تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان
سەرجەم فەرهەنگەکان
فەرهەنگەکانی کوردی - کوردی
برادۆست (ئینگلیزی-کوردی)
برادۆست (کوردی - ئینگلیزی)
برادۆست (کوردی - عەرەبی)
برادۆست (کوردی - کوردی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - ئینگلیزی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - عارەبی)
سەلاحەدین
فەرهەنگۆکی کتێبی ئابووری سامولسن و نوردهاوس
فەرهەنگی خاڵ
فەرهەنگی زانستی سیاسی (ئینگلیزی- کوردی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - ئینگلیزی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - فارسی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
فەرهەنگی کوردستان
قاموس کردي الحدیث
قامووسی زمانی كوردی - زەبیحی
مەردۆخ کوردی - عارەبی
مەردۆخ کوردی - فارسی
مەردۆخ کوردی - کوردی
نالی
هەنبانە بۆرینە (کوردی - فارسی)
هەنبانە بۆرینە (کوردی - کوردی)
گۆڤەند و زنار
X
وشە
پوخت
پێشگر
ناوگر
پاشگر
سەروا
دەرئەنجام: 27
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
کۆنفرانسی پۆتسدام
کۆنفرانسی پۆتسدام
لە
میانەی 17ی ژووئییە
تا
2ی ئۆگۆستی 1945، دوای
خۆ
بەدەستەوەدانی ئەڵمانیا و
بە
بەشداری
بەرەی سەرکەوتووی
جەنگی
دووهەمی جیهانی (وەڵاتە یەکگرتووەکانی
ئەمریکا
،
یەکێتی
سۆڤیەت و بەریتانیا)
بە
مەبەستی جێبەجێکردنی بڕیارەکانی کۆنفرانسی یاڵتا، گرێدرا.
لەم
کۆنفرانسەدا ئەڵمانیا کرایە
چوار
بەش
و
هەر
بەشێکی
کەوتە
ژێر
دەسەڵاتی
هەر
یەک
لە
وەڵاتانی
ئەمریکا
، سۆڤیەت، بریتانیا و فرەنسی و لیژنەیەکی
پێکهاتوو
لەو
چوار
وەڵاتە، کاروباری
ئەم
وەڵاتەی
بەدەستەوە
گرت
.
هەر
لەم
کۆنفرانسەدا
شاری
بەرلین کرایە
چوار
بەش
و بەڕێوەبردنی شارەکەش
کەوتە
ژێر
دەسەڵاتی
ئەو
لیژنەیە. سوپای
نازی
و
دەزگە
سیاسییەکانی ئەڵمانیا هەڵوەشایەوە و دادگەی سزادانی تاوانبارانی
جەنگی
پێکهات.
بە
گشتی
ناکۆکییەکانی
نێوان
سۆڤیەت و وەڵاتانی
ڕۆژاوایی
بووە
بەربەست
لە
بەردەم
بڕیارەکانی کۆنفرانسدا.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
کۆنفرانسی یاڵتا
ئەم
کۆنفرانسە
لە
ڕێکەوتی 4
تا
11/2/1945
بە
بەشداربوونی
سەرۆکی
وەڵاتانی
ئەمریکا
، سۆڤیەت و بریتانیا
لە
شاری
یاڵتا (باشووری
نیمچە
دوورگەی کریما) گرێدرا و
ئەم
بڕیارانەی خوارەوەی دەرکرد:
1ــ
پاش
خۆبەدەستەوەدانی ئەڵمانیا،
ئەو
وەڵاتە بکەوێتە
ژێر
دەسەڵاتی فرەنسی و وەڵاتانی
بەشدار
لە
کۆنفرانسەکەدا.
2ــ کۆنفرانسی
سان
فرانسیسکۆ
بە
مەبەستی بڕیاردان
لەمەڕ
دامەزرانی ڕێکخراوەی
نەتەوە
یەکگرتووەکان و
لە
بابەت
شێوازی
ڤیتۆ
کردنی
بڕیارەکان
لێکۆڵینەوە
بکات.
3ــ
یەکیەتی
سۆڤیەت
ڕازی
بوو
کە
لە
ماوەی 3 مانگدا
لەگەڵ
ژاپۆن بکەوێتە شەڕەوە.
4ــ گەڕاندنەوەی دوورگەکانی «ساخالین» و «کوریل»
بە
سۆڤیەت و
گەڕانەوە
بۆ
دۆخی ساڵی 1904
لە
«
پورت
ئارتۆ» و «دارن».
زاراوەی یاڵتا
لە
نەریتی سیاسیدا مانای دابەشکردنی
جیهان
لە
پشتی
درەرگە داخراوەکان دەدات.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
کۆنفرانسەکانی جنێڤ
ئەم
زاراوە
،
ئەم
زنجیرە
کۆنفرانسە
لە
خۆ
دەگرێ:
1ــ کۆنفرانسی مانگەکانی
پێنج
تا
حەوتی 1954
بۆ
چارەسەر
کردنی شەڕەکانی کوریا و هیندوچین
کە
بوو
بە
هۆی
کۆتایی
هاتنی داگیرکارییەکانی فرەنسی
لە
ناوچەی باشووری ڕۆژهەڵاتی
ئاسیا
و
سەربەخۆیی
ڤیتنامی
باکووری
و باشووری و لائۆس و کامبۆجیا.
