تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئەسەف
[ [= عا.: اسف] ]
«نا.»، «کعر.» پێ ناخۆشی، دڵگرانی. «حەسرەت و داخ و ئەسەف، سەد ناڵە و ئاهـ و فغان» «بۆ ڕەئیسی شێخ و سادات و ئەمیری کوردەکان» «سەلام- ۱۵۷» : زۆر جێگەی ئەسەفە تۆ ئەم قسەیە دەکەی. ٭ئەفسووس، داخ.
سەرچاوە: نالی
ئەسەف درێژ
کەسێ خەفەتی زۆر بێ.

ئەسەف درێژی شەو و ڕۆژی ئەو شەو و ڕۆژەم
قوصووریان بووە طوولی نەدامەتی تەقصیر
ئەسەف کردن
[[عا. کو.] ]
«مستـ. لا.»، «کعر» دەربڕینی داخ و ئەفسووس، نیشاندانی پێناخۆشی لە کار و کردەوە و ڕووداوێک.: ئەسەف دەکەم کە هێشتا نەمتوانیوە تێی بگەیێنم، ئەسەفی دەکرد کە هەرچی دەکا بۆی حیساب ناکرێ.