هەوڵێک بۆ سازکردنی بەرنامەیەک کە دەنگ بکاتە نووسین!
فۆرماتی دەنگ

تۆمار:

    فەرموون ئەم تێکستەی خوارەوە بخوێنەوە
    کاتێ لە هەنگاوی نیشتمانپەروەرە تازە پێگەیشتوەکان ورد دەبیتەوە دەبینی قوتابی لەو مامۆستایە گردەبڕترە کە مەعاشێکی باشی (سەرەتا مانگی 8 دینار و دواتر 10 دیناری وەردەگرت و نیوەی سەرف نەدەکرد) ئاستێکی وەهاشیان لە وانەگوتنەوە و تاقیکردنەوە و ڕەوشتڕاگرتن و شتی لەو بابەتانەی دەبوو کە نابێ پشتگوێ بخرێ تا ئەوەی ژنی دەهێنا و بە ئیسراحەت لە ماڵی خۆی دادەنیست، ئەوجا شتێ ڕووی دەدا کە لە سەری دەگوازرایەوە بۆ کوێرەدێیەک یا شاریکی دوور ئەوجا بە بەرنامە قەومییەکەی خۆیدا دەچووەوە و بیانووی بەجێی دەدۆزییەوە بۆ دامرکاندنەوەی هەڵچوونەکانی تا بیگێڕنەوە شارەکی خۆی یا بیکەنە بەڕێوەبەری قوتابخانە... جگە لەوە، توندڕەویی قوتابی کە بەرپرسیارەتی لە بەخێوکردنی خێزاندا نییە لە گۆشەنیگای خاوەن خێزانەوە (بە تایبەتی ئەگەر ژنەکەی مامۆستا بووبێ) دیماگۆجیایکی بێ سەمەر بوو و بە کەڵکی پەرەسەندنی شارستانەتی و پەروەردە نەدەهات چونکە دنیا ئاوڕ لە دەستەیەک گەنج ناداتەوە دروشمی بێ کەڵک بڵێنەوە و بەرز بکەنەوە و ئەو ئەفەندییە، بە گەرموگوڕی هەرزەکاری و منداڵیی چەپایەتی 1939 - 1945 ەوە بارودۆخی دنیا و دەوڵەتە زلهێزەکان و نەتەوە یەکگرتووەکان و مەزەبی ئیمامی شافعی ژێروژوور دەکا ئەوجا بابەتی حەتمی لە ململانێی بەدەستهێنانی وەزیفەدا (بەڕێوەبەر... بەڕێوەبەری پەروەردە یا موفەتیش) دێنە پێشێ.