2ــ کۆنفرانسی
مانگی
حەوتی 1955ی
سەرۆکی
وەڵاتان
بە
بەشداربوونی ئایزنهاور، خرۆشچۆف، ئایدن و ئۆدگار فۆر (
سەرۆک
وەزیرانی فرەنسا)
بۆ
هێورکردنەوەی کرژیی شەڕی
سارد
.
3ــ
مانگی
دوازدەی 1973، کۆنفرانسی
ئاشتی
ڕۆژهەڵاتی
ناوین
لە
ژێر
چاودێری
نەتەوە
یەکگرتووەکان
کە
هیچ
دەرەنجامێکی
لێ
نەکەوتەوە.
4ــ کۆنفرانسی مانگەکانی ئۆکتۆبەر ـــ نۆڤەمبەری 1976
لە
بابەت
دۆزینەوەی
ڕێگە
چارەیەک
بۆ
زیمبابووە.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
کۆنڤانسیۆن
کۆنڤانسیۆن
یا
کۆنڤانسیۆنی نەتەوەیی،
ناوی
کۆمەڵەیەکی
گرنگی
فەرەنسی
بوو
کە
پاش
ئەنجومەنی یاسادانان
لە
21 سێپتەمبەری 1792
لە
لایەن
خەڵکی
ئەم
وەڵاتەوە دامەزرا.
ئەم
کۆنڤانسیۆنە بڕیاری
لە
سێدارەدانی لۆیی شانزەهەمی
پەسند
کرد
و کۆمیتەی ڕزگاریی نەتەوەیی
پێک
هێنا
و ڕاسپاردەکانی
خۆی
ناردە شارەکانی فرەنسی
بۆ
بڵاوکردنەوەی بیرۆکە و ئارمانجەکانی
شۆڕش
و پتەوکردنی
هەست
و
سۆزی
نیشتمانپەروەرانە.
لە
زاراوەی سیاسیدا
کۆنڤانسیۆن
، واتای
سازش
و ڕێککەوتن و
تەبایی
دەگەیەنێ و بریتییە
لەو
ئەنجومەنانە
کە
لە
کۆڕ
و
کۆبوونەوە
جۆراوجۆرەکاندا
دروست
دەبن
تا
لەمەڕ
کێشە
گرنگەکان
گفتوگۆ
بکەن و بگەنە ڕێککەوتن.
لە
وەڵاتە یەکگرتووەکانی
ئەمریکا
،
بەو
کۆنگرە
حیزبییانە دەگوترێ،
کە
بە
مەبەستی دیاریکردنی پاڵێوراوانی
سەرۆک
کۆماری
دەبەسترێ.
هەروا
بەو
ڕێککەوتنانەش دەگوترێ
کە
لە
بواری
بازرگانی
و بوارەکانی دیکەی
هاوکاری
لە
نێوان
وەڵاتاندا گرێدەدرێ.
جگە
لەمەش، پەیمانی
بەرانبەر
وەڵاتانی
دژ
بەیەک
بۆ
گۆڕینەوەی
دیلەکان
و
کۆتایی
هێنان
بە
جەنگ
و کۆبوونەوەی نوێنەرانی ویلایەتێک
بۆ
دەست
نیشانکردنی پاڵێوراوە حیزبیەکان و دیاریکردنی
ئامانج
و پێڕۆی حیزب
بە
کۆنڤانسیۆن
ناودەبرێت.
لە
کۆنڤانسیۆنە بەناوبانگەکان،
دەکرێ
ئاماژە
بدەین
بە
کۆڤانسیۆنی نێودەوڵەتی
ئاشتی
لاهای (1899 و 1907)، کۆنڤانسیۆنی قەدەغەکردنی
بازرگانی
کۆیلە
(1963) و کۆنڤانسیۆنی
پێوەندی
دیپلۆماسی
(1961).
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
کۆنڤانسیۆنی ئەورووپی پاراستنی مافەکانی مرۆڤ و ئازادییە بنەڕەتییەکان
پەیماننامەیەک
کە
لە
ساڵی 1950
لە
نێوان
پانزە
وەڵاتی
ئەورووپای
ڕۆژاوا
مۆرکرا
بە
مەبەستی
پاراستن
و مسۆگەر کردنی
ئازادی
و مافەکانی هاووەڵاتیانی
خۆیان
.
