەردۆخ کوردی - کوردی
نالی
هەنبانە بۆرینە (کوردی - فارسی)
هەنبانە بۆرینە (کوردی - کوردی)
گۆڤەند و زنار
X
وشە
پوخت
پێشگر
ناوگر
پاشگر
سەروا
دەرئەنجام: 1
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
ترۆتسکیزم
لقێکە
لە
ڕێبازی کۆمۆنیستی
کە
لە
لایەن
لیۆن ترۆتسکی (1940-1879 ) شۆڕشگێری
بە
ناوبانگی سۆڤیەت و چالاکوانی شۆڕشی 1917 سۆڤیەت،
هاتە
ئاراوە.
لایەنگرانی ترۆتسکی
بە
سەرۆ
وەرگرتن
لە
ئەندێشەکانی مارکس و ئنگڵس و لینین،
هەروەها
ئەزموونەکانی شۆڕشی سۆڤیەت
کە
ترۆتسکی تێیدا دەوڕێکی باڵای هەبووە،
خۆیان
بە
مارکسیە شۆڕشگێڕەکان ناوبردە ئەکرد.
ئەمانە
دەیانویست
سەرمایەداری
بە
شۆڕشێکی
کرێکاری
بڕووخێت.
لە
دیکتاتۆری
پڕۆلتاریا
پشتیوانی
دەکەن
بۆ
گەیشتن
بە
کۆمەڵگەیەکی سۆشیالیستی
کە
تێیدا
چینی
چەوسێنەر
بێدەست
بکرێ و
دەسەڵات
بکەوێتە
دەس
چینی
ڕەنجدەران و
کۆمەڵگە
بە
شێوازی
سیستەمی
فرە
حیزبی
ئیدارە
بکرێ.
ترۆتسکی،
بۆ
یەکەم
جار
لە
ساڵی 1906
لە
وتاڕێکدا
بە
ناوی
«شۆڕشی
ئێمە
» تیۆرییەکەی
خۆی
دەربارەی شۆڕشی
هەمیشەیی
ئاڕاستە
کرد
.
لەم
ڕێبازەدا
ئەم
فیکرەی هێنایە ئاراوە
کە
شۆڕش
ڕووداوێکی
کتوپڕ
نییە
بەڵکوو
لە
زنجیرە
گۆڕانێکی
کۆمەڵایەتی
و
سیاسی
دەچێ
کە
وەک
وەرچەرخانێکی بێڕاوەستان
بۆ
بزووتنەوەی
کرێکاری
دەرفەتێک ئەڕەخسێنێ
تاکوو
سەربەخۆ
لە
هێزە بەرهەمهێنەکانی
خۆی
شۆڕشەکە
دەست
پێدەکا و
بەرەو
پێشی
دەبات.
لە
بەرانبەر
تیۆری «شۆڕشی
هەمیشەیی
» ترۆتسکیدا تیۆری ستالین دەربارەی «
سۆشیالیزم
لە
وەڵاتێکدا»
هاتە
ئاراوە.
لە
بەردەوامی
ئەم
ڕێبازە، ترۆتسکی
لە
چەن
وتارێکی
بەناوبانگ
لەژێر سەردێڕی«ڕێگەی
نوێ
»، شەڕی
خۆی
بەدژی بورۆکراسییەت دەسپێکرد.
ئەو
ڕەخنەی
گرت
لەوەیکە بڕیارەکانی حیزب
تەنیا
لە
لایەن
چەن
کادێرێکی
پایەبەرزی
حیزبەوە دەردەکرێت و ئەندامانی ئاستی خوارەوەی حیزبەکە
تەنیا
لێی
ئاگەدار ئەبن. ترۆتسکی
لە
کۆتایی
ساڵی 1923 ئەمەی ڕەتکردەوە
کە
بورۆکراسییەت
تەنیا
«
ئیدارە
گەرێتی» و پاشماوەی بارودۆخی
ڕابردوو
نییە
بەڵکوو
لاگیرییەکی سەرەکییە
کە
ڕەنگە
ببێتە
دژە
شۆڕشێک.
«ترۆتسکی» پێشنیازی
کرد
کە
حیزبایەتی
، دیموکراتیزە بکرێت.
ناوەندی
چالاکی
لەسەرەوە ڕادەستی
خوارەوە
بکرێت.
ئەو
پێی وابوو
کە
بەدیهێنانی
دیموکراسی
دەروون
حیزبی
تاکە
ڕێگەی زاڵبوونە
بە
سەر
نەستی
لاگەیی
کادررەکان.
ئەو
لە
کتێبی «
ئەو
شۆڕشەی
کە
خەیانەتی پێکرا» دەڵێ: «یەکییەتی سۆڤیەت لەگوێن وەڵاتێکی کرێکاریی، هەڵقوڵاوی شۆڕشی ئۆکتۆبەری 1917یە
کە
بەدەوڵەتیکردنی کەرەستەی
بەرهەمهێنان
،
بۆتە
هۆی
گەشەی خێرای
ئابووری
.
بەڵام
لەژێر دەسەڵاتی ستالینیزم،
دەوڵەت
بە
تەواوی
تووشی
وەرچەرخان
بووە
و
لەجیاتی
ئەوەی
ببێتە کەرەستەیەک و
بە
دەست
چینی
کرێکارەوە بێت،
بۆتە
داردەستێک
بۆ
چەوساندنەوەی
کرێکار
» .
بە
ڕای
«ترۆتسکی»، «پڕۆسەی شۆڕشگێڕیی ئەبێ
بە
دژی
نایەکسانیی
کۆمەڵایەتی
و خنکانی
سیاسی
بێت. سێندیکا و ئەنجومەنی کارگەکان ئەبێ
ئازادی
خۆیان
وەدەست بێنن. حیزبەکان
تا
ئەو
شوێنەی
کە
بڕوایان
بە
سۆشیالیزم
بێت، یاسامەند بکرێن،
ئابووری
بکەوێتە
خزمەت
بەرهەمهێن و ئەنجومەنی کارگەکان
بە
سەر
بەرهەمهێناندا
چاودێری
بکەن و …»
لەم
دەساڵەی دواییدا ڕێبازی ترۆتسکی
لە
هەندێ
بابەتەوە
بووە
جێگای هیوایەت
بۆ
لایەنگرانی«
چەپی
نوێ
»
کە
مەیلێکیان
بە
کومۆنیزمی سۆڤیەت و
مائۆئیزم
نەبوو
.
بۆیە
لە
شۆڕشەکانی
مانگی
مای
1968
لە
فەرەنسەدا
دەوری
گێڕا.
لە
ئەورووپای ڕۆژهەڵاتیش
بەناوی
ئەڵتەرناتیڤی
چەپی
«
شۆڕشگێڕی
ــ مارکسیستی»
سەری
هەڵدا.
ترۆتسکی
لە
ساڵی 1940 کوژرا و لایەنگرەکانیشی
تەنیا
لە
وەڵاتی
سەیلان، توانییان ببنە هێزێکی
سیاسی
.