تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
فندق
شتێکە وەک بستە بەسوێرکراوی دەخورێ
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
فندق
[ا ]
(فیندوغ - findu x)
بوندق، فوندق، میوەیەکی خڕی رەشی ئامال سوره له تیرەی بادەم و پستەیه.
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
فندق
[ا. ع ]
(فوندوغ - fundu x)
کاروانسەرا، هوتێل، میوانخانه.
فندق
فندق
فندق
(دزە.): بە هەموو چتێکی چکۆڵە و جووان دەڵێن فندق. (خۆ.) جوورە قۆچەقانیەکە لە کارتەی چناری کەوانەیەکی دروست دەکەن و ژێیەکی دوو قەدی لە هەردووک سەرەکانی قاییم دەکەن پەڕۆیەک یا هەمبانەیەکی لە نێوەڕاستی ژێیەکاندا وەکوو قۆچەقانی لێ دەکەن بێ لاسک هەرسەرەی لە نێوقەدی ژێیەکی دەخەن ئەوسا ووردە بەرد یا گرمۆڵەی قوڕی ووشک لە نێوی دەنێن ڕایدەکێشن و دەیهاوێژن زۆر دوور دەڕوا و زۆر بەهێز و ئەنگێوەیە. (موک.) بەری دارێکییە ٬ (باک.): بندەق٬ وەکوو پستە وایە بە سووێر کراوی دەخورێ
فندق شکاندن
چەقەلێدان٬ بەقامکی هەردووک دەستان چەقەنەلێدان.
دارەفندق