ئەم
ماف
و ئازادییانە بریتییە
لە
: مافی
ژیان
و
ئازادی
، قەدەغەکردنی کۆیلایەتی و دیلیەتی،
دڵنیایی
و بێخەمی
لە
دەسگیرکردن،
زیندانی
کردن
و دوورخستنەوەی
پڕوپووچ
، مافی
داکۆکی
کردن
لە
دادگەیەکی بێلایەن،
ئازادی
ئەندێشە
و بیروڕا و
ئایین
و
ئازادی
کۆبوونەوە
. (
بۆ
نموونە
ڕێکخستنی
یەکیەتی
و …)
لە
ساڵی 1959 «دادگەی ئەورووپایی مافەکانی
مرۆڤ
»
بە
مەبەستی جێبەجێکردنی
ئەم
گرێبەستە دامەزرا و هاووەڵاتیان مافی
ئەوەیان
هەیە
داواکاری و شکاتەکانیان
لە
دەوڵەتی
خۆیان
ڕادەستی کۆمیسیۆنی مافەکانی
مرۆڤ
بکەن.
ئێستا
21
وەڵاتی
ئەورووپی
لەم
کۆنڤانسیۆنە ئەندامن و
چەند
پرۆتۆکۆلیشی
پێ
زیاد
بووە
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
کۆنڤانسیۆنی مافە سیاسیەکانی ژنان
ئەم
کۆنڤانسیۆنە
لە
لایەن
کۆمەڵی
گشتی
ڕێکخراوەی نەتەوەیەکگرتووەکان
لە
ڕێکەوتی 20ی سێپتەمبەری 1952
پەسند
کرا
.
ئەم
بڕیارنامە
لە
چوارچێوەی جێبەجێکردنی مادەکانی جاڕنامەی
نەتەوە
یەکگرتووەکان و جاڕنامەی گەردوونی مافەکانی
مرۆڤ
هاتە
ئاراوە و
بەم
پێیە
هەموو
وەڵاتانی
ئەندام
، بەڵێنیان داوە
کە
مافەسیاسیەکانی ژنان
تا
ئاستێکی
یەکسان
لەگەڵ
پیاواندا بپارێزرێ. بەپێی
ئەم
کۆنڤانسیۆنە
دەبێ
ژنانیش، هاوشانی پیاوان
لە
مافەکانی
هەڵبژاردن
و
پاڵاوتن
و
گەیشتن
بە
پلەوپایە ئیداریەکان
بەهرەوەر
بن
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
کۆنفرانس
1ــ کۆبوونەوەی نوێنەرانی
سیاسی
هەرخۆحەسێوی (
تام
الاختیار)
دوو
یان
چەند
دەوڵەت
بۆ
دۆزینەوەی ڕێگەچارە و
گەیشتن
بە
دەرەنجامێک
لەسەر
مەسەلەیەکی
سیاسی
نێودەوڵەتی.
ئەو
ڕێگەچارە و دەرەنجامانە
دەبێ
لە
بەڵگەنامەیەکی سیاسیدا بنووسرێت.
بۆ
نموونە
کۆنفرانسی ئاشتەوایی
جەنگی
جیهانی
یەکەم
.
2ــ کۆبوونەوەی
وەزیری
دەرەوەی وەڵاتێک
لەگەڵ
نوێنەرانی ڕاسپاردەی دەرەوەی
ئەو
وەڵاتە
بۆ
کۆڵینەوەی مەسەلەیەکی
سیاسی
.
بۆ
وێنە
کۆنفرانسی لەندەن
بۆ
کاروباری بەلجیکا
لە
ساڵی 1803
تا
1839.
3ــ کۆبوونەوەی نوێنەرانی
چەند
دەوڵەتێک
کە
مافی ئیمزاکردنی پەیماننامەیان
نییە
و
تەنیا
بۆ
لێکۆڵینەوە
و موتاڵای مەسەلەیەکی دیاریکراو دادەنیشن و ئەنجامی کۆڵینەوەکان
بۆ
تاقیکاری ئاڕاستەی دەوڵەتەکانی
خۆیان
دەکەن.
بۆ
نموونە
کۆنفرانسی یاسای نێودەوڵەتی
تایبەتی
لاهای.
4ــ کۆبوونەوەی ڕێکخراوەی ڕاوێژکاریی دەزگەیەکی نێودەوڵەتی
کە
لە
ڕێساکانیدا پێکهاتە و فۆرم و
ئەرک
و تەوزیمەکانی
دیاری
کرابێت.
بۆ
نموونە
کۆنفرانسی نێودەوڵەتی
کار
و کۆنفرانسی
گشتی
یۆنسکۆ.
5ــ کۆبوونەوەی ڕێکخراوە تایبەتییەکان
کە
نوێنەری
دەوڵەتان تێدا ئەندامن.
بۆ
وێنە
ئەنجومەنی
خاچی
سوور
یا
مانگی
سوور
.
ئەم
زاراوە
هەروا
بۆ
توێژینەوە و
باسکردن
لەسەر
بابەتی
زانستی
و تەکنۆلۆجی خوێندکاران و قوتابیان
بەکار
براوە
بۆ
وێنە
کۆنفرانسی خوێندکارانی کۆلێژی
پزیشکی
یا
ئەدەبی
.
1
2