تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



داکوو
(باک.):تاکوو٬ تا٬هەتاکوو
داکووتانن
داکوتان(بۆ سینگ و بزمارو ئیتر). خوسپ کردن٬ لە پاشملە بە خراپە باسی کەسێکی کردن
داکووژان
کووژانەوەی چرا و ئاوور. کۆتایی هاتنی چنینی گۆرە و بەڕە و مافوورە و ئیتر
داکووژاندن
کووژاندنەوەی چرا و ئاوور و ئیتر٬ کۆتایی بە چنینی گۆرەو بەڕە و مافوورە و ئیتر هێنان
داکووژانن
داکووژاندن٬ داشکاندن٬ وەرگێڕان
داکووژیان
(ئەردە.): داکووژان٬ داشکیان٬ هڵەوگڕیان
داکووکی
(ئەردە.): پشتیوانی٬ دۆستایەتی٬ لاکوشی٬ لاکوشکی٬یاریکاری٬ پالووبنی. (ئەردە.): کۆشش. کۆشین٬ تێکۆشان٬ تێکۆشین
داکووکیان
(ئەردە.): تێکۆشان٬ کۆشین٬ تەلاش٬ هەووڵ