تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
باشە
[ا ]
(باشە - başe)
باشە
باشووک
وشەی پەسند کردن: پیروت پیاوی باشە
باشە
[[١-باش/1+ ئە]]
(شی.) بۆ قبووڵ کردن با بەڕاست زانینی قسەی کەسێک بەکار دێت: ئێوارێ بچۆ لای دوکتۆر (-باشە). لە بیرت نەچێ نامەیەک بنووسە بۆ عەزیز (- باشە). ٢-وەڵامی پرسیارە د ە ربارەی کەسێ یا شتێ: نەخۆشەکەتان ئیمڕۆ چۆنە؟ (- باشە). دەگەل شێرکۆ نێوانتان چۆنە؟ (- باشە). *چاکە، خاسە، قنجە، (جنو) خووە.
باشەل
رودوشی زنان
باشەل
چارۆکەی ژنان کە دامێنی لە کەمبەریان گرێ دەدەن، کۆڵوانە
باشەوالا
برێتی لە لینگ ڕووت و بێ دەرپێ
باشەواڵە
باڵندەیێکی تیژباڵ و چوست و چالاکە. (شار) باوەشئاوەڵە، کەسێکە سینی یا چتێکی تری بەدەستەوە بێ و بڕوا بەدەست ئاوەڵەیی
باشەڤار(باک)
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
باشەڵ
باشەڵ
بڕوانە: باشێڵ
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
اباشە
[ا ]
(ئوباشە - ubaşe)
دەستە خەڵکێک.
درباشە
سیخ دراویش
درباشە
زەرگ، شیشی دەرویشان
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
لباشە
[ا ]
(لەباشە - lebaşe)
لەواشە، ئامێرێکە لە کاتی ناڵکردنی وڵاخی بەرزەدا لە دەمو قەپۆزی دەبەستن.