تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
دەستاوێژ
ماوەی هاویشتنی بەردێک بەدەست
دەستاوێژ
دەستاوێز،بەردئاوێژ،دەست وپەل فڕێدانی ئەسپەلەکاتی غاردانێدا،ئەسپەکە.ی جووانەلەکاتی غاردانێدا،ماوەی هاویژتنی بەردێک بەدەست وەکوودەڵێن لێرەوەتاقوتابخانە دەستاوێژێکە. دەستهاوێژ،سفن،هۆ،ئێوەر،پەلاماربەر،هێرش بەر.ی:پەلاماردان، هێرش بردن.
مەبەست دەستاوێژ دەڕەهێنت
the end justifies the means, بۆ ڕەهاندن، دەڕەهێنێت بڕوانە جەلیزادە، «زاراوەسازیی پێوانە» و «لە پەرۆشەکانی ژیان»، www.mamosta.net
دەستاوێژی فەرهەنگی
Cultural Artefacts
دەستاوێژی فەرهەنگی. چەمکێکی تایبەتە ڤیگۆتسکی لە «ڕوانگەی جڤاکی - فەرهەنگی» ـدا بەکاری دەهێنێت. ڤیگۆتسکی دەڵێت مرۆڤ دەستاوێژی فەرهەنگی بەکار دەهێنیت بۆ تێگەیشتنی دەوروبەر و هەڵکردن تێیدا. هەر بۆ نموونە مرۆڤ گرێیەک لە دەسماڵەکەی خۆی دەدات بۆ ئەوەی باسێکی تایبەتی لەیاد نەچێت. ئەم دەسماڵ و گرێیە لە دەرەوەی ئەم بەستێن و دۆخە تایبەتە واتایەک نابەخشن، تەنها نێوانسازییەکە بۆ ئەم مرۆڤەی دەسماڵەکەی گرێداوە بەو مەبەستە تایبەتەی خۆی لە خەیاڵیەتی.