تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئەسپۆن
گیایەکی کوێستانیی بەهارییە بنکێکی هەیە و ورد دەکرێ و وەک سابوون بە کار دەهێنرێ
ئەسپۆن
«نا.» گیایەکە لە نواڵان دەڕوێ، لق و پۆپی باریک و ساقەتی ئەستوورە، ماڵات نایخوا. ڕەگەکەی وشک دەکەنەوە و لە دەستاڕی دەکەن و جلی پێ دەشۆن. «کوردە! ئەسپۆنەکەت وردە؟» هس.: سابوون «لە بەشێکی زۆری زمانە ئورووپایییەکانیشدا».
ئەسپۆن(ڕۆژ)
گرۆکە،(هەورا) چۆغان، زرۆی. بنەگیایەکە بە وورد کراوی بۆ جل شوشتنێ بەکار دەبرێ، ئەسپۆن لەم سێ گیایانە پەیدادەبێ: گلۆک، تێسوو، کافوور، بۆ ژانی زگ و کەلەکەو جێگایانیتر تێکەڵ بە ئاوی سارد بخورێتەوە زۆر بەسوودە بۆ تا، بە سیریش لەگەڵ زەردێنە هێلکەو خووێی کوێستانێ دەکرێتە شاف زۆر باشە، لەشی خروودارو خارشتداریشی پێ بشۆرێ گەلێک سوودی لێدیتراوە
گیا ئەسپۆن
بڕوانە : ئەسپۆن.