پێشەکی
پەیوەندی
دۆزەر
داگرتن
پرسیارەکان
1772
بەرگی سێهەم
: مامۆستای ماتماتیك ده‌یه‌وێت كێبه‌ركێیه‌ك له‌نێوان لاوین و لایان/دا له به‌رده‌م خوێندكاره‌كاندا بێنێتە ئاراوه و ئه‌ویش بریتیـبوو له‌وه‌ی به‌رامبه‌ر به یه‌كتر بتوانن له 1 تــــا 100 هه‌ر یه‌كه‌یان بەجیا ده‌ست به ژماردن بكه‌ن به‌و مه‌رجه‌ی جیاوازی نێوان هه‌ر ژماره‌یه‌ك و ئه‌ویتر 6 بێت. واته كه لاوین گوتی 14 ئه‌وا بۆ ژماره‌ی داهاتوو هه‌ر خۆی پێویسته بڵێت 21، یان كه لایان گوتی 35 ئه‌وا هه‌ر خۆی پێویسته بڵێت 42. ئه‌مجا كامیان زووتر گه‌یشته 100، ئه‌وه به سه‌ركه‌وتوو دابنرێت. ئاخۆ كامیان وریاتر بێت و له پێشه‌وه چ ژماره‌یه‌ك هه‌ڵبژێرێت تــا به سه‌رکوتووی پۆله‌كه دابنرێت؟
نیشاندانی وەڵام
وەڵام
لایان یه‌كسه‌ر له ژماره‌ی 1 وه ده‌ستی كرد به ژماردنه‌كه‌ی خۆی به‌ڵام نه‌گه‌یشته ئاكام... لاوین گوتی من كه‌مێك ڕاوه‌ستام تا ئه‌و له ژماره‌ی 1 وه ده‌سپێده‌كات و باش ده‌مزانی كه ناگاته ئاكام و هه‌ڵه ده‌كات. بۆیه من یه‌كسه‌ر له ژماره‌ی (2) وه ده‌ست به ژماردنه‌كه ده‌كه‌م چونكه به ئاسانی ده‌گه‌مه ئاكام. مامۆستا گوتی چۆن؟ ئه‌ویش گوتی:ــ كه وتم 2 ئه‌وا پێویسته یه‌كسه‌ر بڵێم 9، كه‌وتم 9 ئه‌وا پێویسته یه‌كسه‌ر بڵێم 16، كه وتم 16 ئه‌وا پێویسته یه‌كسه‌ر بڵێم 23، كه وتم 23 ئه‌وا ده‌ڵێم 30، كه وتم 30 ئه‌وا ده‌ڵێم 37، كه‌وتم 37 ئه‌وا ده‌ڵێم 44 ئیتر به‌م پێیه هه‌تا كه وتم79 ئه‌وا ده‌ڵێـم 86، كه‌وتم 86 ئه‌وا ده‌ڵێم 93، كه‌وتم 93 ، ئهوایهكسهر ده‌ڵێم 100 و من شاخوێنکاری پۆله‌كه ده‌رده‌چم.
پێشوو
دواتر