تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاووس
(باک)ئاڤس، هاووس، دووگیان، زگپڕ،(خۆ) تلدار، (سوور) بەتۆل، تۆلدار، بەزگ، زگ هەبوو، زگدار، تینگاوتینگ هاتوو،(باد) بەتێشت._بوون: زگپڕبوون، هەڵژەقین، بسەخل بوون._ کردن: زگپڕکردن، تۆلپڕکردن، ئاڤساندن
شەیتان ئاووس
گیسکی دوو بەهارە کە زگی پڕببێ. مێینەێ کە وا بزانێ ئاوسە و ئاوسیش نەبێ.
ئاووسان
باکردن، هەڵامسان، پەنمان، ئەستووربوون، بەرزبوونەوەو هەڵکفانی شووێنێک لە ئەندامی گیانداران لەبەر هەر ئازارێکی بێ.