تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
* مامۆستا شێخ بابەڕەسووڵی عەبابەیلێ ئەیگێڕایەوە کەوا بیستوویە لەناو فەقێ موستەعیدەکانی شێخەوڵای خەرپانیدا تا موفتیی زەهاویی لە مەجلیسدا بووبێ مەلایاسینی تەشاری مافی قسەکردنی نەبوە و، مەلا یاسین له مەجلیسدا بووبێ مەلا یووسفی تەوێڵەیی مافی قسە کردنی نەبوە و، تا مەلا یووسفیش له مەجلسیدا بووبێ نالییی مافی قسەکردنی نەبوە، واتە
نالییی پلەی چوارەمی بووە لەناویانا. لەوانەیە ئەم بەیتی « حەربا » یەش پەیوەندێکی بەم مەسەلەیەوە هەبێ، هەروەها لەوانەیه پارچە شیعری « ئەحوەلی تەفرەقە نەظەر..» یش، وەک له شوێنی خۆیدا ئیشارەتمان بۆ کرد، لایەکی ئەم مەسەلەیەمان بۆ ڕوون بکاتەوە.

نەییری ئەعظەم وەها تاوی دەدا وەک مەنجەنیق
بۆ دەوامی ڕۆژپەرستیی جەمعی حەربای دێتە ناو
سەرچاوە: نالی
لە نێو
لەناو.

ناوی مەخمووران نەبەی (« نالیی »! له نێو
حەڵقەیی واعیظ، لەوێن جاسووسیان!
سەرچاوە: نالی
جان بەر لەب
ئەوەی گیانی گەیشتبێتە سەر لێوی واتە وەخت بێ گیانی دەرچێ.

جان بەر لەبی بۆسەی لەبتە عاشقی زارت
« فالبائس یستوهب من فیک معاشا »
سەرچاوە: نالی
جاروبار. لەبالەب
سەرچاوە: نالی
شەهد لەب
ئەوەی لێوی وەک هەنگوین خۆش و شیرینه،

ئاهوویی حەرەم قیبلەیی ئەبرۆن که به دیدە،
ئەم شەهد لەبانه‌ که هەموو شاهیدی چینن،
سەرچاوە: نالی
لەئالیی
جەمعی لوءلوئە، واتە مرواریی.

لە ئالیی ئەشکی « نالیی » بێکەسە، غەڵطانی نێو خاکە
مەگەر سەمعی قەبووڵت موشتەریی لوولوویی لالا بێ!
سەرچاوە: نالی
لەب
تامی لێو.

فە ییاضی ڕیازی گوڵ و میهر و مل و لەعلی
ئەی شەوقی ڕوخ و ذەوقی لەبت ذائیقە بەخشا
سەرچاوە: نالی
لەب
لێو.

لەبت میم و قەدت ئەلف و زوڵف چیم
دەزانیی بەم سییانه‌ طالیبی چیم!
سەرچاوە: نالی
لەبالەب
لێوانلێو.

وتم: داخۆ چییە سوور و سپی تێکەڵ؟! کە تێفکریم
سەراسەر کەللەیی ئوشتر، لەبالەب خوێنی ئینسانە
سەرچاوە: نالی
لەبی مەرجان
لێوی وەک مەرجان سوور.

شیرەیی جانە وتم یا مەیە؟ چا بوو فەرمووی
عەکسی لەعلی لەبی مەرجانە لە فنجانمدا
سەرچاوە: نالی
لەجوج
منجڕ.

هەر چەنده دەکەن قەطعی سەرت، دێیەوه کەی خەط
وەك (هیندووی سەححاری مەجووسیی) چ له جووجی!
سەرچاوە: نالی
لەحظە
ماوەی چاوکردنەوەیەک.

لەحظەیێک و لەمحەیێک چاوم بە چاوی ناکەوێ
کێ دەڵێ وەحشیی غەزالە مەیلی ئینسانی هەیە!
سەرچاوە: نالی
لەحظەژمێر
تاوتاو ژمێر.

مەستی خەیاڵی ئەوە، لەحظە ژمێری شەوە
دوژمنی خوێنیی خەوە، دیدەیی بێداری من
سەرچاوە: نالی
لەرزش
لەرز.

مەجذووبی طوروق، مورتەعیشی لەرزش و تا بێ
سالیک ڕەوشی مەسلەکی ڕێگەی صولەحا بێ
سەرچاوە: نالی
لەرەزان
لەریوە.

بایێ لە طەرەف قیبلەمەوە دێت و وەزانە،
یا بۆیی هەناسەی دەمی غونچەی لەرەزانە؟!
سەرچاوە: نالی
لەطمە
شەقازلە.

لۆمەیی « نالیی » یی دێوانە مەکەن ئەی عوقەلا!
ئەمە موددێکە زەدەی لەطمەیی دەستی پەرییە
سەرچاوە: نالی
لەطیف
ناسک.

ڕەنگی نییە ڕوخسارەیی ڕەنگین و لەطیفی
ڕۆشن بووە ئەم نوکتە ئەباتی لە بەصەردا
سەرچاوە: نالی
لەعب
یاریی.

عەیب و لەعبی خەڵقی کرد تا یاری خستە داوی خۆی
خەصمه‌کەی من کەلبی ئاهوو گیرە، خیرسی لاعیبە
سەرچاوە: نالی
لەعل
مووروویەکی ئاڵی گرانبەهایە و کینایەشە لە لێوی ئاڵ.

فە ییاضی ڕیازی گوڵ و میهر و مل و لەعلی
ئەی شەوقی ڕوخ و ذەوقی لەبت ذائیقە بەخشا
سەرچاوە: نالی
لەعل
کینایەیە لە لێوی یار.

ڕەنگ و ئەثەر شۆڕشی لەعلی نمەکینە
ئەم ئەشکە کە بەم سوورییو سوێریییە دەڕێژم
سەرچاوە: نالی
لەعل
بەردێکی گرانبەهای سوورە.

مروارییی ئەشکم وەکو یاقووتی، ڕەوانە
ساقیی! بدە لەو لەعلە شەرابێکی عەقیقیی..
سەرچاوە: نالی
لەعلی بەدەخشان
لەعل بەردێکی سووری گرانبەهایە لە کان دەرئەهێنرێ و بەدەخشانیش وڵاتێکە لە ڕۆژەڵاتی باشووری ئێران بە کانی لەعل ناوبانگی دەکردووە.

من گریە، ئەتۆ خەندە بە یەکدی دەفرۆشین
من لەعلی بەدەخشان و ئەتۆ لوئلوئی لالا